- کاتژمێر 12ی نێوەڕۆی ئەمڕۆ بەنزینخانەی هەڵگورد لەشەقامی 60 مەتری سلێمانی گڕی گرت.
- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نیگەرانی وڵاتەکەی دەردەبڕێت لەبەکارهێنانی دادگان لە تورکیا بۆ سەرکوتکردنی چالاکی سیاسی و ئازادی ڕادەربڕین، بەڵێنی بەدواچوون و لێکۆڵینەوەش دەدات لەو ڕاپۆرتانەی کە باس لەتۆمەتبارکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە دەکەن و دەڵێت بەلای ئەمریکاوە مەسەلەیەکی جدیی و تایبەتە.
- هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ، بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی شاری ئەلعەزیزی باکوری کوردستانی گرتەئەستۆ و لەڕاگەیەنراوێکیاندا جەختدەکەنەوە لەوەی لەڕێی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەو گەریلایەکیان کەخەڵکی ماردینە تەقینەوەکەی ئەنجامداوە و بەهۆیەوە 105 لەهێزە ئەمنییەکانی تورکیا کوژراون.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 9,818