05-09-2016
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە گەڕەکی مەساکنی شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان روویداو و گیان لەدەستدان و برینداربوونی چەند کەسێکی لێکەوتەوە.
- لە گەڕەکی کۆڕنیشی شاری قامیشلۆ تەقینەوەیەک روویدا و زیانی لێکەوتەوە.
- دوو سەربازی تورکیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کوژران، بەهۆی هێرشی گەریلاکانی پەکەکە بۆ سەر یەکەیەکی سوپا لە پارێزگای هەکاری.
- 40 کەس ئەمڕۆ لە چەند تەقینەوەیەکدا لەناوچە جیاوازەکانی سوریا کوژران و زیاتر لە 50 کەسی دیکە برینداربوون. ئاژانسی سانای فەرمی سوریا بڵاویکردەوە، تەقینەوەکان حمس و ریفی تەرتوس و دیمەشق و حەسەکەیان کردووەتە ئامانج.
- ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان داوا لەدوو ئاڕاستە ناکۆکەکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات خۆیان لەبەکارهێنانی" هەرجۆرە لێدوانێکی تووندو نا مەسئولانەو زمانی زبر و یەکتر شکێن" بپارێزن.
- دادگای ئامەد ئەمڕۆ بڕیاریدا حەوت پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە زۆرەملێ ببرێنە بەردەم دادگا، لەسەر دۆسیەی کەجەکە.
- 50 کەسایەتی کورد لەباکوری کوردستان کە لەناویاندا پەرلەمانتارو سەرۆک شارەوانی هەن مانگرتنیان لەخواردن دەستپێکرد تا ئەوکاتەی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجامدەدرێت.
- ئیلکەر باشبۆغ، سەرۆک ئەرکانی پێشوی سوپای تورکیا، دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی لەباشوری کوردستان بەکێشە بۆ ئەمنیەتی تورکیا دادەنێت، لەبارەی رۆژئاوای کوردستانیشەوە دەڵێت پێدەچێت تورکیا هەرێمی ئارام لەنێوان جەرابلسو عەزاز "رادەستی رژێمی سوریا بکات"، ئەوەش بەکارێکی "هەرە باش" ناودەبات.
- سوپای تورکیا 7 هاوڵاتی کوردی رۆژئاوای کوردستانی لەسەر سنور گولەباران کردووە لەکاتێکدا هەوڵیانداوە بچنە باکوری کوردستان، بەوهۆیەشەوە باوکێک لەگەڵ کچەکەی گیانیان لەدەستداوەو 5 هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
- رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی زانیاری ورد لەسەر دۆسیەی ویدات حسێن رۆژنامەنوسە کوژراوەکەی دهۆک بڵاودەکاتەوەو داوا لەبەرپرسانی حکومەتی هەرێم دەکات کە لێکۆڵینەوەی کارا بکەن لە کوژرانی ئەو رۆژنامەنووسە.
- ئاژانسی هاوار نیوز-نزیک لە یەپەگە- بڵاویکردەوە، کاتژمێر 6:30ی خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، سوپای تورکیا تەقەیان لەبارەگایەکی یەکینەکانی پاراستنی گەل کردووە لە نێوان شارەکانی عامودا و درباسیەی سەر بە کانتۆنی جەزیرە. سەرچاوەیەک لە یەکینەکانی پاراستنی گەل رایگەیاندووە کە شەڕڤانان وەڵامی تەقەکانیان داوەتەوە و بەوهۆیەوە سەربازێکی تورکیا کوژراوەو لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی سەربازییەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
- فوئاد مەعسوم سەرۆکی کۆماری عیراق سەردانی هەریەکە لەکۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح جێگرانی سکرتێری گشتی یەکێتی کردووەو بەپێی وتەی ئەندامێکی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی کە ئاگاداری سەردانەکەیە سەرۆک کۆمار دەستپێشخەرییەکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی یەکێتی خستووەتەڕوو.
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانکردنی دەڤەری بەرواری باڵای سەر بە شارەدێی کانی ماسێ-یان دەستپێکرد.
⚠️ Questo articolo è stato scritto in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull''icona
per aprire l''articolo in lingua originale!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Cronologia degli eventi