خەڵکی شارۆچکەی تەوێڵەیە، لەساڵی 2003 لەیەکەکانی حەفتای هێزەی پێشمەرگەدا خزمەتی کرد و دوائەرکی لەمیحوەری تەلوەرد بوو لەباشووری ڕۆژئاوای #کەرکووک#، لەفەوجی سێی لیوای پێنجی #وەزارەتی پێشمەرگە# بووە، چەند ساڵێک لەمەوبەر یەکخرانەوە و بەلیوا یەکگرتووەکان ناودەبرێن. تاوەکو پۆلی دووەمی ناوەندی خوێندووە. خاوەنی دوو کچە بەناوەکانی (گوڵان 16 ساڵ و ڤارلین 11 ساڵ)ە. نیوەشەوی #30-12-2014# بەفیشەکێکی تیرۆریستان لەمیحوەری تەلوەردی پێشمەرگە بەسەختی پێکرا و دواتر شەهید بووە، دواین قسەی ئەوە بووە کە بە براکەی وتووە:(توخوا ئاگاتان لەمنداڵەکانم بێت)
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 2,600 مرة