کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
08-02-2024
زریان سەرچناری
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
04-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
29-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
ژەرەژە خاڵێ
29-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 514,903
ۋېنۍ 104,261
کتېبۍ PDF 18,882
فایلی پەیوەڼیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
حەمە چاوشین ئیلنجاغی
کوردیپێدیا، ئاڼە زانیارییەکېش ئاسانی کەرڎېنۍ! چە ڕاو مۆباییلەکەو وېتۆ نیم ملیۆن تۊمارۍ ئینێ باخەلەتانە!
پېڕە: ژیواینامە | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook5
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
1 دەنگدای 5
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حەمە چاوشین ئیلنجاغی

حەمە چاوشین ئیلنجاغی
نوسینی: ئاراس ئیلنجاغی
بەووتەیەکی حەمە چاوشین دەست پێدەکەم کە لەنامەیەکدا بیۆگرافیای خۆی بۆ نوسیووم و دەڵێت" بەڕاستی ژیانی پێشمەرگایەتی بەقسەوبەنوسین ئاسانە بۆ ئەو کەسەی کە دەیخوێنێتەوە،چونکە هەرچی ناخۆشی هەیە لەژیانی مرۆڤ بەقەد ژیانی پێشمەرگایەتی ناخۆش نیە،بەڵام یەک ڕاستی هەیە ئەویش سەربەرزیە"، ژیاننامە لەزاری خۆتەوە وێستگەکانی ژیانت ڕاست و دروستر دەدات بەدەستەوە، بەڵام بۆ ئەو کەسەی خاسیەتی ئەوەی نەبێت بەشان وباڵی خۆی هەڵبدات، هەندێ کەلێن دەهێلێتەوە، وەک ئەوەی حەمە چاوشین نەینوسیوە کەساڵی (1968) لەباڵی مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشمەرگەیەکی تەمەن(16)ساڵان بووە لەشارۆچکەی (تەقتەق)لەهەموو هاوسەنگەرانی مناڵتربووە کە چویتە ڕیزەکانی پێشمەرگە.
ناوی تەواوی (محەمەد ئەحمەد حەمەد ڕەسول مەلاک ئیلنجاغی) ناسراو بە (حەمە چاوشین)،لەساڵی(1951) لەبنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری و کوردپەروەری زەحمەتکێشی دایک وباوک بن داسنی لە گوندی ئیلنجاغی گەورەی شێخانیانی سەربەشارۆچکەی تەقتەقی قەزای کۆیە چاوی بەژیان هەڵهێناوە.
لە ئیلنجاغی گەورەوە چوویتە بەرخوێندن و تاوەکو پۆلی سێەمی ناوەندی خوێندووە،گەنجێکی چوست وچاڵاک بووە و زوو خۆی گەیاندۆتە ڕیزەکانی پێشمەرگایەتی لەشۆڕشی ئەیلول وساڵی(1968) لەتەمەنی (16)ساڵیەوە لەباڵی مەکتەبی سیاسی چەکی هەڵگرتووە، و بەردەوام دەبێت تاوەکو ساڵی(1970)، بەهۆی ئەوەی جێگەی متمانەی ڕێکخستنەکانی(کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان)بووە، لەساڵی(1976) لەلایەن(ئەنوەر نادر خدر ئیلنجاغی و مەلاقادری ِێکخستنی ئۆمەرگومبەتی) لە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ناوبراو ڕێکدەخرێت.
لەکۆتایی ساڵی(1981) پەیوەندی دەکات بە(هێزی دەشتی هەولێر) لەکەرتی(2) لەلای (شەهید ئەحمەد قەمبەری) چەکی پیشمەرگایەتی دەکاتە شان، قارەمانانە بەشداری چاڵاکیەکانی سنوری تیپی 86ی دەشتی هەولێری کردووە لەقەراج و کەندێناوەو شەمامک و ڕێگەی نێوان هەولێر-کەرکووک و هەولێر -کۆیەو خۆشناوەتی وبناری سەفین و دێدەوان وهەیبەسولتان و باواجی و کەلکەسماق وتەکەڵتو و گۆرقەرەج و دەشتی کۆیەو دزەیی و دەشتە زێکردەکانی شێخ بزێنی وتەقتەق وقوشەتەپەوپردێ، لەبەرچاپووکی زوو کراوەتە(فەرماندەی مەفرەزە) لە هەمان تیپ، یەکەم مەفرەزەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە لەسنوری کەندێناوە(ئاڕپێچی) بگرنە سوپاو ئەلقە لەگوێکانی ڕژێمی بەعس و ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لەدڵ و دەروونی دوژمن دروست بکەن.
