- ئاژانسی دۆغانی تورکی بڵاویکردەوە، تەقینەوەکە لە نزیک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری
ئەلازغئەلازغ ڕوویداوە و ئۆتۆمبیلێکی زۆری فریاکەوتن بەرەو شوێنی تەقینەوەکە چوون.
- بەپێی پێگەی هاوار نیوزی نزیک لە
یەپەگەیەپەگە، لە 78 هەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی شەهید
ئەبو لەیلائەبو لەیلا شەڕڤانان توانیویانە گوندی (جب کجلی) کە دەکەوێتە 15 کیلۆمەتر باشوری ڕۆژهەڵاتی مەنبەج ئازادبکەن، دوای شەڕێکی قورس لەگەڵ داعش، کە تێیدا لانی کەم دوو چەکدار کوژراون.
- گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (
پەکەکەپەکەکە)، بەیانی ئەمڕۆ لەچوار قۆڵەوە هێرشیان دەستپێکرد بۆ سەر بنکەی هێزە ئەمنیەکان و سوپای تورکیا لەشاری شەمزینان، بەهۆیەوە ژمارەیەک سەرباز کوژران و برینداربوون.
- کۆمپانیای نەوتی باکور دەستی کردەوە بەهەناردەکردنەوەی نەوتی خاوی کەرکوک لە بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەوەش دوای 5 مانگ لە ڕاگرتنی هەناردەی نەوت لەڕێی هەرێمەوە.
- دوای 4 ڕۆژ ئاگرێکی گەورە لە سنوری ناحیەی زاویتە کۆنتڕۆڵکراو بەڕێوەبەری شارستانی
دهۆکدهۆک دەڵێت زیاتر لە 2 هەزارو 500 دۆنم زەوی و زاری هاوڵاتیان سووتاوەو زیاتر لە 10 مین بەهۆی ئاگرەکەوە تەقیونەتەوە.
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوریا بۆ جاری دووەم ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)یان بۆردوومانکردەوە لە شاری
حەسەکەحەسەکە لەخۆرئاوای کوردستان.
[1]