10-09-2016
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- شەوی رابردوو چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر چەند خاڵی هێزە شۆڕشگێرەکان لە گوندەکانی هۆش و قورا لە ناوچەی شەهبا، ئەو گوندانە لە کۆتایی مانگی ئابدا لە دەستی چەتەکان رزگار کرابوون.
- دەسەڵاتدارانی تورکیا رایانگەیاند، رێگە دەدەن کەسوکاری ئۆجەلان سەردانی زیندانیەکەی بکەن لەرۆژانی جەژندا.
- هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی و گۆڕان لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق هاوپەیمانییان پێکهێنا و لەمەبەدوا یەک بەرنامەی کاریان دەبێت.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان