🏠 Start
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Kontakt
ℹ️Om!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
Mer
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Om!|Bibliotek|📅
🔀 Random objekt !
❓ Hjälp
📏 Användarvillkor
🔎 Avancerad sökning
➕ Skicka
🔧 Verktyg
🏁 Språk
🔑 Mitt konto
✚ Nytt objekt
👫 Şîlan Diljen
Şîlan Diljen, född 10 september 1978 i Diyarbekir- Kurdistan, är en svensk journalist på Sveriges radio.
Diljen var med och startade tidningen Gringo. Hon har också varit programledare och reporter f
👫 Şîlan Diljen
👩 Orden innan mordet: Vi låter henne inte leva
GöteborgFörhörsledaren: – Vad händer när en familjs heder påverkas negativt?
Mamman: – Enligt deras kultur så kan bara döden ändra det.
Dottern hade valt att lämna den kontrollerande och hotfulla ma
👩 Orden innan mordet: Vi låter henne inte leva
👩 Ex-make dömd till livstid för hedersmord på kvinna
Rizgar Akram Abdulrahman, 49, mördade kallblodigt sin ex-fru på en återvinningsstation i Mölnlycke.
Under måndagen dömdes han till livstids fängelse för mord.
Rizgar Akram Abdulrahman, 49, mördade k
👩 Ex-make dömd till livstid för hedersmord på kvinna
📖 ​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ
En avundsjuk Gud finns i varje religion. Bra då att imamen Seyran Ateş och teologen Christoph Markschies inte är sådana som hela tiden anser sig veta vad som är rätt.
Chrismon: Seyran Ateş, när kände
📖 ​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ
📖 Vår kultur är värd att försvara
نالیا ئیبراهیم
Är det inte dags att också vi svenskar reagerar och försöker gör något för att stoppa den till synes pågående eroderingen av den livsstil och de demokratiska värderingar som vi med all
📖 Vår kultur är värd att försvara
📖 Treårige Alan drunknade när familjen försökte fly
Treårige Alan drunknade när familjen försökte fly
Publicerad 3 september 2015
Treårige Alan Kurdis kropp sköljdes upp på en strand i Turkiet i onsdags. Bilden av hans döda kropp har spritts över vär
📖 Treårige Alan drunknade när familjen försökte fly
📖 Agera innan fler barn dör av äktenskap
DEBATT. Sveriges feministiska regering måste arbeta mer för att stoppa hedersrelaterat våld och barnäktenskap. Bland annat bör ‪information om förtryck och hedersnormer införas i skol- och SFI-undervi
📖 Agera innan fler barn dör av äktenskap
📝 Tog ställning mot hedersvåld i förorten – nu utesluts Amineh Kakabaveh ur Vänsterpartiet
På onsdagen meddelade Vänsterpartiet att man utesluter riksdagsledamoten Amineh Kakabaveh, som gjort sig känd för att motarbeta så kallat hedersförtryck och islamism, något partiet inte sett på med bl
📝 Tog ställning mot hedersvåld i förorten – nu utesluts Amineh Kakabaveh ur Vänsterpartiet
📖 Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Amineh Kakabaveh: Det är för mycket feghet i Vänsterpartiet – och jag tillhör inte fegisarnaDEBATT
DEBATT. I kvällens intervju i SVT:s ”Min sanning” berättar jag om beslutet att lämna Vänsterpartiet
📖 Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
📖 Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Vänsterpartiet vill utesluta Amineh Kakabaveh efter år av konflikter. Nu slår hon tillbaka mot partiledningen, som hon anklagar för lögn och mobbning.
I dag kom beskedet att Vänsterpartiet vill utesl
📖 Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
📕 Den Kurdiska Fragen I Turkiet
Mahmut Baksı.
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
📕 Den Kurdiska Fragen I Turkiet
📕 Den sista flickan
NADIA MURAD
Berättelsen om min fångenskap och kamp mot Islamiska staten
Mest av allt önskar jag att jag är den sista flickan i världen med en berättelse som min.
