🏠|📧|Օգտվողի մասին!|Գրադարան|📅
🏠 Սկիզբ|📧 Հետադարձ կապ|💡 Օգտվողի մասին!
|
📅 Այսօր 26-05 պատմության
📅Ժամանակագրություն միջոցառումներ
📅 Օր
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📆21-05-2020
📆20-05-2020
📂 ավելի շատ ...
📅26 May
📝 Քրդական փաստաթղթեր
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
✌️ Վկայիցն
💚 նահատակներ (Al-Anfal)
☪ ISIS - ի զոհ
😞
👩
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
|💳 ՆվիրատվություններՕգնություն մեզ ստեղծել ավելի լավ Kurdipedia. Նույնիսկ փոքր նվիրատվություններ կարող են փոխել. Մենք պետք է ձեր նվիրատվություն է հասնել նորացված եւ արագ տեխնոլոգիան մեր ծառայությունների, հաստատել եւ նպաստել Kurdipedia կազմակերպումը եւ ընդունման նվիրված աշխատակազմը բարձրացնել եւ բարելավել բովանդակությունը, դիզայն եւ ամենօրյա շահագործումը մեր կայքում.|📕 ԳրադարանԱմենամեծ Քրդական թվային գրադարան - (10,945) գրքեր||
👫 Մուրաթ Քարայըլանը
...
👫 Մուրաթ Քարայըլանը
🏷️ խումբ: Կենսագրություն
Մուրաթ Քարայըլանը
Սեղմեք մասին լրացուցիչ տեղեկությունների համար, եւ ավելի մեծ պատկեր.
👫 Նեչիրվան Բարզանին
...
👫 Նեչիրվան Բարզանին
🏷️ խումբ: Կենսագրություն
Նեչիրվան Բարզանին
Սեղմեք մասին լրացուցիչ տեղեկությունների համար, եւ ավելի մեծ պատկեր.
👫 Արամ Տիգրան
Արամ Տիգրան (1934 - 2009թ. օգոստոսի 8), ժամանակակից հայազգի երգիչ և երաժիշտ։ Ծնվել է հյուսիսային Սիրիայի Ալ-Քամիշլի բնակավայրում։ Մասնագիտացել է ուդ նվագելու մեջ։ Քսան տարեկան հասակից իրեն նվիրել է երաժշտությանը, երգել է երեք լեզուներով՝ քրդերեն, արաբերեն և հայերեն:
Համարվում է լավագույն քուրդ երգիչներից և երաժիշտներից մեկը: Ձայնագերել է շուրջ 230 երգ քրդերենով, 150՝ արաբերենով, 10՝ ասորերենով, 8՝ հունարենով։
Արամ Տիգրանը եղել է Քրդստանի բանվորական կուսակցության ցմահ առաջնորդ, այժմ` Թուրքիայի
👫 Արամ Տիգրան
🏷️ խումբ: Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
Սեղմեք մասին լրացուցիչ տեղեկությունների համար, եւ ավելի մեծ պատկեր.
👫 Աբդուլլահ Օջալանը
...
👫 Աբդուլլահ Օջալանը
🏷️ խումբ: Կենսագրություն
Աբդուլլահ Օջալանը
Սեղմեք մասին լրացուցիչ տեղեկությունների համար, եւ ավելի մեծ պատկեր.
📊 Հոդվածներ 373,841 | Նկարներ 58,867 | Գրքեր 10,945 | Կից փաստաթղթեր 42,082 | 📼 Video 168 | 🗄 Աղբյուրները 14,512 |
📖 شۆڤینیزمی سۆرانی و ئەفسانەکانی بەشی 2 | 🏷️ խումբ: Հոդվածներ | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

شۆڤینیزمی سۆرانی و ئەفسانەکانی بەشی 2


Կից փաստաթղթեր 📂
سۆرانیخوازان بە چەند گوتار یان ئیستیدلال بانگەشە بۆ ڕەسمیکردنی سۆرانی دەکەن. یەکیان گوتارێکی سیاسییە کە یەکگرتوویی نەتەوەی کورد دەبەستێتەوە بە ڕەسمیکردنی سۆرانی. یەکی دیکە باسی زۆرێتی و کەمێتیی ئاخێوەران‌ و گرێدانی ڕەسمیکردن بە مافی زۆرینەیە(‌دەڵێن لە کوردستانی عێراقدا ژمارەی سۆرانیاخێو زۆرترە). گوتارێکی دی ئەوەیە کە سۆرانی لە کورمانجی پێشکەوتووترە و کورمانجی ‌دواکەوتووە و‌ ناتوانێ هاوشانی سۆرانی ببێتە لەهجەیێکی ڕەسمی.
