دەقی هەواڵی نێردروای #هەڵۆکانی زاگرۆس# بەم شێوەیە:
هاوکات لەگەڵ هێرشی هێزی داگیرکەر و سەرکوتکەری کۆماری ئیسلامی بۆسەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەکانی شنۆ، مهاباد و سەوڵاوا و مەریوان، هەڵۆکانی زاگرۆس کە خۆیان بە هێزێکی پاڵپشتی بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەزانن، لە ناوچەی سەرشیوی سەقز لە سەر جادەی سەقز مەریوان و لەنزیک ئاوایی وەشەدرە (خۆشەدەرە) پەلاماری هێزیکی چەکداری ڕژیمیان دا و سەرهەنگ ئەکبەری و 6 پارێزەری ناوبراویان لە تۆڵەی شەهیدانی هێزی پێشمەرگە دا کوشتووە.
پێویستە بگوتری، هەڵۆکانی زاگرۆس ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر پەلاماری دوژمن بۆسەر پێشمەرگە بەردەوام بێ هەموو کوردستان دەکەنە دۆزەخ لەژێر پێی پارێزەرانی کۆماری ئیسلامی دا.
26-07-2016
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,900 kertaa