Titeln på Nadia Murads bok anspelar
📕 Den sista flickan
📕 Dødevaskeren
Sara Omar
Dansk-kurdiske Sara Omar udgiver sin roman Dødevaskeren. Det sker til følgende salut fra Dagbladet Information:
Med ’Dødevaskeren’ har dansk-kurdiske Sara Omar skrevet et nyt vigtigt kapit
📕 Dødevaskeren
📕 Kurdfrågan En bakgrund
Författare: Khaled Salih
MENA-projektet
Delstudie 15, 2000
📕 Kurdfrågan En bakgrund
📕 Svensk - Kurdisk ordlista
Salam Abullah
1985
📕 Svensk - Kurdisk ordlista
📕 Öster om Eufrat i Kurdernas land
Barbra Karabuda
📕 Öster om Eufrat i Kurdernas land
👫 Rohat Alakom
Rohat Alakom är född 1955 i Kars، en gränsstad i norra Kurdistan mot Armenien och Persien. Han flyttade till Sverige 1983 och har bott i Stockholm hela tiden. Under sitt tjugo år långa författarskap h
👫 Rohat Alakom
📕 Levebröd eller entreprenörskap? : om utlandsfödda personers företagande i Sverige

Ljungar، Erik (author)
Stockholm : Acta Universitatis Stockholmiensis، 2007
Swedish 181 p. (ID: B1045)
end
📕 Levebröd eller entreprenörskap? : om utlandsfödda personers företagande i Sverige
📕 Interetnisk konflikt eller samförstånd : en studie om etnopolitik i Kurdistan/Irak

Sofi، Dana (author)
Stockholm : Stockholms universitet، 2009
Swedish p. (ID: B1038)
end
📕 Interetnisk konflikt eller samförstånd : en studie om etnopolitik i Kurdistan/Irak
📕 Recueil de textes Kourmandji
Stig Wikander
Uppsala Universitets Arsskrift
1959
Upsala University - Sweden 1959
Anthology of Kurdish “Kurmanji” texts
Published by: STIG WIKANDAR
📕 Recueil de textes Kourmandji
📕 Bibliotek
Ordlista för tolkar Svenska...
👫 Biografi
Rebwar K Tahir
📖 Artiklar
En sorg att MP får bli till...
📖 Artiklar
Yrkande: Släpp Demirtas ur ...
📝 ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی ئاگۆستی 2016 لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران | Grupp: Dokument | Artiklarna språk: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Ranking objektet
⭐⭐⭐⭐⭐ Utmärkt
⭐⭐⭐⭐ Mycket bra
⭐⭐⭐ Genomsnitt
⭐⭐ Dåligt
⭐ Dålig
☰ Mer
⭐ Lägg till i mina samlingar
💬 Skriv din kommentar om den här artikeln !

✍️ objekt History
🏷️ Metadata
RSS

📷 Sök i Google efter bilder med anknytning till det valda objektet !
🔎 Sök i Google för valda objekt!
✍️✍️ Uppdatera denna produkt!
👁️‍🗨️
ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی ئاگۆستی 2016 لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران
📝 Dokument

ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی ئاگۆست 2016 بەرانبەر بە 12 گەلاوێژ تا 11ی خەرمانانی ساڵی 1395ی هەتاوی کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسەئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە.
دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەسبەسەر کردنی هاوڵاتیانی کورد بەدەستی هێزە ئەمنیەتیەکان و هێزی ئاسایش، بەلەبەرچاونەگرتنی مافی شارۆمەندی وسیاسی، بن بڕ کردنی ئازادی بیروباوەڕوو دەنگ هەڵبڕین، قورخ کردنی مافی ژیان وئەمنیەتی تاکەکەسی، هەڵاواردنی حکومی، بێحورمەتی بەهاوڵاتیان وهەروەهائەشکەنجەی زیندانیانی سیاسی و لەبەرچاونەگرتنی مافەکان بنەڕەتی زیندانیانی سیاسی لەمانگی ڕابردودا بڵاو دەکاتەوە.
بەپێی بڕگەی 19 ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی 9 بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛ هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی 19 دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.
هەروەهالە بڕگەی 22 داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی 5هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت، هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.
لە سێدارە دان
بەداخەوە لە مانگی دەربازبوودا 34 زیندانی کورد کە ناوەکانیان لە لایەن کار بەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاشکرا کرابێت و ڕاگەیەندرابێت لە سێدارە دران.بەڵام بە پێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان زۆر جار ناوی ئێعدامییەکان ناسراو بە سزای جۆراو جۆر لە لایە کاربەدەستانەوە ڕاناگەێندرێت و مێدیایی ناکرێت.
سێ شەمە 12ی گەلاوێژی ساڵی 95 ی هەتاوی 21 زیندانی کوردی سونی مەزەو لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ئێعدام کران. ناو نازناوی 18 کەس لەو ئێعدام کراوانە ئەو ناوانە بوو؛
1 ــ ئەحمەد نەسیری 2 ــ ئیدریس نێعمەتی3 ــ ئارش شەریفی 4 ــ پوریا موحەمەدی ــ 5 عەبدولڕەحمان سنکانی 6ــ نەسروڵا مورادی 7 ــ بێهروز شانەزەری 8 ــ بەهمەن ڕەحیمی 9 ـ عالەم بەرماشتی 10 ـ تالب مەلەکی 11 شەهرام ئەحمەدی 12 ـ سەید شاهۆ ئیبراهیمی 13 ــ تەیمور نادر زادە 14ـ فەرزاد شانەزەری 15ـ کاوە وەیسی 16ـ کاوە شەریفی 17 ـ فەرشید ناسری 18ـ فەرزاد هونەرجو
ڕۆژی چوار شەمە 13 ی گەلاوێژ ساڵی 95 ی هەتاوی سزای ئێعدام بە سەر 3 زیندانی مەحکوم بە ئێعدام، بە تۆمەتی تۆڵە سەندنەوە (قەساس) و مادە هۆشبەرەکان لە زیندانی ناوەندی سەقز دا جێبەجێ کرا
ناسنامەیان ئەمانە بوو:
مستەفا سەلیمزادە 23 ساڵان و لوقمان ڕەشیدی 27 ساڵە و کاوە سوهرابی 31 ساڵان
شەهرام ئەمیری، لێکۆڵەلەری ناوەکی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بۆ ماوەێک لە ئەمریکادا پەنا بەر بوو و دواتر گەڕایەوە ئێران و کو قارەمانێک پێشوازی لێکرا لە لایەن گەورە بەرپرسانی وڵاتەوە، سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەمە 13 ی گەلاوێژ لە دار درا.
