📊 بابەت 374,865 | وێنە 59,431 | پەڕتووک PDF 11,091 | فایلی پەیوەندیدار 43,904 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,887
لەم کاتەدا 21 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 11-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆11-07-2020
📆10-07-2020
📆09-07-2020
📆08-07-2020
📆07-07-2020
📆06-07-2020
📆05-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅11 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 10-07-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەی تورک هەڵیکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە ناوچەی هەزۆر لە پارێزگای ئێلح لە باکووری کوردستان.[1]
- هێزەکانی پۆلیسی تورک بە فەرمانی داواکاری گشتی ئامەد هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک خانەوادە. لە ئەنجامدا جەنگیز ئاتسز، فەردا ئیلدان، پنار ئاڵتاش و ئەمێد ماناپ دەستگیرکران و بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد گواسترانەوە.[1]
باشووری کوردستان
- نزیکەی 8 هەزار دەروێش هاتوونەتە سلێمانی و بەشێکی زۆریان چوونەتە تەکیەی گەورەی شێخ محەمەد کەسنەزانی بۆ بەشداریکردن لە پرسە و رێوڕەسمی بە
📅 09-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سێ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی حیکمەت ئەحمەدی کوڕی سدیق خەڵکی گوندی کوران، شەمزین ئەحمەدی کوڕی حاکم خەڵکی گوندی کوران و رەوشەن جەهانگیری کوڕی فازڵ خەڵکی گوندی سین ئاوای ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بەسەختی پێکران.[6]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی بۆردومانی چیای کورەزاری سنوری شارەدێی شیلادزێ دەکەن.[2]
- لە سنووری شارۆچکەی باتیفای سەر بە شارۆچکەی زاخۆ مین بە یەکێک لە سەربازانی هێزی پاسەوانیی سنووردا تەقییەوە.[1]
- زیاتر لە
📅 08-07-2020
باکووری کوردستان
- لە روحا لە ئەنجامی هەڵکوتانەسەر ماڵاندا بەکر کاراگەچیلی ئەندامی ئەنجومەی پارتی دەبەپە، خدر ئۆکتای هاوسەرۆکی هەدەپەی وێرانشار و ئیحساک گوندوز بەڕێوەبەری ناوچەکە دەستگیرکران. راگەیەنرا کە بڕیاری دەستگیرکردنی ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە سەما ئایشەئۆغلۆش دراوە. هەرسێ سیاسەتمەدارە کوردەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە گواسترانەوە.[1]
- لە بەندیخانەی شاری وان، 4 زیندانی سیاسی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. تووشبووان لە نەخۆشخانە کەرەنتین کراون.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەرپرسی رێکخراو
👫 محەمەد عەلی عەونی
محەمەد عەلی عەونی لە ساڵی 1897دا لە کوردستانی باکوور، لە شاری سوێرەک، سەربە شاری ئامەد، هاتۆتە ژیانەوه.
پلەی یەکەم و دووهەمی خوێندنی لە تورکیا تەواو کردوە و بۆ فێربوونی زانستی ئاینی و عەرەبی هاتۆتە میسر و لە قاهیرە، لە ئەزهەر خوێندیە و کارنامەی بەرزی ساندوە.
زمانی فارسی و فەرەنسیشی زۆرباش زانیوه، لەگەڵ ماڵە بەدرخانیەکاندا لە دامەزراندنی کۆمەڵی خۆیبوندا بەشداربوه. لەبەر کوردایەتی کردنی تورک نەیانهێشتوە بگەڕێتەوە نیشتمانی خۆی و هەر لەمیسر ماوەتەوە و لە دیوانی شاهیدا بەوەرگێڕی زمانە رۆژهەڵاتیەکان
📊 بەهۆی سەرپێچییەوە؛ دوو دایەنگە داخراون و شەشی تریش ئاگادارکراونەتەوە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
بەهۆی سەرپێچییەوە؛ دوو دایەنگە داخراون و شەشی تریش ئاگادارکراونەتەوە
📊 ئامار و راپرسی


خەندان - فەرهەنگ فەرەیدون
بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێریی‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لەپارێزگای‌ سلێمانی‌ داخستنی دوو دایەنگەو ئاگادارکردنەوەی شەشی تر رادەگەیەنێت بەهۆی سەرپێچی و پابەندنەبون بەڕێنماییەکانەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە قەیرانی دارایی هەشت دایەنگەی بەداخستن داوە.
حەلیمە عەبدوڵا، لێپرسراوی‌ بەشی‌ دایەنگەکان لەدیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێریی‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لەپارێزگای‌ سلێمانی‌ بەخەندان-ی وت "شەش دایەنگە لەپارێزگای سلێمانی بەئاگادارکردنەوە سزادراون بەهۆی سەرپێچیی و پابەندنەبون بەڕێنماییەکان و دووی تریش داخراون".
بەپێی‌ ئامارو داتاکانی‌ بەشی‌ دایەنگەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، لەهەردوو پارێزگای‌ سلێمانی‌‌ و هەڵەبجەی‌ شەهید 141 دایەنگە هەیە لەماوەی‌ رابردووشدا هەشت دایەنگەی‌ تایبەت بەهۆی‌ قەیرانی‌ داراییەوە داخراون.
