رونکردنەوەیەک لەزۆرینەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ەوە
📝 מסמכי מפלגות כורדיות
ئۆرگان و هەڤاڵانی یەکێتیی!
کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگەو رای گشتی کوردستان!
دۆستانی یەکێتییو پشتیوانانی کوردستان!
دوێنێ (01-09-2016) هاوکاتی گەڕانەوەی رابەرمان مام جەلال، لەچارەسەرێکی دڵخۆشکەرەدا؛ هەروەها لەکاتێکدا هێزی پێشمەرگە شکۆمەندانە بەرگری لەکوردستان دەکات و پۆل پۆل شەهیدان بەرەو کاروانی نەمری بەڕێ دەکرێن، لەبارو دۆخێکدا رووداوی نالەباری ئیقلیمیو سیناریۆی مەترسیداری جۆاروجۆر لەناوچەکەدا بەرامبەر کێشەی رەوای نەتەوەکەمان دەگوزەرێ؛ هەموو ئەمانەش، لەناو هەلومەرجێکی سەختی قەیرانی ئابوریدا، کە تەنگی بەژیانی هاووڵاتیو بوارەکانی ئابورییو بازاڕ هەڵچنیووە، زۆر بەداخەوە (بەشێکی) هەڤاڵانی سەرکردایەتی یەکێتیی، راگەیەندراوێکیان بەناوی (ناوەندی بڕیار) بڵاوکردەوەو هەڵوێستەکەشیان نیگەرانییەکی زۆری هێناوەتە ئاراوە!!
هەڤاڵانی یەکێتیی، لەکورستان و عیراق و هەندەراندا!
بۆ ئەوەی گەلەکەمان و هێزە سیاسییەکان، وەکو رونکردنەوەیەکی سەرەتایی لەهەڵوێستی شەرعیو رەسمی یەکێتیی ئاگادار بکەینەوە، زۆرینەی مەکتەبی سیاسی، لەکۆبوونەوەیەکی نائاسایی تاوتوێکردنی پەرۆش بۆ چارەسەری کێشەکان، کە زۆرینەی سەرکردایەتی یەکێتییو زۆرینەی رەهای ئەنجومەنی ناوەند، هەمان هەڵوێستیان هەیە، رایدەگەیەنین، کەوا:
یەکەم: راگەیاندنێکی هەر ئۆرگانێک، یان ناوەندێک، لەپەیڕەوی ناوخۆدا پەسەند نەکرابێ، لای زۆرینەی ئۆرگانە باڵاکانی یەکێتیی، بەهیچ چەشنێ، شەرعییەتی نییە.
دووەم: بابەتی هەستیاری ئاوهای بەشێکی مەکتەبی سیاسیو سەرکردایەتی، کە راگەیەندراوە، دوور و نزیک، لەمەکتەبی سیاسیو سەرکردایەتی یەکێتیی باس نەکراوە؛ هەروەها رەزامەندی ئەنجومەنی ناوەندیشی لەسەر وەرنەگیراوە.
تەنانەت داوای کۆبوونەوەی سەرکردایەتی، یاخود پلینیۆمی کت و پڕیش، بۆ باسکردنی پرسێکی ئاوەها، نەکراوە. بۆیە:
بەم رونکردنەوە سەرەتاییە، رایدەگەیەنین، کەوا؛ دوای هەوڵێکی بەرپرسیارانە بۆ ئارام راگرتنی دۆخی ناو یەکێتییو دۆزینەوەی چارەسەری راستەقینە لەسەر بنەمای پەیڕەوی ناوخۆ، بەمزوانە ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجام دەدات و دوا سیاسەت و هەڵوێستی یەکێتیی، رادەگەیەنین.
چاوەڕوانیشین، تەواوی هەڤاڵانی سەرکردایەتی، بەدەم بانگەوازی چارەسەری راستەقینەمانەوە بێن. دڵنیاشین لەدوا سەرەنجامدا، یەکێتیی سەرکەش و سەرکەوتوو، لەمەیدانەکەدا درێژە بەخەباتی دیموکراسیو عەدالەتخوازی دەدات. هەروەکو مام جەلال-یش فەرمویەتی: سەفین لەبن بێ، یەکێتیی لەبن نایەت.
زۆرینەی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
02-09-2016
⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!