لێرەدا، پێشکەوتوویی پێوانەی مافە و سەرچاوەی دەسەڵاتە. کورمانجی، بە هەر هۆیێک بێ، لە کاروانی شارستانەتی ‌د‌واکەوتووە و، کورمانجیاخێوان دەبێ قایل بن بە نزمێتیی پلەوپایەی لەهجەکەیان و ڕازی بن بە وەی کە کورمانجی خزمەت بە زمانی نەتەوەیی، سۆرانی، بکا و بە وشەکانی خۆی دەوڵەمەندی بکا.
لە‌ بەشی هەوەڵی ئەو زنجیرە نووسراوەدا باسی وەم کرد کە ئیدیعای پێشکەوتووتربوونی سۆرانی و دواکەوتوویی کورمانجی لە ئەفسانە نزیکترە هەتا لە واقعییەت. من لە درێژەی ئەو باسەدا، ڕاستی و ناڕاستیی گوتاری پێشکەوتوویی لێک دەدە‌مەوه و هەڵیدەسەنگێنم‌.
پێداچوونەوە بەو گوتارەدا بە نووسراوەیێکی هەرە بەپێزی لایەنی سۆرانیخواز دەست پێ دەکەم. کاک فەرهاد شاکەلی لە نووسراوەیێکی خۆی، لەژێر سەردێڕی زمانی کوردی لە ئاستانەی سەردەمێکی تازەدا،‌ پێنج کۆمەڵە بەڵگەی مێژوویی و زانستی وەک شایەد دێنێتەوە بۆ سەلماندنی ئەوەی‌ کە سۆرانی باشترین و گونجاوترین و دەوڵەمەندترین شێوەزمانە (لەهجه)‌ بۆ دابینکردنی زمانی ڕەسمیی کوردستان.1 با لە زمانی خۆی بیگێڕمەوە:
بەشی زۆری نووسەر و ڕووناکبیرانی شارەزای کورد بەگشتی لەسەر ئەوە کۆکن کە ئەو شێوەزمانەی ئێستا لە کوردستانی عێراق و تا ڕادەیەکیش لە کوردستانی ئێراندا ڕۆڵی زمانی ستاندارد(و ڕەسمی) دەبینێت، تاکە شێوەیەکی زمانی کوردییه کە دەتوانێت و دەبێ بکرێ بە زمانی ڕەسمیی کوردستان…2
کاتێ نووسەر و ڕووناکبیری کورد ئەو شێوەزمانە بە باشترین و گونجاوترین شێوە دادەنێن بۆ ئەوەی بکرێتە زمانی ڕەسمیی کوردستان‌، دیارە کۆمەڵێ بەڵگەی مێژوویی و زانستی دەهێننەوە بۆ پشتگیریی هەڵوێستەکەیان. ئێمە دەتوانین ئەو بەڵگانەی لای زۆربەی نووسەران دووبارە دەبنەوە بەم جۆرە کورت بکەینەوه. (هێڵی ژێر وشەکانم لێ زیادکردووە)
دوای ئەو سەرەتایە، نووسەر پێنج بەڵگەکان لە پێنج خاڵدا ڕێز دەکا. من ئەو خاڵانە یەک بە یەک لە زمانی خۆی دەگێڕمەوە و هەڵیان دەسەنگێنم. لە پێشدا دەبێ بڵێم کە هیچ کام لەو پێنج خاڵانە بەڵگە نین. ئەوانە بۆچوون، ئیدیعا، بڕوا، یان تێگەیشتنی کاک فەرهادن نەک بەڵگەی مێژوویی و زانستی. لە خاڵی یەکەمەوە دەست پێ دەکەم کە دەڵێ:
1 - کوردیی خواروو دەوڵەمەندترین شێوەزمانی کوردییە، چونکە هەم لە قۆناغی کلاسیکدا و هەمیش لە قۆناغی تازەدا ئەدەبییاتێکی فراوان و دەوڵەمەندی پێ نووسراوە و کۆمەڵێک لە نووسەر و شاعیرە هەرە گەورەکانی کوردستان بەم شێوەیە بەرهەمەکانی خۆیان نووسیون.
ئەو وشانە کە لە ڕستەیێکدا ڕێکخراون بەڵگە نین و بایەخی بەڵگەییان نییە. ئەو وشانە، ئەگەر زۆر بە گەشبینی‌ هەڵیان بسەنگێنین، دەکرێ بڵێین ئیستیدلالێک پێک دێنن‌. لە مەنتیقدا، ئیستیدلال ڕێکخستەیێکی دوو بەشییە کە بەشێکی دانراو‌ یان فەرزه (بۆ وێنە سۆرانی ئەدەبییاتێکی فراوان و دەوڵەمەندی پێ نووسراوە...) و بەشەکەی دی نەتیجەیە (کەوابوو سۆرانی دەوڵەمەندترین شێوەزمانی کوردییە). بەڵام ئیستیدلال چاک و خراپی هەیە و ئەو ئیستیدلالە چاک نییە لەبەر ئەوەی‌ نەتیجەکە لە دانراوەکە هەڵنەهێنجێندراوە.
ئەگەر سۆرانی هەم لە قۆناغی کلاسیکدا و هەمیش لە قۆناغی تازەدا ئەدەبییاتێکی فراوان و دەوڵەمەندی پێ نوووسرابێ و ئەگەر کۆمەڵێک لە نووسەر و شاعیرە هەرە گەورەکانی کوردستان بەم شێوەیە بەرهەمەکانی خۆیان نووسیبێ، لەو دانراوانه(فەڕزانە)‌ ناتوانین بەو نەتیجەیە‌‌ بگەین کە سۆرانی دەوڵەمەندترین شێوەزمانی کوردییە. لێرەدا من باسی وەی ناکەم کە ئەو ئیستیدلالە پشتی بە بەڵگە ئەستوور نییه(ئەوە باسێکی دیکەیە کە لە بەشەکانی داهاتوودا دەیکەم)‌. باسی من ئەوەیە کە نەتیجەکە لە فەرزەکه ‌دەرنایە و هەر بۆیە ئیستیدلالێکی زۆر کزە. با وای دابنێین سۆرانی ئەدەبییاتێکی فراوان و دەوڵەمەندی هەبێ‌، بەڵام لەو فەرزەوە‌ (تەنانەت ئەگەر بە بەڵگە بسەلمێندرێ) ئەو نەتیجەیە دەرناکەوێ کە سۆرانی دەوڵەمەندترین شێوەزاری کوردییە(دەکرێ بڵێی شێوەزارێکی دەوڵەمەندە). هەروەها، لە فەرزی دووهەم، واتە کۆمەڵێک لە نووسەر و شاعیرە هەرە گەورەکانی کوردستان بەم شێوەیە بەرهەمەکانی خۆیان نووسیوە، بەو نەتیجەیە‌ ناگەین کە سۆرانی دەوڵەمەندترین لەهجەی کوردییه چونکە دە‌کرێ بڵێین‌‌ کۆمەڵێک لە نووسەر و شاعیرە هەرە گەورەکانی کوردستان بەرهەمەکانی خۆیان بە‌ کورمانجی و هەورامی نووسیوە. ئەگەر قەرار بێ ئەو ئیستیدلالە کەمێک خۆڕاگر یان بەهێز بکرێ دەبێ نەتیجەکەی ئەوە بێ کە سۆرانی شێوەزارێکی دەوڵەمەندی کوردییە.
من تا ئێستە تەنیا باسی پێکهاتەی ئیستیدلالەکەم کردووە و کوتوومە کە خاڵی یەکەم بەڵگە نییە و ئیستیدلالە و، ئیستیدلالەکەش تەواو کزە. لە داهاتوودا بە بەڵگە ڕوونی دەکەمەوە کە هەم فەرزی ئیستیدلالەکە هەڵەیه و‌ هەم نەتیجەکەی. جارێ دەچمە سەر خاڵی دووهەم کە دەڵێ:
2. به ‌پێچەوانەی دیالێکتەکانی دیکەی زمانی کوردییەوە کە هەر یەکێکیان لە سەردەمێکدا زمانێکی ئەدەبیی ناوچەیەکی کوردستان بووە و دواتر بە هۆی هەڵوەشانەوەی ئەو دەستەڵاتە سیاسییەوە کە بووبووە پاڵپشتی، ئەوانیش ڕۆڵی خۆیان لە دەست داوە، کوردیی ناوەڕاست هەر لە سەرەتای دامەزرانیەوە وەک زمانێکی ئەدەبی و تا ئەمڕۆیش، بێ ناوبڕ، ئەو نەخشەی هەبووە. ئەمە وا دەکات کە ببێتە تاکە شێوەیەک کە مێژوویەکی بێ ڕاوەستان و بێ ناوبڕی لە پشتەوەیە.
