پشتیوان فەتاح ئەبوبەکر
لەساڵی 1983 لە گوندی (کفرەدۆڵ)ی سەر بە شاری کۆیە لەدایکبووە، پێشمەرگەبووە لە لیوای 11 فەوجی 3 سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، تا گەیشتووە بە پلەی نەقیب، لەشەڕی دژ بە (جوندولئیسلام) بەسەختی بریندار بووە، زۆر هۆگری خوێندن بووە، بۆیە شانبەشانی ئەرکەکەی خوێندنی لەخوێندنگاکانی ئێوارانی شاری کۆیە و تا پۆلی 10 ی ئامادەیی بەردەوەم بووە، هەروەها شەهید خێزانداربوو، باوکی کوڕێک و کچێک بوو، بەناوەکانی (باڤێڵ، هێلین). لە ڕێککەوتی (31-01-2015) لە گوندی مەلا عبدوڵڵا، لەشەڕی دژ بە چەتەکانی داعش شەهید دەبێت.)