01-09-2016
- جێگرانی سکرتێری گشتی بەپاڵپشتی ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی-سەرکردایەتی و کادرانی پێشکەوتوو.. ناوەندی بڕیاری یەکێتی رادەگەیەنن.
- وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرەی فەتحوڵڵا گولەن چیتر ناتوانن سەرپەرشتی قوتابخانەکانیان بکەن، بەڵکو لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە سەرپەرشتی دەکرێن بەهاوکاری کەرتی تایبەت.
- لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە هۆڵی هۆتیل عەبدوڵا لەشاری
کەرکوککەرکوک دامەزراندنی پارتی (بەرەی دیموکراسی گەل) لە باشوری کوردستان و عێراق راگەیەندرا و محمەد کیانی، سیاسەتمەدار لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جاڕنامەی دامەزراندنەکەی خوێندەوە.
- بەپێی ئاژانسی دۆغانی تورکی، هێزەکانی سوپا ئەمڕۆ پێنجشەممە ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکردووە دژی
پەکەکەپەکەکە لەناوچە شاخەویەکانی دەوروبەری گوندی دۆغان سەر بە ناوچەی پەرواری لەسیرت، لەبەرانبەردا گەریلا روبەرویان بوونەتەوە و بەهۆیەوە، سەربازێک کوژراوە و یەکێکی تر برینداربووە.
- لەبارەی راگەیاندنی ناوەندی بڕیاری یەکێتی
لاهور شێخ جەنگیلاهور شێخ جەنگی گوتی پیرۆزیان بێت و بابچن خۆیان بڕیاربدەن. ئەوان سەبەبی کێشەکانی یەکێتین. ئەوان بە چەپڵە بوونەتە جێگر و شەرعەتیان نەماوە. لەبەرئەوەی ئەوان بە دەنگدان نەهاتوونەتە ئەو پۆستە و
مام جەلالمام جەلال بە چەپڵە کردنی بە جێگری خۆی.
- پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی پشتگیری ناوەندی بڕیاری یەکێتی دەکەن و رایدەگەيێنن، بڕیارەکانی ئەو ناوەندە جێبەجێ دەکەن.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان