🏠 Iniciar
Enviar
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Contacto
Acerca!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
Más
Kurdipedia
🔎 کوردیی ناوەڕاست Menu
🏠|📧|Acerca!|Biblioteca|📅
🔀 Elemento Random!
❓ Ayudar
📏 Términos de uso
🔎 Búsqueda Avanzada
➕ Enviar
🔧 Instrumentos
🏁 Idiomas
🔑 Mi cuenta
✚ Nuevo elemento
✌️ Qazi Muhammad
Qazi Muhammad o Kadi Muhammad (en kurdo: قازی محەمەد, Qazî Mihemmed) (1893-1947) fue un líder religioso y nacionalista kurdo que lideró la República de Kurdistán (conocida como República de Mahabad),
✌️ Qazi Muhammad
🏰 Mahabad
Mahabad es una ciudad situada al oeste de Irán. Con una población de 162.434 habitantes, fue capital de la República Independiente de Mahabad en 1946. La mayoría de su población es de origen kurdo. En
🏰 Mahabad
📕 Biblioteca
El fusil de mi padre
☂️ Partidos y Organizaciones
Partido de los Trabajadores...
🏰 Lugares
Mahabad
✌️ Mártires
Qazi Muhammad
📝 بەیانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە رێکەوتنی یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان | Grupo: Documentos | Lenguaje de los artículos: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ Clasificación elemento
⭐⭐⭐⭐⭐ Excelente
⭐⭐⭐⭐ Muy bueno
⭐⭐⭐ Promedio
⭐⭐ Pobre
⭐ Malo
☰ Más
⭐ Añadir a mis colecciones
💬 Escriba su comentario sobre este artículo!

✍️ Titel der Geschichte
🏷️ Metadata
RSS

📷 Búsqueda en Google de imágenes relacionadas con el elemento seleccionado!
🔎 Buscar en Google para el artículo seleccionado!
✍️✍️ Actualizar el objeto!
| 👁️‍🗨️ | 👂
بەیانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە رێکەوتنی یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان
📝 Documentos