ئەو ڕستەیە هیچ بەڵگەیێک ناخاتە بەردەست بەڵام ئەگەر وەک ئیستیدلال چاوی لێ بکەین و لە ڕوانگەی مەنتیقەوە هەڵیبسەنگێنین، ئیستیدلالێکی یەکجار کزە لەبەر ئەوەی کە نەتیجەکەی‌ و فەرزەکەی‌ یەکن. نەتیجەکە ئەوەیە: سۆرانی تاکە شێوەیەکە کە مێژوویەکی بێ ڕاوەستان و بێ ناوبڕی لە پشتەوەیە. بۆ؟ چونکە هەر لە سەرەتای دامەزرانییەوە وەک زمانێکی ئەدەبی و تا ئەمڕۆیش، بێ ناوبڕ، ئەو نەخشەی هەبووە. لێرەدا، نەتیجە لە فەرز وەرگیراوە و فەرز لە نەتیجە: سۆرانی تاقە شێوەی بێ ناوبڕە چونکە لە سەرەتاوە تا ئێستە بێ ناوبڕ بووە. لەوەش خراپتر ئەوەیە کە نووسەر بۆ داڕژتنی فەرزەکه هەڵەی مێژوونووسانە دەکا و دەڵێ کە لەهجەکانی دی (مەبەستی هەورامی و کورمانجییە) تووشی ڕاوەستان و ناوبڕی بوون و ڕۆڵی خۆیان لە دەست داوە.3
نووسەر خاڵی دووهەمیش وەک بەڵگە دادەنێ، بەڵام ناوەڕۆک و شکڵی ڕستەکە بەڵگەیێک به ‌دەستەوە نادەن. من لە بەشەکانی داهاتوودا ئەوە ڕوون دەکەمەوە کە گوتاری ڕاوەستاوی و بەردەوامی یان بەناوبڕی و بێ ناوبڕی پێوەندی بە باسی ڕەسمیکردنەوە نییه و، نە سۆرانی مێژوویێکی نەپساوە‌ی هەیە و نە هەورامی و کورمانجیش تووشی دابڕانێکی وا بوون کە بە ناچاری گۆڕەپانی مێژوو بۆ سۆرانی بە جێ بهێڵن.
لە خاڵی سێهەمدا، نووسەر دەڵێ سۆرانی زمانی ڕەسمیی حکوومەتی شێخ مەحموود و کۆماری کوردستان و دەسەڵاتی شۆڕشی ئەیلوول و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە و، لەو فەرزە بەو نەتیجەیە دەگا کە سۆرانی لە رووی زاراوەسازییەوە دەوڵەمەندتر بووە:
3. کوردیی ناوەڕاست یا خواروو لە سەردەمی پاشایەتیی شێخ مەحموودی حەفیددا زمانی ڕەسمیی حوکوومەتی کوردستان بووە، هەروەهایش لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا بە سەرکردایەتیی قازی محەمەد دیسان زمانی ڕەسمیی کۆماری کوردستان بووە. لە سەردەمی دەستەڵاتی شۆڕشی ئەیلوولدا (1961-1975) بە سەرکردایەتیی مەلا مستەفای بارزانی و لە سەردەمی شۆڕشی تازەیشدا دیسان هەر کوردیی خواروو زمانی ڕەسمیی دەستگاکانی شۆڕش بووە لە سەرتاسەری کوردستانی عیراقدا، چ ئەو کاتانەی خەباتی چەکدارانە کراوە و چ ئەو ساڵانەیش کە سەرکردایەتیی سیاسیی بزووتنەوەکە دەستەڵاتی سیاسی و کارگێڕیی بە دەست بووە. ئێستایش لە ساڵی 1992 ەوە کە هەرێمی کوردستان عێراق بە شێوەیەکی ڕەسمی حوکوومەتی فێدەرالییە، دیسان هەر ئەو شێوەزمانه ‌زمانی ڕەسمیی حوکوومەت و سیاسەتمەدار و سەرکردەکانی کوردستانە، هەر بەو هۆیەیشەوە لە بواری سیستەمی کارگێڕی و ڕۆژنامەگەری و دیپلۆماسی و سیاسیدا‌ بە شێوەیەکی فراوان گەشەی کردووە و لە ڕووی زاراوەسازییەوە دەوڵەمەندتر بووە.
لێرەدا، ڕەسمیبوونی سۆرانی لە سێ حکوومەتی کورد و لە شۆڕشی ئەیلوولدا کراوەتە سەرچاوەی گەشەکردنی فراون لە بواری کارگێڕی، ڕۆژنامەگەری، دیپلۆماسی و سیاسیدا و، دەوڵەمەندتربوونی لە ڕووی زاراوەسازییەوه. ئەو ڕستانەش پێکهاتەی ئیستیدلالیان هەیە و ئیستیدلالێکی خراپیش نییە: ئەگەر زمانێک لە سێ حکوومەتدا ڕەسمی بووبێ، دەکرێ‌ چاوەڕێ بین کە به ‌لای کەمەوه له زاراوەسازی لە و بوارانەدا دەسکەوتی هەبووبێ یان پێش کەوتبێ. دروستبوونی ئەو ئیستیدلالە لەوەدایە کە نەتیجه(دەوڵەمەندیی بەرهەمی زاراوەیی) و‌ فەرز (رەسمیبوون و دەوڵەتیبوون) یەک نین و دەکرێ نەتیجەکە لە فەرزەکە وه ‌دەربخرێ.
