- ئاژانسی دۆغانی تورکی بڵاویکردەوە، تەقینەوەکە لە نزیک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری #ئەلازغ# ڕوویداوە و ئۆتۆمبیلێکی زۆری فریاکەوتن بەرەو شوێنی تەقینەوەکە چوون.
- بەپێی پێگەی هاوار نیوزی نزیک لە #یەپەگە#، لە 78 هەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی شەهید #ئەبو لەیلا# شەڕڤانان توانیویانە گوندی (جب کجلی) کە دەکەوێتە 15 کیلۆمەتر باشوری ڕۆژهەڵاتی مەنبەج ئازادبکەن، دوای شەڕێکی قورس لەگەڵ داعش، کە تێیدا لانی کەم دوو چەکدار کوژراون.
- گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#)، بەیانی ئەمڕۆ لەچوار قۆڵەوە هێرشیان دەستپێکرد بۆ سەر بنکەی هێزە ئەمنیەکان و سوپای تورکیا لەشاری شەمزینان، بەهۆیەوە ژمارەیەک سەرباز کوژران و برینداربوون.
- کۆمپانیای نەوتی باکور دەستی کردەوە بەهەناردەکردنەوەی نەوتی خاوی کەرکووک لە بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەوەش دوای 5 مانگ لە ڕاگرتنی هەناردەی نەوت لەڕێی هەرێمەوە.
- دوای 4 ڕۆژ ئاگرێکی گەورە لە سنوری ناحیەی زاویتە کۆنتڕۆڵکراو بەڕێوەبەری شارستانی #دهۆک# دەڵێت زیاتر لە 2 هەزارو 500 دۆنم زەوی و زاری هاوڵاتیان سووتاوەو زیاتر لە 10 مین بەهۆی ئاگرەکەوە تەقیونەتەوە.
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوریا بۆ جاری دووەم ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)یان بۆردوومانکردەوە لە شاری #حەسەکە# لەخۆرئاوای کوردستان.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 14,351 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!