Kurdipedia.org
🏠  سەر پەڕە
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧تماس
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
 فرەتر(ویشتر)
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|دەربارە!|کتاووخانه|📅
🔀 بەخش بەختەکی!
❓ کمک
📏  إگرەک بینەل استفاده
🔎 مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
➕ کِل کِردِن
🔧  أبزار
🏁 زبان
🔑  سامانە مإ
✚  بەخش نوو(جەدید)
📝 مەسرور بارزانى لە تورکيا چەوى کەفتە ئەردۆغان
مەسرور بارزانى سەرۆک حکومەت هەرێم کوردستان, ديداريگ وەل رەجەب تەيب ئەردۆغان سەرۆک تورکى لە کوشک سەرۆکايەتى لە ئەنقەرەى پايتەخت ساز کرد لە چوارچيوەى سەردانە فەرميەگەى ئەرا تورکيا.
له و ديدارە هەردوگلا
📝 مەسرور بارزانى لە تورکيا چەوى کەفتە ئەردۆغان
📖 پيشەی هەلاجی لەلای فەيليەيل
هەلاجی پيشەيگە لە پيشەيل باو ک لەزوورم شارەيل عراق ناوداری داشت، ک هەرچەنی ناوچەيل مەردمی زياتر مامڵە وەليا کرديان.
ئی پيشە لەوەردەم پيشکەفتنەيل تەکنۆلۆجی ئامێرەيل تازەيش هەر مقەيەتی لە خوەی کرد و هە
📖 پيشەی هەلاجی لەلای فەيليەيل
📖 ئايا نيشتەجييەيل مەنەلی کوردن!؟
م لەی وتارە ئەرا جوواودانێگ وە ئەی بەشە لە نويسەرەيل، بەشێگ لە کتاو نەتەوەيل عراق (ن: گۆرگيس جبران هومی – عەبدالعەزيز بەرهام) جوور بەڵگەێگ تێرمه و وەر و وەتمە: گومان ئەوە چوود مێژوو ئيڵ تورکمان لە عرا
📖 ئايا نيشتەجييەيل مەنەلی کوردن!؟
📕 من و بەڕۊ
شێعر نەسرین شەفیعی لە لاێەن پەخشانگاێ (دیباچە) ێ شار کرماشان وە لە هەژمار 1000 دەنگ هاتە چاپ کردن .
بڕیارە ئێ بەرهەم تازەێ خانم شەفیعییە لە نەمایشگاێ کتاو کرماشان ک تا چەن رووژترەک دەس وە کار کەێدن ب
📕 من و بەڕۊ
📕 خاک بە خاک بە دەم باوە ئەڕۆم
خاک بە خاک بە دەم باوە ئەڕۆم ” یەکمین پرتووک فەرزاد سەفەرەس ک لە لاێەن پەخشانگاێ ” داستان ” لە شار تەێران هاتێیەسە چاپ کردن.
ئێ کومەڵە شێعرە وە شێوەزارەیل کوردی کەڵهۆڕی و سورانی لە 80 لاپەڕە پێکهاتێی
📕 خاک بە خاک بە دەم باوە ئەڕۆم
👫 نەسرین شەفیعی
خانم نەسرین شەفیعی لە داڵگ بو ساڵ 1970 لە شار کرماشانە ؛ سێ ساڵە شێعر وە زووان فارسی ئۆشێدن بەڵام یەێ ساڵە رۆ هاوردێیەسەو شێعر وەتن وە زووان داڵگی خوەێ.
لە سنوور شەو و ڕووژ
ئاگر ئاڵا، زووان وەشنێ
س
👫 نەسرین شەفیعی
📕 تەگرەژیلە
مجموعە شعری کردی سەید وەعید مێرەبەێگی
📕 تەگرەژیلە
📖 کوڕ شێت و کوڕ ئاقڵ
کووکردنەوە : سەجاد جەهانفەرد ( ژیار )
لە رووژگارەیل زۊنە، د برا بۊن ک یەکێ لێیان گەوراتر بۊ. ئێ براێ گەورا فرە زانا و مێر‌ەبان و خوەش زوان بۊ وەلێ زوور نەێاشت و فەقیر و بێشەڕ بۊ؛ ئەمانێ براێ بۊچگ سەر
📖 کوڕ شێت و کوڕ ئاقڵ
📖 دەسڵات کەڵهوڕ لە مایەیشت و دەرەتەنگ
هووز کەڵهوڕ یەکیگە لە هووزەیل گەوراى کورد، لەباوەت ناوەگەیانیش چەن ئەراى چوینیگ وجوود ديرێد، لەوانەيش:
مامۆستا هەژار موکریانى لە لاپەڕەى (594) شەرەفنامە نویساگە: کەڵهوڕ چنەو‌ ئەرا بان کڵاهوڕ ک یەکیگ
📖 دەسڵات کەڵهوڕ لە مایەیشت و دەرەتەنگ
📕 نمایشنامەێگ ئڕا بازی
بابەت: شانۆنامە
نووسینی: نەسرین باباخانی
نووترین بەرهەم نۊسەر کورد نەسرین باباخانی، چاپ کریادن.
ئێ کتاوە بریتییە لە سێ نمایشنامەێ کوردی وە شێوەزار کوردی کەڵهڕی ک لە 70 لاپەڕە لە لاێەن پەخشەنگاێ داس
📕 نمایشنامەێگ ئڕا بازی
📕 چەمێ ئەژ چریکەێ بەرد
رێوار ئاودانان
📕 چەمێ ئەژ چریکەێ بەرد
📕 کۆردی ئەڤەڵ دەبستان - زۆن کۆردی پەڵە
٢٠١٦
📕 کۆردی ئەڤەڵ دەبستان - زۆن کۆردی پەڵە
📕  کتاووخانە
شازايه بۊچگڵه
🏰  جاگەل
گردەکشانە
📖  مەقاڵەل گؤجەر
شێخەڵڵای هەولێر کييە؟
📖  مەقاڵەل گؤجەر
نەخش کوردەيل لە دامەزرانن ب...
👪  هووز - طائفه - دووێمان
هووز کەمانگەر (کەوانگەر) و ...
📖 دووبارە بوونەوەی مێژوو (ئەزموون – وانە)، ئایا کورد پێویستە جارێکی تر ڕوو لە عێراق بکاتەوە ؟ | ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ ارزیابی مقالە
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ عالی
⭐⭐⭐ متوسط
⭐⭐ بد نیست
⭐ بد
☰  فرەتر(ویشتر)
⭐ اضاف کردن أ کووکریال
💬 نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!