تا ئێستە تەنیا باسی پێکهاتەی ئیستیدلالەکه، واتە پێوەندی فەرز و نەتیجەم کردووە و، لێرەدا پێویستە زۆر بە کورتی سەیرێکی ئەو ڕووداوانە لە بڕگەی مێژوویی خۆیاندا بکەین:
ئەلف) حکوومەتی شێخ مەحموود، تەنیا لە ناوچەی سلێمانی دەسەڵاتی هەبوو و گشت ناوچە سۆرانیاخێوەکانی له ‌بەردەستدا نەبوو و لە ناوچە کورمانجیاخێوەکانیش دوور بوو. ئەو زەمانیش زۆربەی خەڵک لە گوندەکاندا دەژیان، بەسترابوونەوە بە زەوی، هاتووچۆ کەم بوو و، زۆربەی خەڵک، لە شار و لە دێدا، نەخوێندەوار بوون. کەوابوو، بارودۆخی مێژوویی وەها بوو کە لەو حکوومەتەدا، کێشەی دوولەهجەیی و چەندلەهجەیی زمانی کوردی نەیدەتوانی بێته ‌گۆڕێ. هەروەها، ئەو حکوومەتە دەزگایێکی دەوڵەتیی وای نەبوو کە بتوانێ زمانی کارگێڕی و سیاسی و دیپلۆماسی، چ کوردی و چ زمانی دیکە، زۆر دەکار بێنێ. تۆفیق وەهبی بۆ داڕشتنی زمانی کارگێڕی چەند نامێلکەیێکی عەسکەریی بە کوردی بڵاو کردەوه، بەڵام ئەو زمانەی بۆ کاری سیاسی و کارگێڕی دەکار دەهات زۆرتر بە‌کوردیکردنی تورکیی عوسمانی و عەرەبی بوو.
ب) کۆماری کوردستانیش، کە تەمەنی یازده ‌مانگ ‌بوو، له موکریانی سۆرانیاخێودا دامەزرا و لەگەڵ ئەوەشدا ناوچە کورمانجیاخێوەکانی باکووری شنۆش سەر به ‌کۆمار بوون، حکوومەت زۆرتر لە مەهاباد و بۆکان دەستی دەڕۆیشت و دەمودەزگای کارگێڕی لە ناوچە کورمانجیاخێوەکاندا، کە زۆرتر عەشیرەیی بوو، وه ‌ڕێ نەکەوت. لەو حکوومەتەشدا، بارودۆخی مێژوویی ڕێی نەدەدا کێشەی دوولەهجەیی بێته ‌گۆڕێ. لە‌گەڵ ئەوەشدا، لە مەهاباد کومیتەیێک بۆ دانانی زاراوە پێک هات، دەرفەتی گەشەپێدان بە زمانی کارگێڕی و سیاسی و قانوونیی نەبوو.
ج) لە یەکێتیی سۆڤێت، کە نووسەر باسی ناکا، کورمانجی، وێڕای زمانی ڕووسی و زمانی ئەو کۆمارەی کە کوردزمانی تێدا دەژیا، بۆ نووسین و خوێندن دەکار دەهات. لەو وڵاتەشدا، کە کوردەکان بە سەر چەند کۆماردا دابەش ببوون، تەواوی کوردەکان کورمانجیاخێو بوون و کێشەی دوولەهجەیی زمانەکە نە‌هاتە گۆڕێ. کورمانجی لە یەکێتیی سۆڤێت بۆ باسی سیاسەت و دیپڵۆماسی و، لە چاپەمەنی و ڕادیۆدا دەکار هات.
د) لە دوو دەوڵەتی شێخ مەحموود و کۆماردا، مەڵبەندی جوغرافیایی و لەهجەیی هاوبەربوون و ڕابەرایەتیی (شێخ مەحموود و قازی محەمەد و کابینەکەیان) و جەماوەری خەڵک سۆرانیاخێو بوون. بەڵام لە دەمودەزگای سمایل ئاغای سمکۆدا، کە هاوچەرخی شێخ مەحموود بوو، ئەوندەی کە بەڵگە به ‌دەستەوەیە‌ دەردەکەوێ کە زمانی کارگێڕیی کورمانجی بووە، بەڵام وێدەچێ ڕۆژنامەکەی زۆرتر بە سۆرانی بووبێ. پەتەیێکی ادارەء گمرکات ارومی کە تاریخی 1340ی لەسەر نووسراوە بە کورمانجی و فارسی چاپ کراوە و نووسیوێتی: خدانی اوی پتی کو مالی تجارەتی هیە.......... چە کس مزاحم نبت.4
ه) ئەوەی کە نووسەر پێی دەڵێ سۆرانی زمانی ڕەسمیی دەستگاکانی شۆڕش بووە تەواو ڕاست نییە و وەک فاکت لاوازە و وە‌ک لێکدانەوه ناڕاستە‌. لەو ساڵانەدا، لە 1961 هەتا 1975، باسی سۆرانی وەک زمانی ڕەسمی نەکراوە. بە پێچەوانە، هەردوو لەهجە دەکار دەهاتن دیارە بە شێوەیێکی نابەرابەر. کاتێکی دوای 14ی تەمووزی 1958، ڕادیۆ بەغدا بۆ هەوەڵ جار بەشێک لە بەرنامەی بەشی کوردیی کرد بە سۆرانی، هێندێک لە سۆرانیاخێوەکان ئەوەیان وەک سیاسەتێکی دابەشکەرانەی دژی کورد لە قەڵەم دا.
