Kurdipedia.org
🏠  سەر پەڕە
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧تماس
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
 فرەتر(ویشتر)
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|دەربارە!|کتاووخانه|📅
🔀 بەخش بەختەکی!
❓ کمک
📏  إگرەک بینەل استفاده
🔎 مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
➕ کِل کِردِن
🔧  أبزار
🏁 زبان
🔑  سامانە مإ
✚  بەخش نوو(جەدید)
📝 مەسرور بارزانى لە تورکيا چەوى کەفتە ئەردۆغان
مەسرور بارزانى سەرۆک حکومەت هەرێم کوردستان, ديداريگ وەل رەجەب تەيب ئەردۆغان سەرۆک تورکى لە کوشک سەرۆکايەتى لە ئەنقەرەى پايتەخت ساز کرد لە چوارچيوەى سەردانە فەرميەگەى ئەرا تورکيا.
له و ديدارە هەردوگلا
📝 مەسرور بارزانى لە تورکيا چەوى کەفتە ئەردۆغان
📖 پيشەی هەلاجی لەلای فەيليەيل
هەلاجی پيشەيگە لە پيشەيل باو ک لەزوورم شارەيل عراق ناوداری داشت، ک هەرچەنی ناوچەيل مەردمی زياتر مامڵە وەليا کرديان.
ئی پيشە لەوەردەم پيشکەفتنەيل تەکنۆلۆجی ئامێرەيل تازەيش هەر مقەيەتی لە خوەی کرد و هە
📖 پيشەی هەلاجی لەلای فەيليەيل
📖 ئايا نيشتەجييەيل مەنەلی کوردن!؟
م لەی وتارە ئەرا جوواودانێگ وە ئەی بەشە لە نويسەرەيل، بەشێگ لە کتاو نەتەوەيل عراق (ن: گۆرگيس جبران هومی – عەبدالعەزيز بەرهام) جوور بەڵگەێگ تێرمه و وەر و وەتمە: گومان ئەوە چوود مێژوو ئيڵ تورکمان لە عرا
📖 ئايا نيشتەجييەيل مەنەلی کوردن!؟
📕 من و بەڕۊ
شێعر نەسرین شەفیعی لە لاێەن پەخشانگاێ (دیباچە) ێ شار کرماشان وە لە هەژمار 1000 دەنگ هاتە چاپ کردن .
بڕیارە ئێ بەرهەم تازەێ خانم شەفیعییە لە نەمایشگاێ کتاو کرماشان ک تا چەن رووژترەک دەس وە کار کەێدن ب
📕 من و بەڕۊ
📕 خاک بە خاک بە دەم باوە ئەڕۆم
خاک بە خاک بە دەم باوە ئەڕۆم ” یەکمین پرتووک فەرزاد سەفەرەس ک لە لاێەن پەخشانگاێ ” داستان ” لە شار تەێران هاتێیەسە چاپ کردن.
ئێ کومەڵە شێعرە وە شێوەزارەیل کوردی کەڵهۆڕی و سورانی لە 80 لاپەڕە پێکهاتێی
📕 خاک بە خاک بە دەم باوە ئەڕۆم
👫 نەسرین شەفیعی
خانم نەسرین شەفیعی لە داڵگ بو ساڵ 1970 لە شار کرماشانە ؛ سێ ساڵە شێعر وە زووان فارسی ئۆشێدن بەڵام یەێ ساڵە رۆ هاوردێیەسەو شێعر وەتن وە زووان داڵگی خوەێ.