بەندکراوی سیاسی کورد موحەمەد عەبدوڵاهی کە لە گەڵ 5 زیندانی تر بە ناوەکانی کامەران پورفت خەڵکی پیرانشار، تەوحید پور مێهدی ـ ورمێ، ئەمیرعەزیزی و جەهانگیر ڕەزەوی زادە خەڵکی ورمێ بەتۆمەتی مادە هۆشبەرەکان ڕۆژی سێشەمە سزای ئێعدام بەسەر ئەو زیندانە سیاسیەی کورد و ئەو پێنج کەسادا جێبەجێ کرا.
پێنج شەمە 21ی گەلاوێژ زیندانیکی سیاسی کورد بە ناوی حوسەین عەبدوڵاهی کوڕی حەسەن بەتۆمەتی کوشتنی بەرپرسی دادگای ئەو شارە لە بەر چاوی خەڵکدا لە سێدارە درا.
28ی گەلاوێژی 95ی هەتاوی زیندانیکی سیاسی کورد بە ناوی ئایدین تەیموور پور بە تۆمەتی بازرگانی بەمادە هۆشبەرە کانەوە لە سەڵماس لە سێدارە درا.
ناسنامەی 7 زیندانی تازە لاوی کورد لە زیندانەکانی سەقز و بۆکان و میاندووئاودا کە پێش لەوەی تاوانەکەیان ئەنجام دابێت ژیر 18ساڵ تەمەنیان بوە مەترسی جێبەجێ کردنی سزاکەیان لە ئارادایە.
ڕەئوف حەسەنی، ئازاد موحەمەدزادە، ساڵەح تەیموری، خالید ڕەسووڵی، ئەسعەد ڕەسووڵ نژاد، ناسر خزری، یەدوڵا ڕەحیم زادە.
انور ڕۆستەمی و عەبدوڵا سەروەریان، بەتۆمەتی دژایەتی لە گەڵ خودا و یارمەتی دانی حیزبێکی دژ بە کۆماری ئیسلامی، کە لە لایەن سیستمی قەزایی ئێرانەوە ئێعدامیان لە سەردا سەپاوە هەر بیناو سزاکەیان لە سەرجێبەجێ کرا.
دەسبەسەر
(دەستبەسەر بانگهێشت و سزا دەرکردن و دۆسییە سازدان)
لەم مانگەدا ڕێژەیەکی بەرچاو لەهاوڵاتیانی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکران یان ڕەوانەی دادگا و ناوەندە ئەمنییەکان و بانگهێشت و یان بۆ ئەم هاوڵاتییانە حوکم بڕدرایەوە.
عەلی دلاوەری 29ساڵە و کوڕی محەممەد کەلە ڕێکەوتی 11ی جۆزەردان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا، تابەئێستە چارەنووسی ناوبراو گوماناوییە.
هەڕەشە لەسێ هاوڵاتی مەریوانی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتوە، پاش بڵاوبوونەوەی نامەی ناڕەزایی دەربڕینی 1400کەس لە هاوڵاتیان لەهەمبەر مەحکووم کردنی ڕێگرتن لە پاسکێل سواری ژنان لەمەریوان،سێ هاوڵاتی کورد کەناوی دووانیان (شکوە ساڵحی پوور)و(مەنسوور قەسیمی) لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە هەڕەشەیان لێ کرا.
دویەمی پووشپەڕی ئەمساڵ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات،هاوڵاتییەکی کوردیان بەناوی (ئەسعەد دەلالی میلان)لەیەکێک لەپارکەکانی شاری خۆی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر و ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کردووە.
سێ شەممۆ 19ی گەلاوێژی 95ی هەتاوی، دادگای شۆڕشی مەریوان،(سۆما بازرگان) خوێندکاری کوردی خەڵکی مەریوانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتۆمەتی هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی لەڕێگەی یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی کورد لەحوکمێکدا دوو ساڵی بەشێوەی هەڵواسراو بەسەردا سەپاند.
ترووسکە وەیسی 27ساڵ تەمەن کچی ئەحمەد لە ڕێکەوتی 8ی گەلاوێژ بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کوماری ئیسلامی لەشاری بانە کراو بۆماوەی 25کاتژمێر بەردەوام کەوتە بن لێپرسینەوە ولێکۆڵینەوەی قورس.
