ئاماری بەرێوەبەرایەتی گشتی وەزارەتی ئەوقاف کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی ک...
بەپێی دواین ئامار لە بەرێوەبەرایەتی گشتی وەزارەتی ئەوقاف کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەرواری
03-08-201403-08-2014 کە دەکاتە یەکەم رۆژی هێرشی چەکدارانی “داعش” بۆ سەر شاری شەنگال، تا 25-7- 2016،ژمارەی کۆچبەرە ئیزدییەکان گەیشتۆتە 360هەزار کەس ئەمە لەکاتێکدایە ژمارەی ئێزدییەکانی عێراق 550 هەزار کەسە.
بەپێی ئامارەکە 1293کەس شەهید بون و 2745 مناڵیش بێ سەرپەرشت(هەتیو) بون و کەس و کاریان کۆمەڵکوژکراون، تائێستاش 30 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە.
لە ئامارەکەدا هاتووە، چەکدارانی “داعش” لەوماوەیەدا 4 شوێن و مەزارگای ئایینی ئیزدییەکانیان تەقاندۆتەوە.
هەروەها ئاماژە بەوەکراوە تا ئێستا 6410 کەسی ئێزدی لە ژێر دەستی”داعش” دان، “لەناویاندا 3538 لە رەگەزی مێیەنەن و 2966 لە رەگەزی نێرینەن.
⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 Serçawekan
[1] ⚫ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست |
ئاوێنە