- دوای دانانی کابینەیەکی فرۆشتنی مادە کهولییەکان لەسەر شەقامی گشتی کەرکووک-هەولێر بەرامبەر گەڕەکی کوردستان. ئەمڕۆ کۆمەڵە گەنجێکی گەڕەکی ناوبراو کە زۆربەیان لەخوار تەمەنی 18 ساڵییەوە بوون شەقامی گشتیی کەرکووک- هەولێریان بۆ ماوەی نزیکەی (2) کاتژمێر بە سووتاندنی تایەو شکاندنی شووشە داخست. بەپێی وتەی گەنجێکی بەشداربووی خۆپیشاندانەکە کەسانێکی دیکەی بە تەمەن لە پشت ئەو خۆپیشاندانەوەن و ئەوانیان ناردووەو خۆیان نەهاتوون. بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری ناحیەو ئاسایش و بنکەی پۆلیسی پردێ، دوای گفتوگۆیەکی زۆر لەگەڵ خۆپیشاندەران، ڕێگەکە کرایەوە.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,707 kertaa