✍️ پێشینە(وەرینەل) بەخش
🏷️ Metadata
RSS

📷 به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
🔎 به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
✍️✍️ اێ بەخشە بگؤەڕن(خووتر کە)
دووبارە بوونەوەی مێژوو (ئەزموون – وانە)، ئایا کورد پێویستە جارێکی تر ڕوو لە عێراق بکاتەوە ؟
📖  مەقاڵەل گؤجەر

دوای کەوتنی موسڵ لە ساڵی 2014، بابەتێکمان لەسەر نەخشە ڕێگا بۆ سەرکردەکانی کورد نووسی، ئەوکات پێشنیازمان بۆ کردن کە لەکاری سیاسی عیراق بکشێنەوە، لەبەر چەند هۆکارێک، لەوانە حیزبی دەعوەی ئیسلامی ئینتیمای بۆ ئیسلامی –نازی هەیە هەروەک هەندێ وا ناوزدەی دەکەن، ونوری مالکی سیاسیەکی گشتگیری خۆسەپێنە، خۆیی وپارتەکەی هەڵویستی دژبەری بۆ کورد هەیە، زۆر جیاوازی لەگەڵ سەدام حسێن و حزبی بەعس نیە، جگە لەوەش ئیران مەیلی سەرکردەکانی شیعەی عیراقی بەرەو دژایەتی کورد پاڵدەدا، چونکە کوردو کوردستان بونەتە بەربەستێکی سیاسی و جوگرافی لەبەردەم سیاسەتی ئێرانی بۆ جێبەجێ‌ کردنی باڵادەستی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە خۆی لە کەوانی شیعی دەبینێتەوە. ئەوکات کۆدەنگیەکی کوردی هەبوو کە کاتی ئەوەیە کوردستان وەک وڵاتێکی سەربەخۆ ڕابگەیەندرێ‌، چونکە زیاتر لە 40% عیراق لە ژێر دەسەڵاتی داعش دابوو.
بەڵام ئەو هەلە مێژوویەمان لەدەست دا هەروەک لە ڕابردوو چەندین هەڵی ترمان لەدەست داوە، ئەویش لە ئەنجامی کورت بینی سەرکردەکان لە بڕیار و پێشخستنی بەرژەوەندی حیزبی تەسک، لەسەر بەرژەوەندی بەرزی نیشتیمان دەستمان کرد بە جێبەجێ‌ کردنی ئەجیندای هەرێمی و دەولی و بەرژەوەندی کوردمان بەدیوار داکێشا. دەستمان کرد بە ئیسفزازکردنی داعش بۆ ئەوەی هێرشمان بکاتە سەر، ئەویش ئەو کاتەی هەندیک لە باڵە کوردیەکان لە یەکێتی نیشتمانی بە تەنسیق لەگەڵ لایەنە شیعەکان لەژێر گوشاری ئیران، وهێرش کردنە سەر هێزەکانی داعش کە ئەوکاتە ڕوویان لە بەغدا بوو، هەروا سەرۆکی هەرێم ئەو کاتەی سەردانی چادرگەی پەنابەرانی موسلی کرد، لێدوانێکی ئیستفزازی دا “کە لەو نزیکانە هێرشە دەکەن سەر داعش ولە ناو موسل سزایان دەدەن”. هەر بەوشێوەیە کەوتینە نێو جەنگێک لەگەڵ بەربەریە داعشەکان، کە لەو جەنگە وەک عەرەب دەڵی نەوشتر ونە بێچووە وشتری ئێمەی تێدا نەبوو، بۆ زانیاری ئەو کاتەی کە توشی ئەو جەنگە هاتین یا باشتر بڵێم خۆمان توش کرد، لەگەڵ حەشدی شەعبی بووینە یەک بەرە، کە ئەوانیش لە بەر بەریتەو وەحشیگەریدا هیچیان لە داعش کەمتر نیە، بەبێ‌ هیچ گەرەتنیەکی ناوەند یا هێزە دەولیە هاوپەیمانانەکان. تائەو ڕادەیەی کە هێزی پێشمەرگە لە گەرمەی جەنگدابوو لایەنەکانی شیعە لە بەغدا ڕێگریان لە هاتنی یارمەتی بۆ هێزی پێشمەرگە دەکرد، لە یارمەتی ماڵی و چەکی پێویست بۆ کورد بێت، بگرە ڕگریان لە وڵاتانی ڕۆژ ئاواش دەکرد کە بۆ ڕووبەڕوبونەوەی داعش چەک و زەخیرەی پێویست بگاتە کورد.
نەبوونی دەزگایەک بۆ دیاری کردنی بەرژەوەندیە قەومیەکان(دەزگایەک کە بەرژەوەندی کوردستان و ئەمنی قەومی دەسنیشان بکات) وامان لێدەکات کە بڕیارەکانمان سەرلێشێواو بێت، چوونی من بۆ پەڕلەمانی بەغدا بۆ دەنگدان بە حکومەتی عەبادی بەشیوەیەکی داماوی و کزی گوێڕایەڵ بۆ بەرژەوەندیەکانی قەومی ئەمریکی کە ئەو مەوقیفەی لەسەر سەرکردەی حیزبەکان فەرزکرد، هەندێک مەرجمان بە عەبادی دا کە بۆ ماوەی سێ‌ مانگ جێبەجێ بکات، ئەگەر نا هەڵوێستی ترمان دەبێت، عەبادی هیچ مەرجێکی جێبەجێ‌ نەکرد، ئێمەش هیچمان پێنەکرا.
ئێستا دووبارە کاری سیاسی لە عیراق داڕوخاوە، هەلێکی مێژوویمان لەبەردەمە بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی تازە لە پەیوەندیەکانمان لەگەڵ بەغدا، بەڵام بۆ ئەو قۆناغە تێگەیشتن لە واقیعی عیراق و فاکتەرەکانی ئیقلیمی و دەولی پێویستە بۆ گرتنەبەری سیاسەتێکی گونجاو.
وەک قوتابیەکی مێژووی کورد بەڕاشکاویەوە دەڵێم زۆربەی بزوتنەوە کوردیە هاوچەرخەکان، لە بەدەست هێنانی ئامانجەکانیان شکستیان هێناوە، چونکە لە کەش و هەوای ئیقلیمی و دەولی چواردەوری نەگەیشتوە، ویستویەتی بە پێچەوانەی شەپوڵ مەلە بکات، یان لەگەڵ مەعەسکری هەڵە بووە، کە هەرکە گەیشتنە سەر دەسەڵات یەکسەر پیشتیان تێکردووە، هەر بۆیە پێویستە هەڵوێستمان لە خوارەوە دیاربکەین تا بزانین لە عیراق چ دەگوزەرێ‌؟
لە بەغدا چی ڕوو دەدەات؟
ڕۆژی 01-05-2016 بە رَۆژێکی مێژووی لە عیراق دادەنرێت، کە ئەو ڕۆژ لایەنگرانی ڕەوتی سەدر هێرشیان کردە سەر باڵخانەی پەرلەمانی عیراق و دەستیان بەسەر داگرت، هەروا ئیهانەی ئەندام پەرلەمانەکانیشیان کرد، تەنانەت هەندێک ئەندام پەرلەمانیان برینداریش کرد، هەندیک ئەو ڕووداوەیان بە کودەتا لەسەر شەرعیەت دانا، ساردیەکیش کەوتە نێوان سەدر و عەبادی و هەندێک لە سەرکردە سەربازیەکان و ئەمنیەکان، لەوانەی کە ئاسانکاریان بۆ لایەنگرانی سەدر کردبوو، کە بەربەستە ئەمنیە توندەکانی چوار دەوری ناوچەی سەوز ببڕن، کە پەرلەمان و حکومەت وبەشێکی زۆری سەفارەتی وڵاتانی لێیە، لەوانە سەفارەتی ئەمەریکا، بەر لەوە بە هەفتەیەک پەرلەمان ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراوی بەخۆیەوە بینی، کە زۆر لە شانۆگەریکی کۆمیدی دەچوو کاتێک لایەنگرانی نوری مالکی کە خۆیان لە کوتلەی دوڵەتی یاسا دەبیننەوە هەستان بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێی پەرلەمان هەروا هەڕەشەی لادانی سەرۆکی حکومەت و سەرۆک کۆماریشیان کرد.ئەوەش بە کودەتایەکی سپی ئەژمار دەکرێت کە بە نەبونی سەرۆکی پەرلەومان و تەنانەت بە تەواو نەبوونی نیسابی قانوونیشن کرا.
چاودێران وتوێژەرانی کاروباری عێراق ئەو دوو ڕووداوەی باسکران بە ڕووداوی نا تەبیعی ناڕوون دەزانن، لێرە هەوڵ دەدەین چەند لایەنێکی نادیاری ئەو دوو ڕووداوە بخەینە بەر چاو و هەروەها داینەمیکیەتی هەندیک لە هێزە شیعەکان بەتایبەت لە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئێران و ئەمریکا، بە پێی بۆ چوونی خاوەنی ئەو دیرانە لیکترازانێک لە نێو ماڵی شیعەدا بونی هەیە، ئەمریکا پاڵپشتی حکومەتەکەی عەبادی دەکات، و جەبهەیەکی تر هەیە کە بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێگەی ئیران کە لە ناوەخۆ لەلایەن مالکیە و حەشدی شەعبیەوە پاڵپشتی دەکرێ‌.
لەو چەند مانگەی ڕابردوو داوای چاکسازی لە عیراق زیادی کردوە و ئێستا بەدەنگێکی باڵا تر لەهەر کاتێکی تر دەگوترێ‌ ئەویش لەبەر چەند هۆکارێک:
ئەمرۆ عەبادی ڕووبەڕوی چەندین تەحەدیات دەبێتەوە لە جێ‌ بەجێ‌ کردنی ئەو بەڵێنانەی کە بە چین و توێژەکانی دابوو بەمەبەستی چاکسازی. وە زۆربەی خەڵک ڕایان وایە کە گونجاو نیە بۆ ئەرکی ڕابەرایەتی کردنی عیراق و دەرچون لە و قەیرانانەی ئێستا کە چەند لایەنەیە. چونکە عەبادی خۆی دەبینێتەوە لە حاڵێکی زۆر خراپ وە لە نێوان دوو مەقاش دایە. لەلایەک ” صدر ” داوای جێ‌ بەجێ کردنی حکومەتی تەکنۆکرات و وازهێنان لە بنەمای حکومەتی “محاصصە “ی حزبی و مەزهەبی کەبۆتە مەرجەعیەتی نوێی عیراق لە دوای روخانی “صدام حسین ” وە لەلایەکی ترەوە داواکاریەکانی هێزە عەرەبە سونیەکان و کورد کە وا دەبینن داواکاریەکانی دەسەڵات ئامرازێکە بۆ “احتکار ” کردنی دەسەڵات لەلایەن حزبە شیعیەکاندا. کە هێزەکانی هاو پەیمانی سونی و هاوپەیمانی کوردی هەڕشەی قبوڵ نەکردنی گۆڕانکاریەکان لە حکومەت دەکەن ئەگەر وەزیرە نوێیەکان ئەو کەسانە نەبن کە خۆیان دەیانەوێ‌. لێرەدا ” عەبادی ” لە دۆخێکی وادایە کە حەسودی پێ‌ نابردرێت.
لێرەدا پرسیارێک دێتە ئاراوە کە پێویستی بە وەڵام دانەوە هەیە ئەویش کام لە دوو یاریکەرە بەهێزەکە دەتوانن بەڕەکە لە ژێر پێی “عە بادی ” دەربێنن ئیرانیەکان یان ئەمریکیەکان ؟ وە بۆ چی ؟
سێ هەفتە لەمەو بەر لە سەنتەری “اورسام لدراسات شرق الاوست “لە ئەنکەرە بابەتێکمان نووسی بەوەی کە هاو پەیمانیەکی نوێ خەریکە سەر هەڵدەدات لەنێوان ” صدر و سستانی و ئەمریکا ” بەرامبەر “دوڵەتی قانون و ڕکخراوی بدر ” کە ئیران پاڵپشتی دەکرێ‌ وە ئیرانیش دەیەوێ‌ ” عبادی ” لابدات..
وە لە 2/ مایس ڕۆژنامەی ” گاردیان ” بابەتێکی نوسیبو جەخت لە بۆچونەکەی ئێمە دەکاتەوە وە لەبابەتەکە دەتوانین چەند بڕگەیەکی لێ هەڵنجین..
” صدر “ئێستا ئەو کەسە نیە کە ئەمریکا لێی دەترسا وەک لە پێشدا. چونکە ئێستا بۆتە پیاوێکی قەومی عێراقی وە جەخت دەکاتەوە لەسەر عێراقێکی فیدراڵی پشت بەستو بە خۆی لە عەمەلییەی دیموکراتی بەبێ توند وتیژی بە پێچەوانەی هەڵوێستەکانی پێشوی. ئەگەر سەیر بکیەین دەبینین جێ پەنجەکانی ” صدر” دیارە لە گۆڕانکاری هەڵوێستەکانی سیاسی. لە ساڵی 2008 کە پێی دەڵێن” تجمید” کردنی گروپە چەکداریەکانی ناسراو بە ” سوپای مهدی”. وە لە ساڵی 2014 کوتلەی ڕەوتی صدری کە ناسراو ە بە “الاحرار” توانی زیاتر لە (34) کورسی پەرلەمانی بەدەست بهێنن. لێرەدا وە بەکورتی دەتوانین بڵێین کە “صدر ” زەعیمی سیاسی عیراقە تا ئەو گیژاوە سیاسیەی ئیستای عیراق بەردەوام بێت. دوور لە هەموو ئەو هەوڵانەی کە دەدرێت بۆ ڕوخانی “عبادی”. چونکە ” صدر ” دەڵێ‌ دەمەوێ یارمەتی “عبادی ” بدەم لە جێ بەجێ کردنی چاک سازیەکان وە کۆتایی پێ هێنانی حکومەتی محاصصەی تائیفی و مەزهەبی کەپەیدا بووە لە پێکهێنانی حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی دوای “صدام حسین ” لەدوای داگیر کردنی عیراق لەلایەن ئەمریکاوە. چونکە ئەمریکا باوەڕی وابوو کە حکومەتی “محاصصەی تائیفی ” داد پەروەرانەترە لە دابەش کردنی دەسەڵات لە نێوان پێکهاتەکانی عیراق. بەڵام کاتێک پێهاتەکان دەسەڵاتین گرتە دەست فەشەلیان هێنا لە بەڕێوەبردنی ووڵات بەڵکو تەنها گرنگیان بەوە دا کە چۆن خۆیان دەوڵەمەند بکەن.
گەڕانەوەو دەرکەوتنی “صدر” وەک سەرکردەیەکی بەهێزبووە مایەی پێشوازی کردنی لە ئەمریکا وە بە چاو پۆشی کردن لەو سێ ساڵەی کە “صدر ” بردیە سەر لە ئێران. بەڵام ئێستا بۆتە مایەی قسەو باسی زۆربەی لایەن و تائیفەکان بەوەی کە بۆتە ڕەوتێک وەستاوەتەوە لە بەرامبەر هەژمونی ئێرانی کە تا ئێستا زۆر کاریگەر بووە لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە عیراق.بۆیە وادەکات کە ئەمریکا لیکی دەمی بێتە خوارەوە بۆ ئەم جۆرە ڕەوتە لە داهاتودا. وەلەکاتێک کە پێشبڕکێکە زۆر بە هێزە لە نێوان ” صدر ” و لایەنە شیعەکانی تر بە بەڵگەی پێکهەڵچوونی هێزەکان (صدر) لەگەڵا حەشدی شعبی لە بۆنە جیاجیاکاندا کە ئەوەش نیشانەیەکی ڕوونە لە جیاوازییەکان.
(صدر) لە ئێستادا پاڵپشتیەکی زۆری جەماوەری هەیە هەتا لەلایەن سوننەکانیشەوە. بۆیە ئەمە وا لە واشنتۆن دەکات تەعامولی لەگەڵا بکەن. لەگەڵا ئەوروپا کە لە لە ڕوانگەی ئەمریکاوە کەسێکی (مکروهە) وە لەگەڵا ئەوەی کە ناویان ناوە (ختر رجل فی العراق) بەڵام لە هەمان کاتدا دەبێ تەعامولی لەگەڵا بکەن لە داهاتوودا وە لەو کاتەش کەوا خەریکە (داعش) لە پاشەکشەدایەو کێبڕکێی ئێران و ئەمریکا بە هێز دەبێ لە زیادکردنی دەسەڵات و نفوزی خۆی لە عێراق وە کێبڕکێی ئەم دوو (معسکر) بەڕوونی دیارە تا لە نێوان هێزە شیعیەکان خۆیاندا.
شوێنکەوتووانی (نوری مالکی) کە ئێران پاڵپشتیان دەکات و حکومەت بە سەرکردایەتی (حیدر عبادی) ئەمریکا و ووڵاتانی کەنداو و تورکیا پاڵپشتی دەکات.
وە ئەو صراعەی کە زۆر کات پەردەپۆش دەکرا بە هۆی مەترسی داعش بەڵام ئێستا بە ئاشکرا بەدی دەکرێ. لەگەڵا ئەوەی کە هەریەک لە (نوری مالکی و حیدر عبادی) سەر بە (حزب الدعوە الاسلامی)ن کە کۆتاکانی ساڵی 1960 دامەزراوە، بەڵام هەریەک لەمانە باکگراوندێکی جیاوازی هەیە لەوی تر.
بنەچەی (مالکی) دەگەڕێتەوە بۆ گوندێکی ناوچەی دەشتی لە باشوووری عێرَاق. وە تەمەنێکی زۆری ژیانی لە سوریاو ئێران بەسەر بردووە وە جگە عەرەبی هیچ زمانێکی تر نازانێ وە زۆربە توندی دژی خۆرئاوایە. لەو کاتەی کە (عبادی) سەر بە ناوچەیەکی پێشکەوتووی بەغدایە. وە زۆر بەباشی ئینگلیزی قسە دەکات وە ماوەیەکی زۆر لە (بەریتانیا) بەسەر بردووە وە سیاسی ودبلۆماسیەتە ئەمریکیانەی کە کاریان لەگەڵا کردووە زۆر بە ئیجابی سەیری دەکەن. بەڵام لە هەمان کاتیشدا زۆر تەحەددی لەبەردەم دایە لە حوکم کردنی عێرأق. وە بەشێک لەو تەحەددیانە دەگەڕێتەوە بۆ خۆی کە کەسێکی یەکلاکەرەوە نیە.