لە سنوور شەو و ڕووژ
ئاگر ئاڵا، زووان وەشنێ
س
👫 نەسرین شەفیعی
📕 تەگرەژیلە
مجموعە شعری کردی سەید وەعید مێرەبەێگی
📕 تەگرەژیلە
📖 کوڕ شێت و کوڕ ئاقڵ
کووکردنەوە : سەجاد جەهانفەرد ( ژیار )
لە رووژگارەیل زۊنە، د برا بۊن ک یەکێ لێیان گەوراتر بۊ. ئێ براێ گەورا فرە زانا و مێر‌ەبان و خوەش زوان بۊ وەلێ زوور نەێاشت و فەقیر و بێشەڕ بۊ؛ ئەمانێ براێ بۊچگ سەر
📖 کوڕ شێت و کوڕ ئاقڵ
📖 دەسڵات کەڵهوڕ لە مایەیشت و دەرەتەنگ
هووز کەڵهوڕ یەکیگە لە هووزەیل گەوراى کورد، لەباوەت ناوەگەیانیش چەن ئەراى چوینیگ وجوود ديرێد، لەوانەيش:
مامۆستا هەژار موکریانى لە لاپەڕەى (594) شەرەفنامە نویساگە: کەڵهوڕ چنەو‌ ئەرا بان کڵاهوڕ ک یەکیگ
📖 دەسڵات کەڵهوڕ لە مایەیشت و دەرەتەنگ
📕 نمایشنامەێگ ئڕا بازی
بابەت: شانۆنامە
نووسینی: نەسرین باباخانی
نووترین بەرهەم نۊسەر کورد نەسرین باباخانی، چاپ کریادن.
ئێ کتاوە بریتییە لە سێ نمایشنامەێ کوردی وە شێوەزار کوردی کەڵهڕی ک لە 70 لاپەڕە لە لاێەن پەخشەنگاێ داس
📕 نمایشنامەێگ ئڕا بازی
📕 چەمێ ئەژ چریکەێ بەرد
رێوار ئاودانان
📕 چەمێ ئەژ چریکەێ بەرد
📕 کۆردی ئەڤەڵ دەبستان - زۆن کۆردی پەڵە
٢٠١٦
📕 کۆردی ئەڤەڵ دەبستان - زۆن کۆردی پەڵە
📕  کتاووخانە
شازايه بۊچگڵه
🏰  جاگەل
گردەکشانە
📖  مەقاڵەل گؤجەر
شێخەڵڵای هەولێر کييە؟
📖  مەقاڵەل گؤجەر
نەخش کوردەيل لە دامەزرانن ب...
👪  هووز - طائفه - دووێمان
هووز کەمانگەر (کەوانگەر) و ...
📖 حەشدی شەعبی چییە و چۆن دامەزرا؟ | ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ ارزیابی مقالە
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ عالی
⭐⭐⭐ متوسط
⭐⭐ بد نیست
⭐ بد
☰  فرەتر(ویشتر)
⭐ اضاف کردن أ کووکریال
💬 نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!

✍️ پێشینە(وەرینەل) بەخش
🏷️ Metadata
RSS

📷 به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
🔎 به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
✍️✍️ اێ بەخشە بگؤەڕن(خووتر کە)

حەشدی شەعبی چییە و چۆن دامەزرا؟
پاش دەرکردنی فتوای جیهادی کیفایی لەلایەن عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، لە 5ی حوزەیرانی 2014، تا رۆژی 13 هەمان مانگ شوورایەک بە ناوی شوورای حەشدی شەعبی لە عێراق دامەزرا کە گرووپێکی میلیشایی پارێزەری بەرژەوەندییەکانی شیعەن و لە هاوپەیمانێتی 42 گرووپی شیعە پێک هاتوون.
ئەو 42 گرووپە بەپێی مێژووی دامەزراندن، شوێنی دامەزراندن و هۆی دامەزراندنیان دەکرێ بەسەر سێ بەشدا دابەش بکرێن.
بەشی یەکەم:
ئەو گرووپە چەکدارییانەی پێش فتواکەی سیستانی لە عێراق بۆ مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی شیعە دامەزرا بوون، لە قۆناغی جیاوازدا ئامانجی جیاوازیان هەبووە، بەڵام لە سەرجەمیان لە دوو خاڵدا یەک دەگرنەوە کە دژایەتیی ئەمەریکا لە عێراق و ناوچەکە یەکەمیان و پشتگیریکردنیان لەلایەن ئێرانەوە خاڵی دووەمە. ئەم بەشە سێ گرووپ لەخۆ دەگرێت:
1- عەسائیب ئەهل ئەلحەق
2- رێکخراوی بەدر-باڵی سەربازی
3- کەتیبەکانی حزبوڵا
رێکخراوی بەدر ساڵی 1981 دامەزراوە و تا پێش 2003 کە دەسەڵاتی بەعس هاتە رووخاندن، چالاکیی کردووە، پاش ئەوەیش لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە عێراق چالاک بووە. عەسائیب ئەهل ئەلحەق لە ساڵی 2008 و پاش هەڵوەشانەوەی سوپای مەهدی دامەزراوە و ئامانجی سەرەکیی دژایەتیکردنی ئەمەریکا لە عێراق بووە. هەرچی کەتیبەکانی حزبوڵایە، ساڵی 2006 پاش رووخانی بەعس و بۆ شەڕ لەگەڵ ئەمەریکا دامەزراون.