بەڵام دوای ساڵی 1961 کە بەشێک لە کوردستانی عێراق لەژێر دەسەڵاتی بەغدا هاتە دەرێ و کەوتە دەستی پارتیی دێمۆکراتی کوردستان و ڕادیۆی دەنگی کوردستان دامەزرا و بەرنامەکانی لە تەواوی کوردستان و لە ناوچەدا دەبیسترا، هەردووک لەهجە دەکار هاتن.5 لە‌گەڵ ئەوەشدا زۆربەی چاپەمەنی و بەرنامەی ڕادیۆیی بە سۆرانی بوو، لەبەر ئەوەی کە ڕابەرایەتی و ناوچەکە و زمانی ئاخاوتن بە سەر دوو لەهجەکەدا دابەش ببوو، بە پێجەوانەی حکوومەتی شێخ مەحموود و کۆمار، کێشەی دوو لەهجەکە تا ڕادەیێک هاتە گۆڕێ و بە دەکارهێنانی هەردوو لەهجەکە‌، ئەگەرچی بە شێوەیێکی نابەرابەر، چارەسەر کرا. کەوابوو، ئەزموونی ساڵانی 1961-1975 ئەوە دەردەخا کە بارودۆخی مێژوویی لە ‌گۆڕاندا بوو و دەوری بادینان و خەڵکەکەی و لەهجەکەی لە بزووتنەوەی سیاسیی کوردستاندا لە سەرەخۆ، بەڵام بە بەردەوامی، قورستر دەبوو.
و) لە سوورییە، کە وەک یەکێتیی سۆڤێت تەواو کورمانجیاخێون، ئەوەندەی ڕۆژنامەگەری و بەرنامەی ڕادیۆیی (لە ساڵانی شەڕی دووهەمی جیهانیدا) هەبوو لەهجەی کورمانجی دەکار دەهێندرا. لە چاپەمەنی و بەرنامەی ڕادیۆیی ئەو ساڵانەدا حەولێکی زۆر درا بۆ دانان و دەکارهێنانی زاراوەی سیاسی و دیپلۆماسی و عەسکەری.
‌ز) وەپێشکەوتنی سۆرانی لە زاراوەڕۆناندا نابێ وەک وەدواکەوتنی کورمانجی دابندرێ چونکە لە بواری وشه و زاراوەدا دوو لەهجەکان ناتەبا نین و زۆربەی زاراوەیێکی کە بە یەکێک لەو دوو لەهجانە دابندرێ بۆ لەهجەکەی دیش بە ‌کار دێت.
بە کورتی، نووسەر دەستەوداوێنی مێژوو بووە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێ کە هەورامی و کورمانجی پەنگاویان خواردۆتەوه،‌ بەڵام خوڕاوی سۆرانی بە هاژەهاژ و گڤەگڤ لە چیاکان بەرەو دەریای شارستانێتی خوڕ بۆتەوە و، قەڵبەزه و قەڵەمبازەکانی بواری لە ئاخێوەری گشت لەهجەکان بڕیوە. بەڵام ئەو خوێندنەوەی مێژووی زمانی کوردی خوێندنەوەیێکی سیاسی و ئیدەئۆلۆژییە کە وه ‌دوای یەک نەتەوە و یەک زمان و یەک لەهجە دەکەوێ و مێژوو وا دادەڕێژێ کە لە خزمەت ئەو پڕۆژەیەدابێ. با بێمە سەر خاڵی چوار کە نووسەر باسی کێشەی گرینگی پەروەردە دەکا:
4. کوردیی خواروو لە ماوەی 90 ساڵی ڕابوردوودا زمانی ڕەسمیی خوێندن و پەروەردە بووە لە خوێندنگەکانی کوردستانی عیراقدا، لە پلە جیاوازەکانی خوێندندا، لە سەرەتاییەوە تا دەگاتە زانستگە، سا ئیتر ئەو سیستەمی پەروەردەیە لە ناوچەیەکی سنوورداردا بووبێت یا سەرتاسەری کوردستانی عیراقی داپۆشیبێت. ئێستایش سیستەمی خوێندن و پەروەرده نزیکەی‌ سەرتاسەری کوردستانی گرتووەتەوە و هەر بەو شێوەزمانەیش داڕێژراوه.