هەرچی لایەنی دووەمە ئاشتەوایی نێوان هێزە کوردیەکانە، مەبەستیشمان لێرەدا ئاشتەوایی مێژووییە لەگەڵ (گۆڕان) و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانە بە زووترین کات و تاوتوێ‌ کردنی داهاتووی ئەم هەرێمەیە لەم مینبەرە شەرعیەدا تاکوو بریارەکانی سەرۆکایەتی هەرێم شەرعی بێت لە ناوەخۆو دەرەوە. وە ئەمڕۆش هەموویان هەڵەکانیان و سنووری هەوڵەکانیان دەزانن، برایانی پارتی دیموکراتی کوردستان باش دەزانن کە هیچ بەدیلێک نیە تەنها رێزگرتن نەبێ‌ لە ئیرادەی دەیان هەزار دەنگدەری کورد کە دەنگیان بە نوێنەرانی گۆڕان داوە لە پەرلەمانی هەرێم. وە هەرچی برایانی گۆڕانن تازە تێگەیشتوو پێگەیشتوون، وە باش دەزانن کە ئەوان ناتوانن پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر نەخشەی سیاسی کوردستان بسڕنەوە، وە ئەمڕۆش ویستێکی گەلە داوای ئاشتەوایی نیشتیمانی دەکەن، وە بەڕێز(مسعود بارزانی) دەتوانێ‌ رۆلی خۆی ببینێ‌ کە خودی خۆی بەوە ناسراوە کەسێکە هەست بە لێپرسراوەتی دەکات و بە جورئەتە، بۆ زانیاریش بەرێز (کاک مسعود) کەسێکی نەخوێندەوار نیە بەڵکو ئەو سەرکردەی هەرە گونجاوی کوردە بۆ سەرکردایەتی کورد، چونکە ئەو دەرچووی قوتابخانەی (مەلا موستەفای بارزانی)یە، جگە لەوەش ئەو شارەزاییەکی باشی هەیە لە سیاسەت و خاوەن پەیمان و سیفات بەرزیە. ئا لێرەدا داوای لێبوردن لە بەرێز (مسعود بارزانی) دەکەم کە هەڵوێستێکی بارزانی بە بیردێنمەوە، وە دڵنیاشم لای ئەو شاراوە نیە بەڵام تەنها بۆ وەبیر هێنانەوەیە.
زانراوە کە (مەلا موستەفای بارزانی) خاوەنی زۆرێک لە رەوشت و بەهای بەرز بووە، وە جوانترین و بەرزترین رەوشت لە ئەودا لێبووردەیی بووە لە بەرامبەرەکانی لە کاتی هەبوونی دەسەڵات. لە چاوپێکەوتنێکم لەگەڵ برای بەڕێزم (نێچیروان بارزانی) لە شاری (کرمانشاه) ساڵی (1994) پێم گووت زۆر سەرسامم بە باپیرت، ئەویش گووتی باپیرم قوتابخانەیەکە بۆ کورد. دوای چەند خولەکێک وتووێژمان سەبارەت بە شەری نێوان یەکێتی و پارتی بەرێز (نێچیروان بارزانی) گووتی: (کاک دکتۆر گەر باپیرم لە ساڵی 1970 دوای رێکەوتننامەی ئازار جدی و کارەکەی یەکلا کردباوە لەگەڵ فلان و فیسار ئەوا ئێستا تووشی ئەم کێشەیە نەدەبووین)، وە مەبەستی بارزانی دەیتوانی ئەوکات کۆتایی بە زۆربەی سەرکردەکانی باڵی مەکتەب سیاسی(جلال تاڵەبانی و إبراهیم أحمد) بێنێ‌، ئەو کاتەی کە باڵی مەکتەب سیاسی ناچاربوون بچن بۆ (گەڵاڵە) بۆ لای (بارزانی) داوای لێبووردنی لێبکەن. منیش دەڵێم کاک(نێچیروان بارزانی) بە هەڵە داچووە بۆ ئەو هەڵوێستەی باپیری لەگەڵ دوژمنەکانی، چونکە (بارزانی) بە رەوشتی ئیسلام جۆش درابوو کە لێبووردەییە لە دوژمن لە کاتی دەسەڵات و دووربین بوو لە کار و هەڵوێستەکانی، وە لە ساڵی (1970) (صدام) داینابوو (بارزانی) هەڵدەستێ‌ بە تۆڵە سەندنەوە لە دوژمنەکانی کەبە جەلالیەکان ناسرابوون و کوردستان سارتاپای دەبێتە خوێن رشتنی یەکتری، بەڵام (بارزانی) صدامی تووشی شۆک کرد کاتێ‌ لێبووردەیی بۆ ئەوانی دەرکرد، چونکە لێبووردەیی و نەرم و نیانی لە سیفاتی سەرکردە مەزنەکانن. وە (بارزانی) دەیزانی کە کورد ئەو قۆناغە ئەستەمە تێدە پەرێنێت و پێویستیان بە یەکریزی کورد هەیە، چونکە حزبی بەعس راستگۆ نەبوو بەو رێکەوتننامەیەی لەگەڵ (بارزانی) کردی.
بۆیە ئەمڕۆ پێویستمان زۆر بەو هەڵوێستە بەرزانە هەیە، چونکە دەیزانین نزیکە پرۆسەی دیموکراسی لە کوردستان لە باربچێ‌ بەهۆی جیاوازی بیرووبۆچونی سەرکردەکان، وە پیلانگێڕی هێزە ستەمکارەکانی حکومەتی بەغداد و تاران بەرامبەر بە کورد بوونی هەیە، بە هەزارەها میلیشیاتی حەشدی شەعبیان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی لە دوای موصل بە هاوکاری ئێران دەست بەسەر کوردستان دابگرن.
خۆزگە (بارزانی) بریارێکی مێژوویی دەدا و دەچووە لای (نەوشێروان) و وازی لە دەرەوە دەهێنا، یان (کاک مسعود بارزانی و نەوشێروان) دانیشتنێکیان لە ماڵی (تاڵەبانی) دەکرد، هەروەک ئەم پێشنیارە کراوە.
وە دەمەوێ‌ بە ڕاشکاوی باس لە رۆلی برای بەرێز (شێخ علی باپیر) و برای بەڕێزم(کاک محمد فەرەج) لە یەکگرتووی ئیسلامی بکەم، پێویستە ئەوان توانای خۆیان بەگەڕبخەن بۆ ئاشتەوایی نیشتیمانی و یەکریزی ماڵی کورد، چونکە پەرەسەندنی کێشەکان لە کوردستان سوود بە ئامانجەکانی بانگەوازی ئیسلامی ناکەیێنێ‌ و چارەنووسی ئەوانیش بەندە بەو پرۆسەیە دیموکراسیەی لە کوردستان هەیە.
