ئاماری 6 مانگی رابردوی ڕووداو وکاروچالاکی بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
ئاماری ڕووداو وکاروچالاکی بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ (6) مانگی ڕابردووی ساڵی 2016 راگەیاند. کە(513) ڕووداو بوە.
بەهۆی ئه و رووداوانەشەوە (91) هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە، کە (39) هاوڵاتیان سەرنشین و (46) هاوڵاتیان پیادەبوون، بەهۆی ئه و رووداوانەشەوە (1271) هاوڵاتی برینداربوون.
لەسەرەتای کۆنگرەکەش ووتەبێژی هاتووچۆ رائید کاروان محەمەد صدیق تیشکی خستە سەرکاروچالاکیەکانی بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە رووداوەکانی هاتووچۆلە(6)مانگی ئەمساڵدا (513) ڕووداو بووە و ئەمەش دەریدەخات لەچاوو (6)مانگی ساڵی ڕابردوو ڕووداوەکانی هاتووچۆ لەئەمساڵدا کەمیکردوە، کەبە پێ ئامارەکان لە(6) مانگی ساڵی پاردا (543) ڕووداوی هاتووچۆ ڕووی داوە.
بەپێی ئه و ئامارەی ئەمساڵ ڕێژەی گیان لەدەست دان و بریندار کەمی کردوە،لە(6)مانگی ئەمساڵ (91) هاوڵاتی گیانی لەدەست داوە، کە (25) هاوڵاتیان لەناوشارو(66) هاوڵاتیان لەدەرەوەی شارگیانیان لەدەستداوە، ئەمەلەکاتێکدا ساڵی پار(107) هاوڵاتی گیانیان لەدەست داوە کە(17) هاوڵاتیان لەناوشارو(90) هاوڵاتیان لەدەرەوەی شاربووە، بەپێ ئه و ئامارەش لەو(91) هاوڵاتیەی کە (6) مانگی ئەمساڵ گیانیان لەدەست داوە،(62) هاوڵاتیان لەشوێنی ڕووداوەکان و(29) هاوڵاتیشیان لەنەخۆشخانە گیانیان لەدەست داوە. کە(6) هاوڵاتیان شۆفێربوون و(46)هاوڵاتیان سەرنشین و(39) هاوڵاتیشیان پیادەبوون.
هەروەها بەپێی ئامارەکە لە(6)مانگی ئەمساڵدا تەنها (1271)هاوڵاتی برینداربوون، بەڵام لە(6)مانگی ساڵی پار(1277) هاوڵاتی برینداربوون. ووتەبێژی هاتووچۆ رائید کاروان محەمەد صدیق ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد لە(6)مانگی ئەمساڵدا (16082)ئۆتۆمبێل تۆمارکراون.
لەبەشێکی دیکەی کۆنگرەکەدا ناوبراوتیشکی خستە سەر کاروچالاکیەکانی کامێراکانی چاودێری وئاماژەی بۆ ئەوەکرد لە(6)مانگی رابردوودا کامێراکانی چاودێری لەناوشار(18444) سەرپێچی و کامێراکانی چاودێری لەدەرەوەی شار(18206) سەرپێچیان تۆمارکردوە، ئەم رێژەیەش لەچاو ساڵی پار زۆر کەمی کردوە کەئەمەش نیشانەی پابەندبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتووچۆوە دەردەخات. هەروەها ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە ئەفسەران و پلەدارانی هاتووچۆ لەرێی ئامێری PDI (24067) شۆفێرییان سزاداوە، لەگەڵ ئەوەشدا (287) شۆفێری بێ مۆڵەت دەستگیر کراوه و رووبەرووی یاسا کراونەتەوە و دەست بەسەر (992) ئۆتۆمبێلدا گیراوە.
لەبەشێکی دیکەی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا ووتەبیژی هاتووچۆ رائید کاروان محەمەد صدیق ئاماژەی بۆ بەرنامە و پلانی رۆژانی جەژن کرد و ووتی: بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆ بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە لێبوردنی گشتی بۆ سەرجەم ئه و ئۆتۆمبێلانە دەرکردوە کە لە ئێستادا لەگەراجی دەست بەسەراگرتنن، بەڵام ئەم لێبووردنە ئه و ئۆتۆمبێلانە ناگرێتەوە کە بێ سەرەتان و بە فەرمانی دادوەر گیراون، لەبەشێکی دیکەی قسەکانی دا ناوبراو ووتی: لەرۆژانی جەژندا "لیخورینی ماتۆر و ئۆتۆمبێلی بێ مۆڵەت قەدەغەیە"، هەر شۆفێرێکیش سەرپێچی بکات رووبەرووی یاسای دەکەینەوە، هەروەها ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد بەکرێدانی ماتۆر بەمناڵان و سواربوونی سەرنشینی مناڵان لەناو ئۆتۆمبێلی دوا بەتاڵ واتا بارهەڵگر قەدەغەیە، بە پێچەوانەوە کاری یاسایی دژی ئه و کەسانە دەگرینە بەر کە ئه و کارە دەکەن.
هەروەها لەبەشێکی دیکەی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەکرد لەپێناو هاوکاریکردنی هاوڵاتیاندا تاکو پێداویستی رۆانی جەژن بکرن لە 02-07-2016 وە هەرسێ شەقامی مەولەوی و بێکەس و کاک ئەحمەدی شێخیان لەکاتژمێر حەوتی بەیانی بۆ یەک ونیوی شه و بە رووی ئۆتۆمبێلدا داخستوە.
ئەم ئامارانەش دەریدەخات کە بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی هەمیشە لەخزمەتی هاوڵاتیاندایه و بەردەوام لەشه و نخونیدان تاکو ڕووداوەکانی هاتووچۆو زیاتر بەره و کەبوونەوە بچێت گیانی هاوڵاتیان پارێزراوبێت.