ناو: ڕێوان
ناوی باوک: ئەمین
ساڵی لەدایکبوون: 1996
شوێنی لەدایکبوون: #دهۆک#
$ژیاننامە$
ڕێوان ئەمین لە دایکبووی ساڵی 1996ی شاری دهۆکە، دانیشتووی وڵاتی هۆڵەندایە، خاوەن ڕەگەزنامەی هۆڵەندی و عێراقیە، یاریزانی پێشووی یانەی هێرنڤنی هۆڵەندی و دالکوردی وڵاتی سوید و ئێستایی یانەی ئۆستێرسەندی سویدیە، لە تەمەنێکی بچووکەوە دەستی بە یاریی تۆپی پێ کردووە، لە تیپی فریزا، کە ئەکادیمیایەکی بە ناوبانگی تۆپی پێیە لە ناوچەی فریزلاند، لە تەمەنی شەش ساڵیەوە کاتێک چووە نێو جیهانی تۆپی پێ، پەیوەندی بە ئەکادیمیای فریزا کرد، لە تەمەنی 9 ساڵی لەگەڵ یانەی هێرنڤنی گەیشتە ڕێکەوتن، پەیوەندی بە تیپی 10 ساڵانی ئەو یانەیەوە کرد، هەرچەندە سەرەتا لەبەر تەمەنەکەی دوو دڵ بوون، چونکە ئەوان تەنیا یاریزانی تەمەن 10 سالانیان دەویست، بەڵام یاریەکانیان سەیر کردبوو، بڕیاریاندا بۆندی لەگەڵ ئیمزا بکەن، تا تەمەنی 21 ساڵان لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام بوو، چەندین یانەی تری کردووە و نازناوی زۆر باشی هەیە لەگەڵ یانەی دارلکوردی سوێدیش یاری کردووە، یەکێکە لەو حەوت یاریزانە کوردەی بەشداری خولی عێراقیان کردووە کە لە وڵاتی ئوردن بەڕێوەدەچێت.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,329 mal angesehen