-بۆچوونەکانی ئێران و ئەمریکا بەرامبەر عبادی –
عبادی بەردەوام دەژمێردرێت بە پارێزەری بەتینی کارکردن لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی ئەمریکا، ئەوشتەیە کەجیای دەکاتەوە لەگەڵ مالیکی،کەمالیکی هەوڵی دەدا کە سوپای ئەمریکا بوونی نەمینێت لەعێراقدا، لەرێگەی گفتوگۆ واژووکردن لەسەری لەساڵی (2008)، بەڵام عەبادی باوەڕی وابوو کەیارمەتی دانی وولایەتە یەکگرتوەکان بۆعێراق وا لەحکومەتی عێراق دەکات کەوا کەمترین پاڵپشتی سەربازی لەئیران داوا بکات، جێگای بەبیرهێنانەوەیە کەئێرانیەکان پێشتر دژایەتی ئەوەیان دەکرد قەبوولی عەبادیان نەدەکرد ببێتە جێگرەوەی مالیکی،دوای ئەوە قەبووڵیان کرد بەهۆی سوربوونی سیستانی لەسەرپێوستی رۆیشتنی مالیکی بووبۆیە عبادی لەئامۆژگاریەکانی ئیران دەردەچوو، دەیووت کەپەیوەندی گەرمم لەگەڵ (قاسم سلێمانی) دانییە،کە سەرکردەی لیوای قودسە،سەر بە پاسەوانی شۆرشی ئیسلامی ئێرانە، کە رەفتاردەکات لە عێراق وەکو پاشایەکی ئاراستەکراو،وە زیاتر لەم بارەیەوە کەوا سیاسەتی ئێران لەعێراقدا بووە هۆی دابەشبوونی چەندین کۆمەڵ لەگروپە شیعەکان وەکو (حزب الدعوە، المجلس الاعلی فی العراق)، (تەیاری صەدری) بەهۆی یاریەکانی ئێران و دەست خستنە ناوکاروباری عێراق بەشێوەیەیەکی ئاشکرا، وەئێران بوە هۆی جیابوونەوەی هێزی مەهدی لەصەدر ودروست بوونی (عصائب الحق)،وەجیابوونەوەی (رێکخراوی بەدر) لەمەجلیسی ألاعلی بەئاراستە کردنی ئێران و رێکخستنیان بەسەرۆکایەتی هادی عامری بۆ سەربازگەی مالیکی، ئیران هەست بەدڵراوکێ دەکات بەهۆی پەیوەندی نێوان حکومەتی عبادی و وولایەتە یەکگرتوەکان،هەوڵی دروست بوونی حکومەتێکی تەکنۆکرات دەدات و بۆچاکسازی ڕیشەیی،دەبینریت ئەوبەشانەی سەربە ئێرانن بەەنیان کەم دەبێتەوە لەعێراق، لەم دوایانەدا دەبینرا کەپەیوەندی نێوان ئەمریکاو حکومەتی عێراق بەتین بوو هەوڵی پەراوێزخستنی ئەوهێزانەدرا کەسەربەئیرانن، هەروەک لەجەنگی رومادی بەدیارکەوت وەئەمریکاو عەبادی هەوڵی ئەوەیان داوە هاوشێوەی رومادی بۆجەنگی (موصل) جێ بەجێ بکەن لەبەرامبەریشدا ئێرانیەکان ئیش دەکەن لەگەڵ مالیکی و هادی عامری کەسەرۆکی هێزەکانی (ألحشدی الشعبی) یە کۆسپ دەخەنە بەردەم هەنگاوەکانی حکومەت بۆ چاکسازی. بەکورتی ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆزیادکردنی بوونیان لەعێراق دا قۆناغێکی یەکلاکەرەوەیە لەوگۆرانکاریەگلانگانەی کەدوارۆژی عێراق بەم ململانێیە بەستراوەتەوە.
چۆن کورد بتوانێت لەگەڵئەم بارودۆخەدا هەلبکات؟
چەندین هەڵبژاردە لەبەردەم کورداهەیە:
هەڵبژاردەی یەکەم: ملکەچ بوون بۆئیدارەی ئەمریکاو جارێکی تر گەڕانەوەی نوێنەرەنانی کورد بۆ بەغدا دوای گرێنتی پۆستە وەزاریەکان بۆ کورد کە وە ئەگەر زانیمان تەنازول لە بەرژەوەندیەکانی کوردکرا لەبەغداو چەند پۆستێکی بێ هێز و شایستە نەبوو بۆ کورد، جا دەست پێدەکات بە (فواد معصوم) وئەوانی ترکەخەریکە تواناوهێزلەدەست دەدەن لەپاراستنی بەرژەوەندیەکانی کورد لەبەغدا، هەرلەجێبەجێ کردنی مادەی (140) پشکی کوردلەبودجەی عێراق و مووچەی پێشمەرگەو. وەهەندێک لەسەرکردە شیعەکان هەندێک مەلەفی گەندەڵی هەندیک وەزیرو پەرلەمانتارە کوردەکانیان لەلایە هەرکاتێ بیانەوێت ئاشکرای دەکەن، وەزیادەڕەوی ناکەین ئەگەر بڵین هەڵوێستی کورد ئەمرۆلەبەغدازۆر لاوازترە وەکو لەسەردەمی مالیکی دا هەی بوو، چونکە عبادی خواستی نی یە و ناتوانێت هیچ شتێک پێشکەش بکات بەرامبەر ئەوشەعیەتەی کە کورد دایبووی بە حکومەتەکەی، جا لێرەدا شەرعیەت دان بە حکومەتێکی گشتگیر بەهێزی سونەکانی عەرەب و وەرگرتنی هەموو رێکارەکان وئامادەکاریەکان بۆ جێ بە جێ کردنی ئەم سیاسەتە دژی کورد لە دوا رۆژێکی نزیکدا، ڕەنگە هەندێک بەشێک لەو شتانەتێنەگات کەوتوومە،بەڵام بەهۆی سەردانی کردنم بۆقەزای (دوز خورماتوو) شیکردنەوەم بۆئەو رووداوانەی کەبەسەر کورد وماڵو موڵکیان دا هاتوە لەسەردەستی (الحشدی شعبی)،دووپاتی دەکەمەوە دەڵێم سەرکردایەتی کورد لەبژاردن و متمانە بەخۆبوونەوە لەگەڕانەوەی نوێنەرانی کوردبۆبەغدالەسەرداوای ئەمریکا تەنها بۆ بەهێز کردنەوەی پێگەی عەبادی یە، بۆ زانیاری لە 2ی مایس،(اشتون کارتر) کە وەزیری بەرگری ئەمریکایە ڕایگەیاند کەئەمریکا پاڵپشتی عەبادی دەکات لەو تەنگژەی کە ئێستا هەیە لەبەغدا.