بەشی دووەم:
ئەو گرووپانەی ئەندامەکانیان شیعەی خەڵکی عێراقن و گرووپەکە لە عێراق دامەزراوە، بەڵام ئامانجیان شەڕی سووریا و پشتگیریی بەشار ئەسەد بووە، ئەمانە چوار گرووپن و خاڵی هاوبەشیان پاراستنی بەرژەوەندیی شیعە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پاراستنی دەسەڵاتی ئەسەدە لە سووریا، ئێران دامەزرێنەری ئەم گرووپانەیە و لەرووی دارایی و چەکیشەوە یارمەتییان دەدات. ئەو چوار گرووپە پاش فتواکەی سیستانی لە سێی حوزەیران، بەشێکی چەکدارەکانی خۆیان هێناوە بۆ عێراق و لەم میلیشیانە پێک دێن:
4_ لیوا ئەبو فەزڵ عەباس
5_ سەرەیا خوراسانی
6_ جەیش ئەلکەڕاڕ
7_ بزووتنەوەی حزبوڵا
بەشی سێیەم:
ئەو گرووپانەی ئەم بەشە لە عێراق پاش فتواکەی سیستانی دامەزراون و دەکرێ بەسەر دوو بەشدا پۆلێن بکرێن، بەشێکیان ئەو حزب و رێکخراوە سیاسییانەن کە پاش فتواکەی سیستانی باڵی چەکداریان دامەزراندووە و بەشەکەی تریان تەنیا رێکخراوی چەکدارین و باڵی سیاسییان نییە، تێکڕا کە تەمەنیان 17 مانگە. ئەم میلیشیانە 35 گرووپن و پێک دێن لە: 8- کەتیبەکانی سەید شوهەدا 9- سەرایا سەلام 10- فەیلەقی وەعد ساڵح 11- لیوای عەماڕ بن یاسر 12- سەرەیا زەهرا 13- لیوای زولفەقار 14- لیوای کەفیل زەینەب 15- سەرەیا ئەنسار ئەلعەقیدە 16- لیوای مونتەزر 17- بەدر-گرووپە تایبەتەکان 18- لیوای ئەسەدوڵا ئەلغالب 19- بزووتنەوەی جیهاد و بینا 20-سەرەیا دیفاع ئەلشەعبی 21-کەتیبەکانی درعی شیعە 22- حزبوڵا ئەلسائیرون 23- کەتیبەکانی تەیار ئەلریسالی 24- سەرەیا عاشوورا 25- کەتیبەکانی مالیک شەتر 26- کەتیبەکانی ئەنسار ئەلحەجە 27- کەتیبەکانی بەرگری پیرۆز 28- لیوای قاریعە 29- کەتیبەکانی غەزەب 30- لیوای شەباب ئەلریسالی 31- کەتیبەکانی ئیمام غائیب 32- بزووتنەوەی ئەبدال 33- کەتیبەکانی ئیمام عەلی 34- سوپای موختار 35- لیوای حەمد 36- لیوای ئیمام قایم 37- لیوای عادیات 38- جەیش ئەنساروڵا ئەوفیا 39- لیوای پاسەوانی تایبەتی بەتار 40- لیوای یەد و مەوعوود 31- فرقەی عەباس 42- حەشد ئەلشەعبی.