خوێندکاری بواری ئەندازیاری (ئەهوەند نەسیری)کورد،دانیشتووی شاری مەهاباد لەڕۆژی 19ی گەلاوێژی 95ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
پاش مانگێک دەستبەسەری ئاوارە پەرتەوی 24ساڵان، ڕێکەوتی 21ی پووشپەڕی ئەوساڵ لەشوێنی کارەکەی لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری بانە دەستبەسەرکرا وگوازرایەوە بۆشوێنێکی نادیار،و زانیارییەک لەمەڕ ناوبراو لەبەر دەست نییە.
ڕۆژی چوارشەممۆ 27ی گەلاوێژی ساڵی1395 ناسر عەزیزی مامۆستا،شاعیر و نووسەر و وەرگێڕی کورد و لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئیشەیی مامۆستایان بەتۆمەتی (پڕوپاگەندە دژبە حکوومەت)لە وانە کوتنەوە لەو وەزارەتخانە بێ بەش کراو دوور خرایەوە بۆشاری سمنان.
دوشەممۆ 18ی گەلاوێژ، ئەفسانە بایزیدی لەچالاکانی خوێندکاری خەڵکی بۆکان بە4ساڵ زیندانی ودوور خرانەوە بۆ زیندانی کرمان لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهابادەوە مەحکووم کرا.
ڕۆژی هەینی 15ی گەلاوێژ هێزە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ خوێنکارێکی کوردی بەناو فەرهاد پەیغامی، خوێندکاری بواری بیناسازی(معماری)زانکۆی ورمێی لەیەکێک لەشەقامەکانی شاری ورمێ دەستبەسەروپاشان هەڵیان کوتاوەتە سەرماڵی بابی وپاش پشکنین ودەستبەسەرا گرتنی کۆمەڵێک کەلوپەلی ناوبراو باوکی ناوبراویشیان بەناوی حەسەن پەیغامی دەستبەسەر کرد.
حەیدەر پەیغامی لەڕۆژی یەکشەممۆ 31ی گەلاوێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ئەوتۆمەتانەی نراونەتە پاڵی “چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ماڵپەڕی حیزبە کوردییەکاندایە.”
حەکیم شوجاعی کوڕی سدیق 22ساڵ تەمەن لەڕۆژی 28ی گەلا،ێژ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لە ورمێ دەستبەسەر کرا.
لە ماوەی ڕۆژەکانی 20 تا 31گەلاوێژ پتر لە10 هاوڵتی کورد لە شنۆ،ورمێ،سەردەشت،بۆکان،لەلایەن هێزەئەمنی وئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
پێنج شەممۆ 4ی خەرمانان،گەنجێکی سەقزی بەناوی (ئێقباڵ زارعی) لەیەکەم کۆڕی دادگایی 5ساڵ حوکمی بەسەردا سەپێنرا، ناوبراو دوو مانگی پێش لەگۆڕەپانی هەڵۆ ی شاری سەقز کەوتە بەرپەلاماری هێزی ئیتلاعات و بە هۆکاری نادیار دەستبەسەر کراو لەو کاتەوە لەزیندانی ناوەندی ئەو شارەیە.
ڕۆژی 9ی خەرمانان بێهنام پەناهی کۆڕی حسێن کاتی گەڕانەوە لە باشوری کوردستان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر دەکرێ.بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ناوبراو پاش 21 ڕۆژ دەستبەسەرکران لەشوێنێکی نادیار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕۆژی 30ی گەلاوێژ ئازاد دەکرێ،دیسان سەر لە نوێ 31ی گەلاوێژ دەستبەسەر کرایەوە.
10ی خەرمانانی ساڵی 1395 شاهۆ عەبدووڵاهی کوڕی حەسەن خەڵکی گوندی قۆری قەڵا سەربە شاری ڕوانسەر برای حسێن عەبدوڵاهی زیندانی ئێعدام کراو دو ساڵ حوکمی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا ودوور خرایەوە.
زیندان
لەم مانگەدا پێشێلکاری مافی زیندانیان بەم شێوەیە:
11ی گەلاوێژ گاردی ڕەشپۆشی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج 36بەندکراوی ئایینزای سوننەی مەحکووم بە سێدارە لە هۆڵی 10ی زیندانەوە، بەکەلەبچە و پێبەند و بەچاوبەسراوی لەگەڵ هێنانە ئارای باری ئەمنی قورسەوە ڕاگوێزی ژوورە تاکە کەسییەکان کرد.
دووشەممۆ 18ی گەلاوێژ،لە بەندیخانەی تەورێز لە پێداچوونەوەی دۆسیەی (ئیبراهیم عیساپوور)زیندانی سیاسی کورد ڕێگرییان کرد.
دووشەممۆ 18ی گەلاوێژ، لەدۆخی نالەباری زەینەب جەلالیان،بەندکراوی سیاسی کورد لەزیندانی کۆماری ئیسلامی
ئێران دڵگرانی ڕاگەیەندراوە.ناوبراو تابەئێستە تووشی گرفتی جەستەیی وڕۆحی بووە؛ و هیچ چارەسەرییەکی بەکەڵکی بۆناکرێ.