بەهۆی ئازایەتی وپێشمەرگایەتی باڵی مەکتەب سیاسی وشۆڕشی نوێ (مام جەلال) زوو (حەمەچاوشین) دەناسێت، هەندێکجار چاڵاکیە سەرکێشیەکانی(حەمەچاوشین) بووە بەمایەی نیگەرانی (مام جەلال)، بەتایبەت لەوکاتانەی(ئەحمەد کوردە) فەرماندەی کەرتەکەی بووە، ئەحمەد کوردە ئەمەی لە(بیرەوەری ڕۆژانی سەختی خەبات) خستۆتەڕوو، کە(مام جەلال) چەندە خۆشیویستون و ڕێزی لێگرتوون.
لەدوای گفتوگۆی ساڵی(1984) لەگەڵ پێکهێنانی (هێزی پشتگیری) و لەسەر پێشنیاری مەڵبەند(حەمەچاوشین) دەکرێتە لێپرسراوی ئەم هێزە لەسنوری گوندەکانی کێڵگەی نەوتی تەقتەق، بەردەوام دەبێت لەو جۆرە خەباتەداو ڕۆلی بەرچاوی هەبووە لە دوو داستاندا وەک (شۆڕەسواری دوژمن) بەزێن ناودەردەکات.
ئەوانیش داستانی(22-10-1986) ی گوندی ئیلنجاغی گەورە،کە هاوشانی پێشمەرگەکانی تیپی 86ی دەشتی هەولێر لە گەردی بەیانیەوە تاوەکو کاتژمێر(5)ی ئێوارە بەرامبەر ئۆپەراسیۆنی جاش و جەیشی سووپای بەعس دەبنەوە.
هەروەها سەروەریەکیتری (حەمەچاوشین)لە شەڕو داستانی ئیلنجاغی گەورەی(26-4-1987)وەک فەرماندەی (هێزی پشتگیری) دەردەکەوێت کە زۆر قارەمانانە دژی جاش وجەیش پەڵامار دەبات و عەقیدمحەمەد جبوری و سەرۆک جاش و مەفرزەخاسەکانی بەعس دەبەزێنێت،لەشەوی 26/27-4-1987 خوای گەورە کچێکی پێدەبەخشێت و بەناوی ئەم داستانەوە ناوی دەنێن(داستان)، هاوسەنگەرانی (حەمەچاوشین) شاهێدی بۆ دەدەن کە لەهیچ شەڕێکدا خۆی کرمۆڵە نەکردووە وهەردەم ڕووبەڕوو، بەپێوەوەستاو وچاونەترسانە بەسەر لێواری گوللەدا ڕۆیشتووە، لەزۆربەی شەڕەکاندا زیاتر لەچەکێکی بەکارهێناوە(کلاشینکۆف و بی کەی سی و ئارپێچی) ئەمەش گوزارشتە بۆ ئەوەی لەکاتی شەڕەکاندا بەرامبەر دوژمن هەردەم لەجولەو سەرپەرشتیکردندا بووە.
لە ئەنفالەکاندا ماوەیەک بەپارتیزانی دەمێنێتەوە و دواتر لەسەر پێشنیاری سەرکردایەتی ئەوکاتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان(ئەوەی خاوەن خێزانە دەتوانێت بچێتەوە شار، بەو مەرجەی خیانەت نەکات)، (حەمە چاوشین) لەساڵی (1988)لەشاخەوە دەچێتەوە شار و ڕژێمی بەعس دووری دەخەنەوە بۆکۆمەڵگای زۆرەملێی(کەورگۆسک).
نهێنیەکانی شۆڕش لە سینەی هەڵدەگرێت و لەگەڵ کۆمەڵێک لە کوڕانی ڕۆژانی شاخ پەیوەندی گرێ دەدەات و دەبێتە سەرپەرشتیاری سەربازی شانە چەکدارەکانی بروسک لە کۆمەڵگای کەورگۆسک، چاوەڕێ دەکات تاوەکو جفرەی(726) لە دەنگی گەلی کوردستانەوە پێی دەگات و لەگەڵ محەمەدی برای شەهید ئاکۆ سورو کوڕانی شانەکان سەرکردایەتی پەلامارو ڕاپەڕینی کەورگۆسک دەکات و دەزگای ئەمن ومنەزەمە و بنکەی پۆلیس کۆنترۆل دەکەن وهەموو کوردە هەڵخەڵەتاوەکان بەبڕیاری (بەرەی کوردستانی) دوای بەدیلگرتنیان ئازاد دەکات و(12)ئەمنیش ڕادەستی (بەرەی کوردستانی)دەکات لەشاری هەولێر، درێژە بەڕاپەڕین دەدات و بەشداری ڕاپەڕینی شاروشارۆچکەکانی تر دەدات تا دەگاتە ڕاپەرینی شاری کەرکووکی قودسی کوردستان.
