ئامارەکانی کوشتن و دزی لەهەولێر؛ 20 کەس لەسێ مانگدا دەستگیرکراون
📊 סטטיסטיקה וסקרים
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، دەستگیرکردنی 20 کەسی راگەیاند لەسێ مانگی رابردوودا، ئەوەش بەتۆمەتی ئەنجامدانی چەندین کردەوەی کوشتن و دزی وەکو پۆلیس ئاماژەی پێدەکات لەدانپێدانانەکانیاندا جەختی لێکراوەتەوە.
بەپێی ئه و ئامارە کە پۆلیسی هەولێر لەراگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە و وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، لەماوەی سێ مانگی رابردوودا چوار کەس لەسنوری پارێزگاکە دەستگیرکراون بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی کوشتن.
ئه و چوار کەسە تەمەنیان لەنێوان 23 بۆ 39 ساڵیدایە، پیشەیان کاسبە و بەپێی ماددەی 406ی یاسای سزادانی عیراق دەستگیرکراون، یەکێکیان تۆمەتبارە بەکوشتنی باوکی و سێ کەسەکەی تر بەتۆمەتی کوشتنی هاوڵاتیەک روبەڕوی دادگا کراونەتەوە، وەکو لەراگەیاندراوەی پۆلیسدا هاتووە.
هەر لەماوەی سێ مانگی رابردوودا، بەتۆمەتی هەشت کردەوەی دزی 16 کەس لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکراون، کە تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 37 ساڵیدایە و پیشەیان کاسبە، بەپێی ماددەکانی 443 و 446 لەیاسای سزادانی عێراقی روبەڕوی دادگا دەکرێنەوە.
عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بەخەندان-ی راگەیاند، ئامارەکەیان تەنیا بۆ سێ مانگی رابردووە و بەوتەی ئەو، ئەمساڵ بەراورد بەساڵی رابردوو رێژەی تاوان لەسنووری هەولێر سەدا 60 بۆ 65 کەمیکردووە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئەوەی رونکردەوە کە ئه و دەستگیرکراوانە تائێستا لەلایەن دادوەرەوە سزایان بەسەردا نەسەپێندراوه و حوکم نەدراون، بەڵام "هەموویان دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوه و تاوانەکانیان لەسەر ساغ بۆتەوە".
- 01-09-2016
⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!