دووشەممۆ 18ی گەلاوێژ،مستەفا سەلیمی، زیندانی کوردی بەندکراو لە زیندانی ناوەندی سەقز، بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی تلەڤزیۆنی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە لەڕێگەی بەرپرسانی زیندانەوە گوشاری خرایە سەر.
پێنج شەممۆ 21ی گەلاوێژ، ڕەوشتی تەندرووستی (ڕەمەزان ئەحمەد کەماڵ) نا لەبار ڕاگەیەندراوە و بەرپرسانی زیندان لە ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوە بۆ چارەسەری خۆ دەبوێرن.
ڕۆژی شەممۆ 23ی گەلاوێژ سێ زیندانی سیاسی کورد (کەماڵ ئەحمەد ڕەمەزان 10ساڵ، عەلی یەگانە 2ساڵ، عەبدوڵا ئەمەوی میلان 5ساڵ) بەندکراو لەزیندانی ناوەندی ورمێ ڕاگوێزی لقی 2ی دادگای شۆڕشی ورمێ کراون و بەتۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان محاکمە کران وسەرجەم 17ساڵیان زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
دووزیندانی سیاسی کورد بەناوەکانی یوسف کاکە مەمی وعەلیڕەزا ڕەسووڵی پاش کۆتایی هاتنی حوکمەکەیان (9ساڵە و42مانگە)بەبیانووی ئەوەی ڕەوتی دادگایی ودۆسیەی نوێ بانگ کراون،ئازادنەکراون وبەچەشنی هەڵواسراو لەزیندان ماونەتەوە.
محەممەد ئەمین ئاگووشی زیندانی ئەمنییەتی زیندانی ناوەندی تەورێز بەهۆی پێنەدانی مەرەخەسی و سوکایەتی پێکردن لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە،لەڕۆژی شەممۆ 23ی گەلاوێژەوە بە دروونەوەی دەمی خۆی دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن.
حەسەن ڕەستگاری مەجد، زیندانی سیاسی کورد لەزیندانی ناوەندی ورمێ بە سکاڵای بەرپرسی بەشی دەروونی دەرمانی زیندانی ناوەندی ورمێ، بەتاوانی سوکایەتی بەشکۆی ڕێبەر وئاژاوە نانەوە لەزیندان لە لقی 11ی دادیاری ورمێ محاکمە کرا.
دۆخی نالەباری سەفییە سادقی زیندانی سیاسی کورد، ناوبراو هەنووکە لە زیندانی ناوەندی سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شەشەمین ساڵی خولی حوکمەکەیدایە و بێبەش لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی و مافی پشوویە (مرخسی)
باوکی بەساڵاچووی ئیرەج محەممەدی بەندکراو لەزیندانی ناوەندی تەورێز کەپاش تێپەڕینی دە ڕۆژ بێ هەواڵی لەدۆخی کوڕەکەێ، سەردانی دادستانی ئەوشارەی کرد بۆ زانیاری وەرگرتن لەچارەنووسی کوڕەکەی،کە لەلایەن جێگری دادستانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتەوە کەوتە بەر لێدان و جنێو و سوکایەتی.
مین وکۆڵبەران
ڕاپۆرتی پێوەندی دار لەگەڵ مین ودۆخی کۆڵبەران لەم مانگەدا:
ڕۆژی یەکشەممۆ 10ی گەلاوێژ کۆڵبەرێکی 26ساڵ تەمەن دوابەدوای تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی بەگرانی بریندار بوو.
پێنج شەممۆ 21ی گەلاوێژ، لەناوچەی سنووری شەهابەدین هێزە ئەمنییەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران گەنجێکی کورد بەناوی پشتیوان مستەفا یان بەتەقەی ڕاستەوخۆ پێکا وپاش چەندد کاتژمێر گیانی لەدەست دا.
یەکشەممۆ 7ی خەرمانان،کۆڵبەرێکی کورد بەناوی (مەجید فارۆقی فەنەکی) لەسنووری سەڵماس بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان برینداربوو.
ڕۆژی شەممۆ 6ی خەرمانانی ئەمساڵ (لزگین شەعبانی) کۆڵبەری کورد، خێزاندار و باوکی 3ی منداڵ لە بەرزاییەکانی (داڵامپەی مەرگەوەر)ی ورمێ بەتەقەی هێزە ئینتزامییەکان کوژراو و چەند کۆڵبەرێکیش بریندار بوون.
ڕۆژی پێنج شەممۆ 21ی گەلاوێژ ژنێکی 36ساڵەی کوردی هەژار و نان دەرهێنەری بنەماڵە بەناوی ژاڵە قادرزادە کچی سەعید خەڵکی شاری سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناوچەی سنووری، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان گیانی بەخت کرد.
23ی گەلاوێژ هاوڵاتی کورد خەڵکی گوندی ریک ئاوا لە بەشی سیلاوانەی سەربە ورمێ بەناوی ڕەزا ئایینی لەناوچەی تەرگەوەری ورمێ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنووری بەگرانی برینداربوو.
