قەزوان لەکوێستانەکانی کوردستان بەتایبەتی سنووری پارێزگای سلێمانی دەڕوێت، کە لەهەرێمی کوردستان چەندین کەرەستەی لێدروست دەکرێت بەتایبەت تەزبیحێکی بەناوبانگ، لەناوچە کوردییەکانی تورکیاش، توێکڵی قەزوان دەکرێتە (قاوە)و خەڵکێکی زۆر بە تامەزرۆییەوە دەیخۆنەوە.
بەرهەمەکانی قەزوان
دیارترین بەرهەمەکانی قەزوان، هۆنینەوەی تەزبیحە. هۆنینەوەی تەزبیح لەنێو کوردەواریدا، دیرۆکێکی کۆنی هەیە، لەهەرێمی کوردستان گەنج و پیر بەدەستیانەوە دەگرن. لە هەرێمی کوردستاندا کەسانی بەناوبانگی وەک مام جەلال سەرۆک کۆماری عیراق لەهەموو شوێن و دیدارێکدا تەزبیحی قەزوان بەدەستیەوە دەگرێت.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 22,070 gånger