لە 01-03-1976 خەڵکی گوندی شیلانی سەر بە شارەدێی باتوفەی شارۆچکەی زاخۆ لەدایکبووە. سەربە عەشیرەتی گولییە، گوندەکەیان بە گوندی شەهیدان ناو دەبرێت چونکە خاوەنی 40 شەهیدن. تاوەکو پۆلی شەشەمی سەرەتایی خوێندووە. زیاتر لەنیوەی تەمەنی پێشمەرگایەتی کردو لە 40 ساڵیدا شەهیدبوو، دوائەرکی لەفەوجی دووی لیوای هەشتی وەزارەتی پێشمەرگە بووە. دواین منداڵی کچ بووە و تەمەنی کچەکەی زوهێر تەنیا دوو هەفتە بوو کاتێک باوکی گەڕایەوە بەرەکانی شەڕ، بەپەرۆشەوە لەهاوڕێ پێشمەرگەکانی ناوی خۆشی دەپرسی بۆ منداڵەکەی، بەڵام ئەوەی دەیویست فریای نەکەوت. ئێستا تەمەنی ئەو منداڵە دوو ساڵە، دوای شەهیدبوونی زوهێر محەمەد لەشەڕی دژ بەداعش ناوی لێنراوە (کەسەر).
شەهید لەسەرەتاکانی ڕوبەڕووبونەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ داعش لەناوچە کوردستانیەکانی سنوری نەینەوا، لەگەڵ 13 هاوسەنگەری تریدا شەهیدبوو دوای ئەوەی گروپێکی گەورەی ئەو ڕێکخراوە گەمارۆدرابوون. کە ڕۆژی 01-08-2014 شەهید دەکرێن.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 7,096 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!