پێنج شەممۆ 27ی گەلاوێژی ساڵی 1395 کاسبکارێکی کورد بەناوی (بەها گوڵمحەممەدی) 30 ساڵ تەمەن لەشاری سەقز لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کەوتە بەر گوللە و گیانی بەخت کرد.
سێ کەس لەکۆڵبەرانی کورد بەناوەکانی عەلی مەولان نیا، ئەحمەد مەولان نیا و عەلی عەلیزادە خەڵکی گوندی گوڵانی سەردەشت، لەکاتێکدا بۆ مۆڵەتدارکردنەوەی کارتی سنوور سەردانی ئیدارەی پێوەندی داریان کردبوو، لەناوچەی ئالانی سەردەشت لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە لەڕۆژی یەکشەممۆ 31ی گەلاوێژ دەستبەسرکران.
کرێکاران وناوەندی پیشەکان
ڕاپۆڕتی تایبەت بەکرێکاران:
دووشەممۆ 11ی گەلاوێژ،تەئمینی “بیمه” فەرشکەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پوچەڵ کرایەوە.
70کەس لەکرێکاران بەهۆی ئەوەی کە بەشدارییان لەمانگرتندا کردبوو لە ناوەندی چاندن و پیشەی مەهاباد بەهۆی ناڕەزایی دەربڕین بە پێنەدانی پوانی کاری لەو ناوەندە دەرکران.
ڕۆژی شەممۆ 16ی گەلاوێژی ئەمساڵ کرێکارێکی کوردی 43ساڵان وخێزاندار وخاوەنی منداڵ بەهۆی هەژاری و بێکاری لەماڵەکەی خۆیدا لەگەڕەکی باغی شایەگانی مەهاباد کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ڕاپۆڕتی پزیشکی یاسایی ڕێکەوتی 17ی گەلاوێژ (غوڵامعەلی محەممەدی) شوانی کرماشانی،بەهۆی دۆخی قورسی ماڵی و هەژارییەوە هەموو وەرزەکانی ساڵی بە برسێتی وقورسێ کار تووشی دابەزینی زەختی خوێن دەبێ وگیانی لەدەست دەدات.
ڕۆژی دووشەممۆ 18ی گەلاوێژ بەهۆی پشتیوانی نەکردنی دەوڵەت وگرفتی ئابووری بو بەهۆی داخرانی کارگەی قەندی گۆڵ مێهری کرماشان و وەدەرنانی پتر لە 200کرێکاری ئەوناوەندە.
ڕۆژی شەممۆ 30ی گەلاوێژ ی ئەمساڵ هاوکات لەسێ شاری ناوەندیپارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کرماشان، ئیلام، سنە) کرێکاران و کارمەندان لە هەمبەر دواکەوتنی موچەی خۆیان کۆبونەوەایان سازدا.
چوار شەممە3خەرمانان،پتر لە 208کرێکار ی شارەوانی شاری سەردەشت کە بە شێوەی فەرمی کرێکاری شارەوانی سەردەشت بوون،بۆ ماوەی سێ مانگە موچەیان وەرنەگرتوە.
باغداران و وەرزێڕانی سورەوەران،گەناو،شەروێنە،سپێوەر،سەر بە شاری جوانڕۆ بە هۆی کەم ئاوی و خەمساردی بەرپرسان کۆچ دەکەن بۆ گەڕەکە پەڕەکانی شارە گەورەکان.
ژینگەپارێزی و تەندرستی:
ڕاپۆرتی پیوەندی دار بە ژینگە و تەندروستی لە م مانگەدا:
شارۆمەندانی،شاری کانی دینار و هێجرەت(جوجەسازی) بە هۆی بۆنی ناخۆشی زێرئاوی ئەو دوو شارە، و هەر وەها بۆنی کوشتارگای مریشک،بار و دۆخی ژیان بۆ خەڵک دژوار و تووشی گرفت بوون.
ئاوی خواردنەوە لە گوندەکانی کانی گڵە سەروو و خانم ئاوا لە ناووچەی پیرباوا هاوڵاتیانی توشی کێشە کردوە و ئیدارەی ئاوی ڕوانسەر،ئاوی خواردنەوەی گوندنشینانی بۆ ماوەی 10ڕۆژ داخستوە.
ڕۆژی پێنج شەممە 21ی گەلاوێژ تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی بەرزاییەکانی (بەرزین)لە نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان تۆپباران دەکەن و لە ئەنجام دا زیانێکی زۆر بە سروشتی ئەم دەڤەرە دەگەیەنێت.
پێنج شەممە 28گەلاوێژ،دارستانەکانی دەڤەری مەریوان بۆ ماوەیەی سێ ڕۆژ لە ئاگردا دەسوتێن.
پتر لە 15گوندی سەر بە شاری بۆکان تووشی کێشەی بێ ئاویان بوون.گوندی گووڵ بەهێ لە شەووڕۆژێکدا 3 بۆ 4 کاتژمێر ئاوی خواردنەوەیان هەیە.ئەویش لە کاتێکدایە بە هۆی قوڕاوی بوون بۆ خواردنەوە نابێت.
