بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕۆژی چوارشەمە27ی گەلاوێژی ساڵی 1395 بەڕێز عەزیز ناسری مامۆستاو شاعیر و نوسەری کورد یەکێک لە ئەندامانی ئەنجمەنی سنفی مامۆستایان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکومەت لە وانەوتنەوە لە ناو دایرەکانی وەزارەتی پەروەردە بێبەش کراو دووریش خرایەوە بۆ شاری سمنان.
لە بڵاو کراوەی دایرەی پەروەردەو ڕاهێناندا هاتوە کە پڕووپاگەندە دژی نیزام و هەوڵی دزێو بۆ بەڕێخستنی کۆبوونەوە ناڕەزاییەکان هۆکارن بۆ ئەوەی عزیزناسری لەم وەزارەتەدا کار نەکات و ئەم سزایەش لەناوەندەوە ئەرێنی کراوە و نەگۆڕیشە.
ساڵی پار عەزیزناسری ئەندامی ئەنجمەنی سنفی مامۆستایان لە کۆبوونەوەیکی ناڕەزاییدا وتبوی ؛ خەمساردی وەزیری ڕاهێنان و پەروەردەی حکومەتی ڕۆحانی بە کۆمەڵەی مامۆستایان و هەڵاواردنی زۆر و نابەرانبەر لە سەر موچەی مامۆستایان هۆکارگەلێکن بۆ گردبوونەوە تایبەتە ناڕەزاییە کانی سنفی مامۆستایان چەند جاری تریش عزیزناسری دەستبەسەر و هەڕەشەی لێکرابوو.
ئەوەی کەزۆرتر لەبەر چاو بێت دەسبەسەر کردنی لەساڵی 1389 دا بوو کە بە لەلایە هێزە ئەمنییەتیەکانی شاری مەریوانەوە لە دایرەی پەروەردەی ئەوشارەدا قۆڵبەست کراوە هەناردەی شوێنە نادیارەکان کرا عەزیزناسری شاعیر و نوسەر و وەرگێڕی کورد هاوکات کە مامۆستایی دەکرد دوای بڵاو کردنەوەی چەند کۆمەڵە شێعر چەندین بەرهەمی ئەدەبی کوردیشی وەرگێڕایەوە سەر زمانی فارسی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
18-08-2016
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,480 times
Write your comment about this item!