حەلیمە عەبدوڵا وتی کە ئەوان وەک بەشی‌ دایەنگەکان بەبەردەوامی‌ گرنگی‌ بەئاستی‌ خزمەتگوزاری‌ دایەنگەکان دەدەن و لەڕێگەی‌ لیژنەی‌ بەدواداچوونەوە سەردانی‌ دایەنگە حکومی‌ و ئەهلییەکان دەکەن، "هەروەک لەپێناو پاراستنی‌ ژیانی‌ منداڵەکان و بەرزی‌ ئاستی‌ خزمەتکردنی‌ هەمەلایەنەو پەروەردە و بەخێوکردنی‌ باشی‌ منداڵەکاندا رێنمایی‌ پێویست دەدەینە دایەنگەکان و هەر دایەنگەیەکیش کەم و کورتی‌ تێدابێت لێپێچینەوەی‌ لەگەڵ دەکەین تا ئاستی‌ داخستن... سوپاسیش ئاراستەی‌ دایەنگە باش و پابەندەکان دەکەین".
لەهەرێمی کوردستان زۆرینەی دایەنگەکان ئەهلین، لەوانەش 63 دایەنگەی‌ ئەهلی‌ لەناو شاری‌ سلێمانی‌ و 56 دایەنگەی‌ ئەهلی‌ لەدەرەوەی‌ شار بوونیان هەیە.
هەروەها 22 دایەنگەی حکومیش هەن لەپارێزگای سلێمانی کە هەموویان سەر بەوەزارەتە جیاوازەکانی‌ حکومەتی‌ هەرێمن و سەرجەمیان لەلایەن لیژنەی‌ دایەنگەکانی‌ سەر بەبەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی چاودێریی‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی-یەوە سەرپەرشتی دەکرێن.
سەبارەت بەنرخ و هەبوونی‌ دایەنگەی‌ نمونەیی‌، حەلیمە وتی "بەپێی‌ رێنمایی نرخ جێگیرە بۆ هەر منداڵێک و خاوەنی‌ دایەنگە دەتوانێت بڕی‌ 100 هەزار دینار وەرگرێت، بەڵام بەهۆی‌ قەیرانی‌ داراییەوە پێویستە داشکاندنی‌ لەسەدا 20 بکەن بەو جۆرەش پێویستە تاکاتی‌ باشبوونی‌ بارودۆخی‌ دارایی‌ تەنها بڕی‌ 80 هەزار دینار لەدایک و باوکی‌ منداڵ وەربگیرێت".
بەڵام ئەگەر خزمەتگوزارییەکانی‌ هەر دایەنگەیەک جیاوازی‌ زۆری‌ هەبێت و زۆر بەکوالێتی‌ و ستانداردێکی‌ بەرزتر پرۆسەی‌ پەروەردەو بەخێوکردنی‌ منداڵ و پێشکەشکردنی‌ خزمەتگوزارییەکان تیا بەڕێوەبچێت "ئەوە مافی‌ پێشکەشکردنی‌ داوای‌ زیادکردنی‌ نرخی‌ هەیەو لەلایەن لیژنەیەکی‌ تایبەتەوە کە بەفەرمانی‌ بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ دروستدەکرێت خەمڵاندنی‌ بۆ دەکرێت و بڕیاری‌ پێویست بۆ زیادکردنی‌ نرخ دەدرێت، لەئێستادا تەنها یەک دایەنگە لەو ئاستەدایەو نرخەکەی‌ بە 150 هەزار دینار دیاریکراوە لەگەڵ پابەندی‌ بە داشکاندن، کە پێویستە لە 120 هەزار دینار زیاتر وەرنەگرێت لەمنداڵ"، حەلیمە وای وت.
وتیشی "دایەنگە حکومییەکانیش تەنها بڕی‌ 25 هەزار دینار بۆ هەر منداڵێک وەردەگرن".
حەلیمە دەڵێت لیژنەکەیان و بەشی‌ دایەنگەکان لەهەموو ڕووەکانەوە هەڵسەنگاندن بۆ دایەنگەکان دەکەن، وەک خواردن و بڕو جۆرەکانی‌، شوێن و بیناو سەلامەتی‌، خزمەتگوزاری‌ پاک و خاوێنی‌ و تەندروستی‌، خزمەتگوزاری‌ کۆمەڵایەتی‌ و دەروونی‌، شوێنی‌ یاریی‌ و پشوو و شوێنی‌ خواردن و چێشتخانە... هەر بوارێکی‌ تریش کە لەبەرژەوەندی‌ منداڵ و ژیان و بەخێوکردن و پەروەردەکردنێکی‌ تەندروستی‌ منداڵەکاندا بێت.
- 17-06-2016
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 17-06-2016
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚡ سەرپێچی و تاوان
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 81% ✔️
81%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
81%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 8 2016 1:21PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 8 2016 1:22PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 2,226 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بەهۆی سەرپێچییەوە؛ دوو دایەنگە داخراون و شەشی تریش ئاگادارکراونەتەوە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️17-06-2016
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,25 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574