شەممە 30 گەلاوێژ،دارستانەکانی مەریوان،بۆ ماوەی6ڕۆژ ئاگریان لێدەکەوێتەوە.دارستانی گوندەکانی بالک،بەیەڵە،دەرەوەران،بوریدەر،کۆڵان وچەند دەڤەرێکی دیکە لە لایەن دووژمنانی سروشتەوی کوردستان ئاگریان لێبەر دەدرێت.
یەک شەممە31 گەلاوێژ دارستانە،دار بەڕوەکانی ناوچەی بانە مەڕان لە دەڤەری پاوە ئاگریان لێبەردەدرێت.
چوارشەممە 3 خەرمانان،گوندنشینانی ڕەشەدێی،حەسەن ئاوڵە،ئەسرئاوا دژ بە شێوازی ناستانداردی چاڵکردنی زبڵی شاری مەریوان لە نیزیکی ئەم گوندانە ناڕەزایەتیان دژ بە شارەوانی شاری مەریوان دەربڕی.
بەشەکانی دیکەی پاشێل کاری مافی مرۆڤ
(ژنان،منداڵان،خۆکوژی…)
ڕۆژی9 گەلاوێژ عەلی ئەکبەر ئەمیری لە گەنجانی بە ئەزمونی یاری زۆران لە شاری جوانڕۆ بە هۆی کێشەی ئابوری بە خواردنی حەب کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.
شەممە 9 گەلاوێژ،کچێکی 11ساڵان لە شاری کامیاران لە تەپەی پیر محەمەد بە ناوی هەستی بە هۆی بە زۆر بەشودان کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕێپێوانی ناڕەزانی دژ بە پاسێکل سواری ژنان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەکان کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچو.
یەک شەممە 17 گەلاوێژ ژنێکی لاو بە ناوی(پ.ع) 23 ساڵان خەڵکی مهاباد بە پەتی سێدارە کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی سێ شەممە 19 گەلاوێژ نەسرین سپی بەنی لە ماڵی خویدا بە پەتی سێدارە کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.
سازمانی بێهزیستی هاوڕێ لە گەڵ شارەوانی،هێزی ئینتزامی و دادوەری کرماشان لە چوار چێوەی پلانی بەرگری کردنی کاری منداڵان،منداڵانی دەست فرۆشیان کۆکردەوە و سەریان تاشین.
ڕۆژی هەینی 22 گەلاوێژ،سەروازێکی کورد خەڵکی گوندی لاوێسان سەر بە شاری مەریوان بە ناوی(ئیسماعیل بەسامی)20ساڵان،کوڕی فایەق بە هۆکارێکی نادیار لە لایەن هێزە حکومیەکانەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژرا.
پاش نیوەڕۆی 28 گەلاوێژی،تەرمی لە سێدارە دراوی پیاوێکی 41 ساڵان بە ناوی (ت-ر)لە چەمی سەقز دۆزرایەوە.
بەشێکی زۆر لە وێنەگرانی شاری سنە بە هۆی کێشەی ئابوری و خەم ساردی بەرپرسانی پیوەندیدار لە رووبەڕووی پارێزگای کوردستان لە شاری سنە کۆبوونەوەی ناڕەزاییان دەربڕی.
سەروازێکی کورد خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن فەرماندەی پادگانی نیزامی ڕوانسەر لە شۆینی سەروازیەکەی کوژرا.ئەم سەروازە خەڵکی گوندی(کارێزە مەحمود ئاوا)بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە لایەن فەرماندەی پادگانی شارۆچکەی ڕوانسەر گیانی لەدەستدا.
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە زەخت خستنەسەر و هەڕەشە، دژی بنەماڵەی لە سێدارەدراوانی کورد سۆننە مەزهەب دەسیان دایە ئازار و بێ ڕێزی کردن بەو بنەماڵانە.بە نیزیک بوونەوەی چلەی ئەم لەسێدارەدراوانە هێڵی تەلەفونەکانیان بڕیوە و بە شێوازێکی فەرمی واژوەیان لێوەرگیراوە کە پرسە و سەرەخۆشی بەڕێوە نەبەن.
لە ڕۆژی 11خەرمانان،شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئاوات مینا پوور کۆڕی عەبدوڵا لە شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆکارێکی نادیار بە پەتی سێدارە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هیناوە.
چوار شەممە10خەرمانان،زیاتر لە 7مانگ موچەی کرێکارانی وزەی(ڕەخش کوردستان)نەدراوە.جگەی لە وەرنەگرتنی موچەی کرێکاران،بەشێک لە کرێکاران لە لایەن خاوەن کارەوە لە ئێش دەرکراون.