ئەو دوو ڕستانەش بایەخی بەڵگەییان نییه. سیستەمی خوێندن و پەروەردەی نوێ بە هەردووک لەهجە داڕێژراوە، هەم لە ڕادەی سەرانسەری کوردستاندا و هەم لە کوردستانی عێراقدا. ئەگەر دەکارهێنانی کوردی وەک زمانی پەروەردە لە نەوەد ساڵی ڕابردوودا لە بەرچاو بگرین، کورمانجی لە یەکێتیی سۆڤێت هاوکات لەگەڵ کوردستانی عێراق بوو بە زمانی پەروەرده و، بۆ ماوەیێک، لە زۆر بارەوە لە پەروەردەی سۆرانی لە پێشتر بوو‌. هەروەها، لە ناوچەی بادیناندا لە ماوەی پازدە ساڵی ڕابردوودا کورمانجی بەرەبەرە لە خوێندنگەی سەرەتاییەوە هەتا زانکۆ وەک زمانی خوێندن و لێکۆڵینەوە دەکار هێندراوە و دەبێ بڵێین ئێسته سیستەمی خوێندن و پەروەردە‌ بە هەردوو لەهجەیە و، خێراتر لە جاران بەرەو دوولەهجەیی دەڕوا. با بێینە سەر بەڵگەی پێنجەم:
5. لە بواری ڕۆژنامەگەری و کتێب و وەرگێڕاندا، کوردیی خواروو تا ڕادەیەکی یەکجار زۆر پێش کەوتووە و شاکاری زۆر گەورە و گرنگی پێ نووسراوە و زۆر لە شاکاره ئەدەبی و زانستییەکانیش تەرجەمەی ئەم شێوەزمانە کراوە.
ئەگەرچی کوردیی خواروو ئێستایش نەخشی زمانێکی ڕەسمی و ستاندارد دەبینێت، بەڵام دەکرێ بەوە دەوڵەمەندتر بکرێت کە وشە و زاراوە و دەربڕین لە دیالێکتەکانی دیکەی زمانی کوردییەوە وەربگرێت، بەتایبەتی ئەوانەیان کە پاشخانێکی ئەدەبی و فەرهەنگییان هەیە، وەک کوردی (کرمانجی)ی سەروو و هەورامی...
لێرەشدا پێشکەوتنی تا ڕادەیێکی یەکجار زۆری ڕۆژنامەگەری و کتێب و وەرگێڕانی سۆرانی ئیدیعایێکی بێ بەڵگەیه. دەکرێ بپرسین ئەو پێشکەوتنە لە چیدایه؟ چەندێتیی بڵاوکردنەوەی کتێب و ڕۆژنامەیه یان چۆنێتیی‌ ئەو چاپەمەنییە؟ سۆرانی کام شاکاری زۆر گەورە و گرنگی پێ نووسراوە کە لەهجەکانی دی وە دوا بخا؟ بۆ ئەو شاکارانه مافی سەروەری دەدەن بە سۆرانی؟ ئاخۆ بە لەهجەکانی دی شاکار نەنووسراوە؟ یان شاکاری ئەدەبی و زانستی وەرنەگێڕدراوەتە‌ کورمانجی؟ ‌ من لە بەشەکانی داهاتوودا، وەڵامی ئەو پرسیارانە و پرسیاری وا دەدەمەوە. ئێستە هەر ئەوەندە دەڵێم کە پڕۆسەی گەشەکردنی سۆرانی و کورمانجی‌ وەک لەهجەی ئەدەبی، لەگەڵ ئەوەشدا بە هۆگەلی سیاسی، یەکسان و لە ئاستی یەکتر نەبووە، دەکرێ بڵێین سۆرانی، وەک زمانی نووسین و خوێندنەوەی ژیانی مۆدێرن، لە ئاستی کورمانجیدایە و هیچ سنوورێکی تێنەپە‌ڕاندووە کە بتوانێ کورمانجی وەپاش بخا. لە دانان و وەرگێڕانی بەرهەمی زانستیدا هەردوو لەهجە هاوشان و هاودەردن و وەک یەک ‌پێش کەوتوون و تووشی دواکەوتوویی و ئاستەنگی بوون. بەڵام بە بۆچوونی سۆرانیخوازان، مێژووی هەورامی و کورمانجی کۆتایی هاتووە و ئەگەر دەورێکیان لە مێژوودا مابێ خزمەتکردنیان بە سۆرانییە، ئەویش بە دانی وشە و زاراوەی خۆیان بۆ دەوڵەمەندکردنی سۆرانی کە مێژوو کردوویەتە ‌زمانی‌ هەڵبژارده و تاقانە.