ئێوارەی 17-05-2016، ڕێکەوتننامەیەک لەنێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی لە شاری سلێمانی ئیمزا کرا. ڕێکەوتنی گۆڕان و یەکێتی، پێشهاتێکی چاوەرەوانکراو و پێداویستیەکی ناچاریی هەردوو ئەو لایەنە بوو، لە هەلومەرجێکی زۆر تایبەت و هەستیاری ناوچەکەو عێرا ق و کوردستاندا.
ململانێی زلهێزەکانی دنیا لە ناوچەکەدا، گۆڕانی باڵانسی هێز لەنێوان ئەو بلۆکانەو بەتایبەتیش ئەمریکاو رۆژاوا لەلایەک و روسیاو چین لە لایەکی ترەوە، بۆتە مایەی ئاڵوگۆر لە توانایی دەوڵەت‌و هێزە ناوچەییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا... ناکامی سیاسی ئەمریکا لە ناوچەکەو بەدیاریکراوی لە عێراق و سوریا لە ململانێ لەگەڵ ئێراندا، لەگەڵ دەستێوەردانی راستەوخۆی روسیا لە ململانێی ناوچەکەو بەدیایکراویش لە سوریادا و پێکهاتنی سێکوچکەی عێراق و ئیران و سوریا، لەبەرامبەر قوتبی تورکیا و سعودیەو وقەتەر... تا دەگاتە لاواز بوون و بەرتەسک بوونەوەی توانایی دارایی و سەربازی و جوگرافیایی داعش‌و دەستپێکردنی رەوەندی بەرەوکۆتایی چوونی، ئەو دۆخەیە کە هەمووحزب و هێزە سیاسیەکانی ناوچەکەی خستۆتە بەردەم هەڵوێستەو چاوخشاندنەوە بە هاوپەیمانیەتیەکانی پێشوو وە دوبارە سازدانەوەی هاوپەیمانیەتی و رێکەوتنی تازە... وەکو ئامادەکارییەک بۆ ئاڵوگۆگۆرەکان و پێشهاتەکانی داهاتوو.
یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆران، وەکو دوو حزب و هێزی سیاسی نزیک لەیەک، لە زونێکی تایبەت و نزیک لە قوتبی ئیرانی، دەیانەوێت کەڵک لە ئاڵوگۆری باڵانسی هیزە ناوچەیەکان وەربگرن و بە نزیکبوونەوە و مۆرکردنی رێکەوتنامەیەک لەگەڵ یەکتریدا، ئەو دۆخە قەیراناویەو نەخوازاوەی پێشوویان تێپەرێنن.
یەکێتی نیشتمانی وەکو شەریکی دەسەڵات لەگەڵ پارتیدا هەستی بە پەراوێزکەوتن دەکردو لەناوچەی ژێردەسەلاتی خۆشیدا لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە کێشەو سەریەشەی بۆدروست دەکراو ئەوەش ئەوەندەی دیکە لەبەرامبەر پارتیدا لاوازتر نیشانی دەدا. سەرباری ئەوە یەکێتی لەناو تەلاری رێکخراوەیی خۆیشیدا بەدەست گرفتە ناوخۆیەکانی‌و نەبوونی رابەریەکی یەکدەستەوە، دەناڵێنێ.
بزوتنەوەی گۆڕانیش کە بە بانگەشەی گەورەوە هاتە مەیدان و لەسەرەتادا توانی نارەزایەتیە بەرهەقەکانی خەڵکی کوردستانی لە دژی دەسەڵاتی تاڵانچی و میلیشیایی، بەلارێدا ببات، بەڵام زووتر لە پێشبینی خۆیان و دنیای دەرەوە پرۆژە سیاسیەکەی شکستی خواردو خۆشباوەری خەڵک بە بانگەشەو سیاسەتەکانیان، ڕووی لە ڕەوینەوە کردو نائومێدیش ریزەکانی داگرت‌و ڕەوتی پووکانەوەی دەستی پێکرد...
کەواتە لە هەلومەرجێکی سیاسی لەم جۆرەدا، ئەم رێکەوتنە ئامانجی ئەوەیە کە هاوکاتی خۆئامادەکردن بۆ پێشهاتە سیاسیەکانی دوای نەمانی داعش و رێکەوتنەکانی جنێف و پەیداکردنی جێ پێیەکی سیاسی بۆخۆیان، هەوڵێکیشە بۆ پێشگرتن‌و بەرەنگاربوونەوەی تەماحە سیاسیە بێکۆتاییەکانی پارتی‌و سنوردانانێک بۆ دەسەڵات و قۆرخکاریەکانی.
هەموو ئەو بەندو خاڵانەی کە لە رێکەوتنەکەی نێوان یەکێتی و گۆڕاندا وەکو خواستی خەڵک ریزکراون، تەنها بۆشاردنەوەی ئامانجی سەرەکی ڕیکەوتنامەکەیە، دەنا دوورو نزیک پەیوەندیان بە باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەلکی کرێکارو زەحمەتکێشی کوردستان و مافە فەردی و مەدەنیەکان و ئازادیە سیاسی و خواستە رەواکانی خەڵکی کوردستانەوە نییە. هەروەکو هیچ ریگایەکیش بۆ وەڵامدانەوە بە گرفتە بناغەیەکانی خەڵکی کوردستان کە مەسەلەی سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەت و کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی میلیشیاییە، ناخاتەروو، بگرە دەسەڵاتی میلیشیایی بەرجەستە دەکاتەوە.
ئەزمونی سیاسی کۆمەڵگای کوردستان و ململانێ و رێکەوتنەکانی هێزە سیاسەکانی بۆرژوازی کورد ئەوەیان بەروونی نیشانداوە کە کێشەو ململانێ و رێکەوتنەکانیشیان هیچ نزیکایەتیەکی لەگەڵ خواست‌و ئومێدو بەرژەوەندیە سیاسیەکانی خەڵکی کوردستاندا نەبوەو نیەو ئەم رێکەوتنەی نێوان گۆڕان و یەکێتی یش لەم حوکمە گشتیە دەرباز نابێت. بۆیە خەڵکی کوردستان نابێت هیچ جۆرە خۆشباوەریەکی بەو رێکەوتننامەیەو بە بانگەشەکانی هەبێت. چونکە حکومەت و پەرلەمان هەبێت یان نەبێت، کارا بێت یان ئیفلیج، بەدەست گۆڕان و یەکێتی‌و قوتبی ئێرانەوە بیت یان پارتی و قوتبەکەی بەرامبەری؛واتە دەوڵەتی تورکیا، هیچ لەو ڕاستییە ناگۆڕیت، کە حکومەت و پەرلەمان لە ژێر دەسەڵاتی ئەحزابی میلیشاییدا، جگە لە کارتۆنیک و فریوکاریەکی بەناو یاسایی بۆ شیواندنی رای گشتی دنیای دەرەوە زیاتر شتێکی تر نییە.
باشکردنی ژیان و گوزەران‌و کۆتایی هێنان بە قەیرانە جۆراوجۆرەکانی بۆرژوازی کوردو حزب و هێزە سیاسیەکانی لە رێگای سیاسەتی ئەم حزبانەوە ناکرێت کە چەندین ساڵە سفرەی خاڵی خەڵک تاڵان دەکەن، لەرێگای پەرلەمان و هەڵبژاردنەوە دەسەڵاتی ئەوانە کەنار ناخرێت و ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی بە قازانجی خەڵکی بێبەش و کەمدەرامەت ناکرێت، رێگای گەیشتن بەو خواست و ئومێدانە رێگای شۆرش و هاتنە مەیدانی ریزی رێکخراو و سەربەخۆی چینی کرێکارو جەماوەری چەوساوەو بێبەشی کوردستانە لەژێر ئاڵای سۆشیالیستی چینی کرێکاردا. رێگای خەباتی رێکخراوی هوشیارانەو یەکگرتووی خۆمانە بۆ پیکهێنانی ئاڵوگۆڕ لەژیانو گوزەران‌و دیاریکردنی ئایندەی سیاسی خۆمان بەدەستی خۆمان. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، لەپێشەوەی ئەو خەباتەدا رادەوەستێت‌و بۆ بەکردەوە دەرهێنانی ئەو ئاڵوگۆڕانە تێدەکۆشێت.
19-05-2016