هەڵبژاردەی دووەم: کشانەوە لەکاییەی سیاسی لەبەغدا ئەم هەڵبژاردەیە بیانۆکی زۆری بۆ کورددەبێت چوونکە ئەم حکومەتە شەرعیەتی لەدەست داوە بەرامبەر ئیمەی کورد نە ئیش دەکات ونەبڕوای بەهاوبەشی نیشتیمانی هەیە لەدروست کردنی عێراقی فیدراڵ، چوونکە پابەند نەبووە بەو بەڵێنانەی کەبەکوردی داوەلە رابردوودا وەلەداهاتووشدا، هەر وەکو عەرەب دەڵێت (شتێک تاقی مەکەوە کەتاقیکرابێتەوە).
بەڵام ئەم پێشنیارە پێویستی بە جوولانەوەیەکی بوێرانە هەیە لە لایەن سەرکردایەتی کورد لە ئاستی ناوەو دەرەوەدا،لەئاستی ناوەوە ناتوانین هیچ بڕیارێکی چارەنووساز دەربکەین،بەبێ کۆدەنگی نیشتمانی وکوردستانی لەسەربڕیاردان بەم شێوەیەدەبێت ئاشتەوای نیشتیمانی دروست بکەین،کەدەبێتە سسەنگەرێکی ناووەخۆی بەهێز بەرامبەر دوژمنانی کوردلەوڵاتانی دەورووبەر، وەسوودوەرگرتن لەهەر توێژێکی کورد بۆدەست پێکردنی ئاژاوەی ناوەخۆی لەلایەن دوژمنانەوە، بەدوورێگا دەتوانین بەرژەوەندیەکانی کورد بپارێزین یەکەمیان دەرکردنی بڕیارێکی بوێرانە دژی ئەوکەسانەی کە بژێوی خەڵکی کوردستانیان دزیوە لەرێگەی دادگایەکی روون و ئاشکرا لەدژی ئەم گەندەڵانە دروست بکرێت تاوەکو کورد متمانەی بەسەرکردایەتی خۆی هەبێت و جدی بێت بۆراوەستان لەدژی دوژمنانی ناوەخۆ گەندەڵکاران. هەروەها پێکاتنەوە لەگەڵ گەڵ دەبێت پێویستی بەسینەیەکی فراوان هەیە، وەفراوان کردنی هەمووبوارەکانی ڕادەربڕین تاوەکو هەمووچینەکانی گەل بتوانێت هەستی دەربڕینی خۆی هەبێت وڕەخنە لەکاییەی سیاسی وشێوازی بەرێوەبردن بگرێت تاوەکە پرۆسەکە دەوڵەمەند تربێت،لەوکاتەدا بەکارنەهێنانی مزگەوتەکان بۆکاری حزبی لەلایەن حزبە عەلمانیەکان وئیسلامیەکان، زۆر بەراشکاوانەوە دوڵێم سیاسەتی تەنگ پێ هەڵچنین بەرامبەر بەزانایانی کوردستان دەکرێت بەهۆی دەربڕینی بۆچوونەکانیان ترساندنیان تەنها لەبەر ئەوەیە کەرەخنەی ئاشتیانە دەگرن لەبارودۆخی ئابوری وگەندەڵیەکان لەکوردستان کەهیچ کاتێک لەبەرژەوەندی گەلدا نیە لەهیچ کاتێکدا،بەتایبەتی لەو رۆژە دژوارەدا،دوای ئەوەی هەندێک لەمزگەوتەکان وئەو زانا بەرێزانە بەتایبەتی شێخ ادریس کاریتانی بەپاڵپشتی دەیان وتاربێژی مزگەوتەکانی هەڵەبجە کە هیچ سوود بەبارودۆخی سیاسی وناوەخۆیی ناگەیەنێت،وەکو ئاشکرایە کەشێخ ادریس لەخانەوادەیەکی پێشمەرگەی ئەیلول بووە دەورێکی دیاری هەبووە لەدژایەتیکردنی داعش لەوتارەکانیدا لەمزگەوتەکەی هەروەکو زانایان و شوینە پیرۆزەکانی پەرستان تایبەتمەندی خۆیان هەیە لەلایەن هەموو نەتەوەیەک،ئەوە زۆر خراپە کەئەم راستیە نەزانرێت 0 بەشێکی زۆر لەزانایان لەسەردەمی ئەتاتورک ئەزیەت وئازار دەدران بەڵام ئەتاتورک سەرکەوتوو نەبوو هیچ بەروو بوومێکی نەبوو، (جون اسبستو) زانایەکی ئەمریکی وراوێژکاری پێشووی سەرۆک کلنتۆن بووە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست دەڵێت هەرکاتێک بانگخوازان ئیسلام ماندوو دەکەین وبواری جولانەوەی ئاشکراو چالاکی بانگەوازی ئاشتیانە لیچ تەسک دەکەینەوە دەبێتە هۆی شلە ژاوی قوتابیەکانی وکە رێگای تر بەکار دەهێنن کەزۆر تری رادیکاڵی دەبێت جا ئەم بارودۆخە بەتەواوی لەسەر کوردستان جێ‌ بەجێ‌ دەبێت لەپرۆسە دیموکراسیەکەیدا ئاشکرایە کە مەلا موستەفای بارزانی کە زۆر لەزانایانی ئاینی دەنارد بەشداری کاریگەریان هەبووە لەپاڵپشتی جولانەوەی کوردیدا چونکە ئەم زانایانە سەربازی دڵسۆز بوون لەجولانەوەی کوردی لە سەردەمی ئەو دا بارزانی تەنها رێزی لەو وتار بێژی مزگەوتەکان کە سەر بەپارتی دیموکراتی کوردستانن بەڵکو زۆر رێز لەزانا گەورەکان وپیاوانی خاوەن هەڵوێستی نیشتیمانین ئەگەر هاتوو بێ‌ لایەنیش بن، شێخ عوسمان عبدالعزیز رەحمەتی خوای لێبێت رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی لەساڵی 1993 کاتێک چاوی بە بارزانی کەوتووە لەساڵی 1973 بارزانی داوای لێکردووە کەدەستەیەک لەزانایانی کوردستان ولێژنەی راوێژکاری پێک بهێنن نە تەنها بۆ بەرژەوەندی دینی بەڵکو سوودیان هەبێت لەجولانەوەی کوردی چونکە شێخ عوسمان بەرەحمەت بیت خاوەنی متمانە بووە بارزانی و کاک مەسعودی خۆشویستووە بۆیە سەرکردایەتی کورد لەهەرێمی کوردستان پێویستی بەهەوڵ وکۆششی هەموو ئەو دڵسۆزانە هەیە لەبنیاتنانەوەی کوردستان جێ‌ بەجێکردنی سەربەخۆیی بەتایبەتی زانایان.