درێژەی هەیە
1 زمانی کوردی لە ئاستانەی سەردەمێکی تازەدا http://wwww.kurdishacademy.org/?q=node/415
2 ئەو ئیدیعایە جێی سەرسووڕمانە. تا ئێستا، هیچ لێکۆڵینەوەیێکی بیروڕای ئەو نووسەر و ڕووناکبیرانە نەکراوە. ئەوەندە ئاشکرایە کە ئەگەر توێژی نووسەر و ڕووناکبیرانی شارەزای کورد تەنیا سۆرانی-ئاخێو نەبن و کورمانجی-ئاخێوان و هەورامی-ئاخێوان و ئاخێوەری لەهجەی دیشی تێدابێ، لەوانەیە کە بەشی زۆری بەگشتی لەسەر ئەوە کۆک نەبن کە سۆرانی تاکە شێوەیەکی زمانی کوردییه کە دەتوانێت و دەبێ بکرێ بە زمانی ڕەسمیی کوردستان. لێرەدا، ڕەنگە کاک فەرهاد پێشبینی ڕەخنەیێکی وای کردبێ و وا دەگەیێنێ کە ئەو نووسەر و ڕووناکبیرانەی کە بڕوایان بە پڕۆژەی تەنیا سۆرانی نەبێ شارەزا نین.
3 کورمانجی و‌ هەورامی زمانی ڕەسمیی هیچ ئەمارەتێک نەبوون. ‌هەورامی لە ئەمارەتی ئەردەڵاندا یەکێک لە زمانە ئەدەبییەکان بووە کە بۆ بەرهەمی شێعری دەکار هاتووە بەڵام نامەنووسین و کارگێڕی بە فارسی و عەرەبی بووە. پێوەندی کورمانجی و ئەمارەتە کورمانجی-ئاخێوەرەکانیش هەر وا بووە. لە بواری ئاییندا، کورمانجی و هەورامی زۆرتر لە سۆرانی دەکار دەهاتن چونکە یەکیان زمانی ئیزەدییەکان و ئەوی دیکە زمانی ئەهلی حەق بووە.‌ دوای ڕووخانی ئەمارەتەکان، هەردوو لەهجە ژیانی ئەدەبی خۆیان، هەرکام لە شەرت و مەرجی جیاوازدا، درێژە پێ دا. من لە بەشەکانی داهاتوودا ئەو باسە زۆرتر شی دەکەمەوە.
4 بۆ دیتنی وێنەی ئەو بەڵگەیە بڕوانە: محمد تمدن، اوضاع ایران در جنگ اول یا تاریخ ڕضائیە، ارومیە، موسسە مطبوعاتی تمدن، 1350، صفحە 372.
5 بۆ نموونەی وتار و گۆشەی ڕادیۆ بە کورمانجی بڕوانە: دەنگی کوردستان، ژمارە 1، کانوونی دووەمی 1975، ئەمانەتی گشتی ی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و لاوان - ئیستگەی دەنگی کوردستانی عیراق،، چاپخانەی خەبات - کوردستانی عیراق، 246 لاپەرە.
نموونەی زمانی کارگێڕی کوردستانی عێراق: کۆڤاری هەتاو، ساڵی 3، ژمارەی 71، 31ی ئابی 1956
نموونەی زمانی کارگێڕی حکوومەتی شێخ مەحموود: امید استقلال. ساڵی 1، ژمارەی 19، 15ی شعبانی 1343، لاپەڕەی 4
نموونەی زمانی کارگێڕی کۆماری کوردستان: سەرچاوە؛ دەوڵوتی جمهوری کوردستان، نامەو دۆکومێنت، بەرگی دووەم، مەحمود مەلا عززەت، سلێمانی 2003، چاپی دووەم، لاپەڕەی 802
⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ Նյութերի գույք
🏷️ խումբ: 📖 Հոդվածներ
🏳️ Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 Գիրք: 🌐
🌐 Լեզու - Բարբառ: 🏳️ Քրդական - Sorani
📄 Փաստաթուղթ Տեսակը: ⊶ Alkukielellä

⁉️ Technical Metadata
✨ Նյութի Որակի: 86% ✔️
86%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
86%
✔️
Ավելացրել է (Manu Berzincî) վրա Aug 31 2016 12:15PM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Hawrê Baxewan) վրա: Mar 8 2017 10:56PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ Այս տարրը ըստ Kurdipedia ի (📏 Ստանդարտների) չի վերջնական դեռ!
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 7,788 անգամ

📚 Attached files - Version
Տիպ Version 💾📖🕒📅 👫 խմբագիր անունը
📷 Լուսանկարը ֆայլ 1.0.125 KB Aug 31 2016 12:15PMManu Berzincî
✍️ Թարմացնել այս նյութը!
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

شۆڤینیزمی سۆرانی و ئەفسانەکانی بەشی 2

📚 Կից փաստաթղթեր: 3
📂[ ավելի շատ...]
🖇 կապված նյութեր: 1
👫 Կենսագրություն
1.👁️ئەمیر حەسەن پوور
📂[ ավելի շատ...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Էջ սերունդ ժամանակ: 0,11 երկրորդ (ներ).
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574