⚠️ Este artículo ha sido escrito en (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de para abrir el artículo en el idioma original!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 Artículos relacionados: 5
📝 Documentos
1.👁️بزوتنەوەی گۆڕان بەفەرمی بڕیاری کۆتایی خۆی دا
📅 Fechas y Eventos
1.👁️17-05-2016
2.👁️19-05-2016
☂️ Partidos y Organizaciones
1.👁️بزووتنەوەی گۆڕان
2.👁️حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
📂[ Más...]

⁉️ Artículos propiedad
🏷️ Grupo: 📝 Documentos
🏳️ Lenguaje de los artículos: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 19-05-2016
🌐 Dialecto: 🏳️ Kurdo - Sorani
📄 Tipo de documento: ⊶ Idioma original

⁉️ Technical Metadata
©️ Los derechos de autor de este artículo ha sido emitido a Kurdipedia por el dueño del artículo!
✨ Calidad de artículo: 83% ✔️
83%
✖️
 30%-39%
Malo👎
✖️
 40%-49%
Malo
✖️
 50%-59%
Pobre
✔️
 60%-69%
Promedio
✔️
 70%-79%
Muy bueno
✔️
 80%-89%
Muy bueno👍
✔️
 90%-99%
Excelente👏
83%
✔️
Añadido por (Hawrê Baxewan) en Jun 17 2016 4:28PM
✍️ Este artículo ha actualizado recientemente por (System Administrator) en: Jan 18 2017 8:27PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ Este artículo según Kurdipedia de 📏 Normas no está terminado todavía!
👁 Este artículo ha sido visitado veces 5,224

📚 Biblioteca
  📖 Más...


📅 Cronología de los hechos
  🗓️ 07-05-2021
  🗓️ 06-05-2021
  🗓️ 05-05-2021
  🗓️ 04-05-2021
  🗓️ 03-05-2021
  🗓️ 02-05-2021
  🗓️ 01-05-2021


💳 Donar
👫 Miembros Kurdipedia
💬 Su opinion
⭐ Colecciones usuario
📊 Estadística Artículos 382,801
Imágenes 62,943
Libros 11,988
Archivos relacionados 50,481
📼 Video 200
🗄 Fuentes 16,138
📌 Actual
El fusil de mi padre
Hiner Saleem
Anagrama
2005, Barcelona
ISBN: 84-339-7057-7
El fusil de mi padre
Partido de los Trabajadores de Kurdistán
...
Partido de los Trabajadores de Kurdistán
Mahabad
Mahabad es una ciudad situada al oeste de Irán. Con una población de 162.434 habitantes, fue capital de la República Independiente de Mahabad en 1946. La mayoría de su población es de origen kurdo. En el año 2004 se produjeron graves disturbios en la ciudad como protesta por la muerte de Shivan Qaderi. En respuesta, el gobierno iraní envió cerca de 100.000 soldados a la región.
Mahabad
Qazi Muhammad
Qazi Muhammad o Kadi Muhammad (en kurdo: قازی محەمەد, Qazî Mihemmed) (1893-1947) fue un líder religioso y nacionalista kurdo que lideró la República de Kurdistán (conocida como República de Mahabad), el segundo estado kurdo moderno en el Medio Oriente, siendo el primero la República de Ararat. Era de una familia de notables juristas de Mahabad.
Qazi Muhammad

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Página tiempo de generación: 0,094 segundo!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)