10ی خەرمانانی ئەمساڵ، محەمەد ئەمینیان کارناسی بێهداشتی پڕۆفیشناڵ لەمیتینگی لێکدانەوەی کورەکانی خشت سازیدا لە شاری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لێنەپرسین لە چۆنیەتی و پشکنینی پیشە یی و کەڵک وەرنەگرتن لە کەرەسەی پاراستنی گیانی کرێکاران لە کورەخانەی خشت سازی بۆکان ئاماژە دەکات.
لە دوایدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێ شێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
05-09-2016

⚠️ Denna post har skrivits in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen för att öppna objektet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 Länkade objekt: 3
🎥 Albums
1.👁️کۆڵبەرانی رۆژهەڵات
👫 Biografi
1.👁️زەینەب جەلالیان
📅 Datum & Events
1.👁️05-09-2016
📂[ Mer...]

⁉️ Artiklar Property
🏷️ Grupp: 📝 Dokument
🏳️ Artiklarna språk: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 05-09-2016
📄 Dokumenttyp: ⊶ Språk
🗺 Provins: ➡️ East Kurdistan

⁉️ Technical Metadata
©️ Upphovsrätten till denna punkt har utfärdats till Kurdipedia av objektets ägare !
✨ Produkt Kvalitet: 81% ✔️
81%
✖️
 30%-39%
Dålig👎
✖️
 40%-49%
Dålig
✖️
 50%-59%
Dåligt
✔️
 60%-69%
Genomsnitt
✔️
 70%-79%
Mycket bra
✔️
 80%-89%
Mycket bra👍
✔️
 90%-99%
Utmärkt👏
81%
✔️
Tillagt av ( Hawrê Baxewan ) på Sep 5 2016 11:22AM
✍️ Denna post nyligen uppdaterats med ( Hawrê Baxewan ) om : Sep 5 2016 11:23AM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ Denna post enligt Kurdipedia s 📏 Standarder inte slutförts ännu !
👁 Denna post har tittat 5,318 gånger

📚 Bibliotek
  📖 Den Kurdiska Fragen I ...
  📖 Kurdfrågan En bakgrund
  📖 Utvalda svenska verb ö...
  📖 Svensk - Kurdisk ordlista
  📖 Mer...


📅 Händelseförlopp
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021
  🗓️ 18-01-2021
  🗓️ 17-01-2021
  🗓️ 16-01-2021


💳 Donera
👫 Kurdipedia medlemmar
💬 Din feedback
⭐ Användarsamlingar
📊 Statistik Artiklar 380,038
Bilder 61,370
Böcker 11,536
Relaterade filer 48,231
📼 Video 182
🗄 Källor 15,839
📌 Actual
Ordlista för tolkar Svenska Kurdiska
Basordlista för tolkar för de två stora variationerna av det kurdiska språket som talas i Sverige. Det innebär bl.a. att de kurdiska termerna i tollkordlistan i möjligaste mån är detsamma för både det nordkurdiska och det sydkurdiska området. Tolkordlisan har sammanställts efter samråd med referensgrupper bestående av kurdiska tolkar och jurister, kurdiska läkare och annan sjukvårdspersonal samt tolklärare och lärare i kurdiska i Sverige.
Ordlista för tolkar Svenska Kurdiska
Rebwar K Tahir
En plastkonstnär från Sulaymaniyah föddes 1955 och har praktiserat målning sedan 1977.
1977-1980 deltog i utställningarna av universitetet i Sulaymaniyah och irakiska universitet.
1980 Avslutad från Jordbruksfakulteten, och deltog sedan i flera utställningar i den kurdiska revolutionen.
1989-2011 Han hade fyra personliga utställningar i Iran, Sverige och Kurdistan.
1977-2011 deltog i en grupp grupputställningar inom och utanför Kurdistan.
Nu och från 2012 tränar digital konst .....
Rebwar K Tahir
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Naliya Ibrahim (MP): Fridolin och Romson låter Miljöpartiet ta efter inslag från Muslimska brödraskapet
DEBATT. Som utlandsfödd, muslimsk tjej men sekulär sådan och medlem i Miljöpartiet känner jag sorg över hur vårt parti håller på att bli ett tillhåll för fundamentalistiska islamister.
Det Miljöparti som sedan starten har betonat jämställdheten, verkat för kvinnans frigörelse och ville riva ner dem patriarkala strukturerna håller nu under Gustav Fridolins och Åsa Romsons ledning på att ta ef
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Yrkande: Släpp Demirtas ur turkiskt fängelse
Sedan en turkisk domstol sagt att den kände oppositionspolitikern och partiledaren Selahattin Demirtas tillfälligt bör släppas har hans advokater begärt att han friges ur fängelset, enligt en källa i Demirtas pro-kurdiska parti HDP.
Demirtas, en av två ledare för HDP, greps i november 2016 och anklagades för terrorism till följd av påstådda kontakter med militanta kurdiska grupper. Han var då ledamot i parlamentet.
I september i fjol dömdes han till fyra år och åtta månader i fängelse efter at
Yrkande: Släpp Demirtas ur turkiskt fängelse

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Sida generation tid : 0,343 sekund(er)!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574