دوای ئەوەی ڕژێمی بەعس لەساڵی(1992)دەزگائیدارییەکانی خۆی لە ناوچەکانی کوردستان دەکشێنێتەوە، بەرەی کوردستانی(حەمەچاوشین) دەستنیشان دەکات بۆ بەرێوەبردنی ئیدارەی شارۆچکەی(تەقتەق) و وەک یەکەم حاکمی مەدەنی ئیدارەی کوردی دوای ڕاپەڕین لەتەقتەق دەستبەکار دەبێت تاوەکوساڵی(1995)، بەهاوکاری حزبەکوردستانیەکان توانی بنکەی پۆلیسی تەقتەق بگەرێنێتەوە وئەنجومەنی گەرەکەکان هەڵبژێرێت وهێلی تەلەفۆنی کۆیە-تەقتەق بگەیەنێت وشەوانە مەفرەزەکانی بەرە بەسەرپەرشتی خۆی ئێشکگری شاربوون و بەردی بناغەی بەربەستی خۆلی گەرەکی ڕزگاری داناو کەدواتر بووە کۆرنیشی گەشتیاری.
دوای گەڕانەوەی ناحیەی تەقتەق لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە(حەمەچاوشین) دەکرێتە فەرماندەی فەوجی تەقتەق، ساڵی 1996دەکرێتە فەرماندەی فەوجی پاراستنی کێڵگەی نەوتی تەقتەق، دواتر دەبێتە یەکەم بەرێوەبەری(بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی نەوت و گازی هەرێم) لەشاری سلێمانی.
چەندین خولی کادیری و پێگەیاندنی ئەفسەرانی لەژیانی پێشمەرگایەتی بینیووە، و دوا پلەی(عەمید)ی خانەنشین بووە،
حەمەچاوشین قەلەندەرێکی ڕێبازی کوردایەتی پێشمەرگایەتی بوو، بەگەواهی ئەوەی ئەو (9منداڵ)ەی لەپاش خۆی جێهێشتووە هەریەکەو لە شارو شارۆچکەو گوندو هەرەت و بنارێک لەدایکبوون چونکە ئەو دەروێشێکی کوردایەتی و پێشمەرگەیەکی شەو بەکێو بووە دژ بە داگیرکەرانی کوردستان.
بەداخەوە ئەو کەڵەمێردە خۆنەویستە دوای ئەوەی لەچەندین داستان و نەبەردیدا لەهەردوو شۆرشی ئەیلول و نوێدا (1968-2016) یەکبینە بەبەردەوامی 48ساڵ خەبات، نەخۆشی زۆری بۆ دەهێنێت و دوای ململانێیەکی دژواروسەخت، لەپێش نیوەڕۆی(29-7-2016)لە نەخۆشخانەی(پار)ی شاری هەولێر دڵەگەورەوماندووەکەی لە لێدان دەکەوێت و لە گۆڕستانی ئیلنجاغی شەهیدان بەخاک دەسپێردرێت.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 15,741 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 6
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ
ژیواینامە
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارەکڵۍ (پېڎابېیەی): کۊیە
نەتەوە: کورڎ
وڵات - ھەرېم (پېڎابېیەی): پانیشتو کورڎەسانی
ڕەگەز: نېرە
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە: 18-08-2016 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە:24-10-2023 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 15,741 جارۍ ۋینیێنە
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.177 KB 18-08-2016 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژ...
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
کتېبخانە
مەولە

تازەکی
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
29-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
04-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
08-02-2024
زریان سەرچناری
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
مێژووی زانایانی هەورامان
تۊماری تازە
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
08-02-2024
زریان سەرچناری
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
04-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
29-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
ژەرەژە خاڵێ
29-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 514,903
ۋېنۍ 104,261
کتېبۍ PDF 18,882
فایلی پەیوەڼیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژ...
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
کتېبخانە
مەولە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.297 چرکە(چرکۍ)!