دکتۆر عوسمان عەلی

⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 آیتم های مرتبط: 4
☂️  اهزاب و سازمانەل
1.👁️حەشدی شەعبی
📅  تاریخ ؤ پێش هەتێەل
1.👁️01-05-2016
👫  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
1.👁️دکتۆر عوسمان عەلی
2.👁️قاسم سلێمانی
📂[  فرەتر(ویشتر)...]

⁉️  ویژگیەل بەخش
🏷️ ڕزگ(دەسە): 📖  مەقاڵەل گؤجەر
🏳️ زبان مقاله: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🌐 لهجە: 🏳️ ک. جنوبی
📄 نوع سند: ⊶ زبان اصلی
📙 کتاب: ☀️ مشکل کرد

⁉️ Technical Metadata
✨  کیفیت بەخش : 68% ✔️
68%
✖️
 30%-39%
بد👎
✖️
 40%-49%
بد
✖️
 50%-59%
بد نیست
✔️
 60%-69%
متوسط
✔️
 70%-79%
عالی
✔️
 80%-89%
عالی👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
68%
✔️
اێ ڕکؤردە إژ لآ Aug 20 2016 9:09AM أڕا(مانو بەرزنجی)
☁️ نیشانی مەقاڵە
🔗
🔗
⚠️ اێ بەخشە إڕؤی(طبق) 📏 إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
👁 اێ بەخشە 4,887 گل سئرکریائە(دێینە)

📚 کتاووخانه
  📖 تەگرەژیلە
  📖 چەمێ ئەژ چریکەێ بەرد
  📖 کۆردی ئەڤەڵ دەبستان - ...
  📖 شازايه بۊچگڵه
  📖  فرەتر(ویشتر)...


📅 کرونولوژیا از وقایع
  🗓️ 04-12-2020
  🗓️ 03-12-2020
  🗓️ 02-12-2020
  🗓️ 01-12-2020
  🗓️ 30-11-2020
  🗓️ 29-11-2020
  🗓️ 28-11-2020


💳 بخشیدن
👫 همکاران کوردیپیدیا
💬 قسەل(گەپەل) هۆمە
⭐ کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
📌 Actual
شازايه بۊچگڵه
ئانتوان دو سه‌نت ئگزۊپری
ئه‌ڵگه‌ردانن له‌ فه‌رانسیه‌وه‌ ئه‌را (كوردى كه‌ڵهوڕی) : موحسن ئه‌مینی
سنندج - دانشگاه كردستان - 2008
شازايه بۊچگڵه
گردەکشانە
گردەکشانە یەکێگ لە شارەیل پارێزگەێ ئازەربایجان خوەرئاوا و ناوچەێ موکریان و ناوەند بەش لاجان لە شارستان پیرەن پیرەن . دانیشتووەیل شار گردەکشانە 1.800 کەسن (ئامار ساڵ 1390 کووچی ھەتاوی) وە زوان کە کوردی سورانی (بنزاراوەێ موکریانی ) قسە کەن. مەردم گردەکشانە بێشتر لە ئێڵ مامەش ن.
گردەکشانە
شێخەڵڵای هەولێر کييە؟
شێخەڵڵا ناو بازاڕيگ مەردمى هەولێرە، کەفتەسە ناوڕاس شارەگە، ئمجا بنەچەک ناوەگەى ئەچێده و ئەرا مەزاريگ ک قاپيەگەێ رويه و کويچەى حەريق خانەقا و (باغ شار) جاران هەڵکەفتگە.
وشەگە لە(عەبدوڵڵا)ەوە سەرچەوە گرتگە، خوەى شێخ عەبدوڵڵا بويە، کوردەيل فرەيگ ناوچەى کوردستان هەناى ک پيشناويگ ئەکەفێد وەل ناو (عەبدوڵڵا)ەوە، ئەوە هەرچوار پيت (ع، ه، ب، د) قويته و ئەيەن و نايەرنەى بان زووان. ئەرا نموونە:(شێخ عەبدوڵڵا ئەکەن شێخوڵڵا. کاک عەبدوڵڵا ئەکەن کاکەوڵڵا)، وەلێ لەى ناوە ديارە هەولێريەيل پيت(واو)يش قرتاننه و لەج
شێخەڵڵای هەولێر کييە؟
نەخش کوردەيل لە دامەزرانن بەغدا
خەليفە مەنسور عەباسی ئەی شارە بنيات نا و کردەی ناوەند دسەڵات حکوومەت عەباسيەيل. کوردەيليش وەل مەنسور لە دامەزانن و سازين بەغدا هاوکاری کردنە.
کوردەيل لە ناوچەی(ئەزەج) بەغدا نيشەجی بوينە و ئيجار ناو ئەی ناوچە ئەڵگەردياس و کرياسە باب شێخ. ئەی ناوچە تا ئيسەيش يەکێگ لە پڕ هاتووچووترين ناوچەيل بەغداس.
لە موودەی ناو باب شێخێش ئەڵگەردێده و ئەرا مەزار(شێخ عەبدولقادر گەيلانی) ک ها ناو ئی ناوچە. بڕێگ له و کەسەيل بەرجەسه و ناودارە ک لەلای ئی شێخه دەرس خوەنستنە، کوردەيل ناوچەی ئەزەج(باب شێخ) بوينە جوور: ج
نەخش کوردەيل لە دامەزرانن بەغدا
هووز کەمانگەر (کەوانگەر) و کوشيان مەحمود بەگ
بەشيگ گەورای زەردۆئی سەر وە تیرەی کەمانگەرن، ئى تیرە یەکيگە لە تیرەيل گەوراى جاف، رووڵەيل ئى تيرە جاران لە ناوچەيل ئافريان ژويەر و خوارگ، ماويان، کورەدەرە، تفين، ساتياری، قەرەویس، کۆڵەسارە، ماسان، کەوانە، پاڵنگان، گرگان، عەنەب و دەرەشیش نيشتەجێ بوون، وەلێ شوون وماوى ئيسەيان ئەکەفێدە سنوور هەردوگ پاريزگاى کرماشان و سنە ناوچەى بيلور.
مەرز باکووريان: کرماشان و کامیاران، مەرز باشووريان ميان دەربەند کرماشانە، مەرز خوەرهەڵاتیان ناوچەی بيلورەو، له خوەرئاوايشەو کنار کويەێ شاهۆ و روانسەرە.
بڕيگ لەليان
هووز کەمانگەر (کەوانگەر) و کوشيان مەحمود بەگ

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0,811 ثانیه(اێس)
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574