هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە کێشە و ناکۆکییەکانی ناوخۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بێ لایەنییە لەنێوان هەڤاڵانی یەکێتییدا. هەروەها بەپەرۆشەوە کارمان کردوە بۆ نزیکبونەوە و بەگفتوگۆ چارەسەرکردنی نێوانیان و ڕێگرتن لە تەشەنەکردنی ناکۆکییەکانیان، هەر لەم سۆنگەیەوە هەڵوێستی هەڤاڵانی یەکێتی لە گرتنەبەری ئەو ڕێکارانە بەرز دەنرخێنین.
بەداخەوە کاک عەبدوڵای کوێخا موبارەک لە پەیجی تایبەتی خۆی بابەتێکی بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بەکێشەکانی ناو یەکێتی، ئێمە ڕایدەگەیەنین کە ناوەڕۆکی هەر لێدوان و نوسینێکی هەر هەڵسوڕاوێکی گۆڕان کە هاوشێوەی هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان نەبێت، بەهیچ شێوەیەک تەعبیر لە ڕاو هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان ناکات، بەڵکو ڕای تایبەتی ئەو کەسەیەو خۆی بەرپرسە لێی.
جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان
04-09-2016
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 8,462 keer bekeken