لەناو ئەو 35 گرووپەدا، جیش موختار، کەتیبەکانی ئیمامی عەلی، سەرایا سەلام، حەرەکە ئەلجیهاد و بینا، کەتیبەکانی سەید شوهەدا و سەرایا عاشوەرا لە گرینگترین و بەدەسەڵاترین گرووپەکانی ئەو بەشەن.
حەشدی شەعبی بەهۆی ئەوەی لە 42 گرووپی جیاواز پێک هاتووە، ئەنجوومەنێکی شوورای هەیە کە چوار کەسی سەرەکی بەڕێوەی دەبەن کە ئەمانەن:
یەک: فالح فەیسەڵ فەهد فەیاز
فەیاز سەرۆکی شوورای حەشدی شەعبییە و لە بەغدا و ساڵی 1956 لەدایک بووە و دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی بەغدایە. سەرەتا چالاکیی سیاسیی خۆی لە حزبی دەعوە /حزبێکی شیعەیە/ دەست پێ کردووە و راوێژکاری ئیبراهیم جەعفەری بووە لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیدا لە 2005، دواتر بووە بە بەرپرسی نووسینگەی جێگری سەرکۆماری عێراق
دوو: جەمال جەعفەر ئیبراهیم
جەمال جەعفەر ئیبراهیم ناسراو بە ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی شوورای حەشدی شەعبییە و ساڵی 1954 لە بەسرە لە دایک بووە، دایکی ئێرانی و باوکی عێراقییە و ساڵی 1977 لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی بەسرە بەکالۆریۆسی وەرگرتووە، هەمان ساڵ پێوەندی بە حزبی دەعوە کردووە. پاش ئەوەی بە بڕیاری حکوومەتی بەعس حزبی دەعوە هەڵوەشاوەتەوە موهەندیس رووی کردووەتە کوێت و لەوێ لەگەل سوپای پاسدارانی ئێران دەستبەکار بووە. بەگوێرەی هەندێک سەرچاوە؛ ساڵی 1984 دەستی لە تەقینەوەی بەردەم باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە کوێت هەبووە و پاش ئاشکرابوونی، هەڵاتووە بۆ ئێران و تا ساڵی 2003 لەوێ ماوەتەوە.
ساڵی 1999 تا 2001 دەبێتە فەرماندەی گشتیی رێکخراوی بەدر و ساڵی 2005 دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بەڵام لە 2006 دوای ئەوەی دەردەکەوێ لە کردەوەیەکی تێرۆریستیدا لە دژی ئەمەریکا دەستی هەبووە، دەچێتەوە ئێران و تا ساڵی 2011 کە هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق کشانەوە، لە ئێران ژیا. وەزارەتی دارایی ئەمەریکا ساڵی 2008 ئەبو مەهدی موهەندیسی لە لیستی تیرۆریستانی دژ بە ئەمەریکا دانا، بەڵام ئەو ئێستە جێگری سەرۆکی شوورای حەشدی شەعبییە و ئەندامی رێبەرایەتی رێکخراوی بەدریشە.
سێ: کەریم نووری
گوتەبێژی سەرەکیی حەشدی شەعبیە و ساڵی 1965 لە بەغدا لە دایک بووە، ئەندامی رێبەرایەتی رێکخراوی بەدرە و راوێژکاری هادی عامری وەزیری گواستنەوەی عێراق بووە لە 2009-2013.
چوار: ئەحمەد ئەسەدی گوتەبێژی دووەمی شوورای حەشدی شەعبییە.
جیا لەو چوار کەسە، چەندین کەسی تر وەک دەسەڵاتداری ناو حەشدی شەعبی دەناسرێن لەوانە:
1- عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە کە حەشدی شەعبی بە فتوای خۆی دامەزراوە.
2- عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بەو هۆیەی زۆربەی فەرماندەکانی حەشدی شەعبی، خامنەیی وەک مەرجەعی تەقلیدی خۆیان دادەنێن.
3- قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، ئەمەیان بەهۆی ئەوەی لەرووی دامەزراندن و رێکخستنەوە و داراییەوە یارمەتی حەشدی شەعبی دەدات، خۆی راستەوخۆ بەرنامەیان بۆ دادەنێ.
4- نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی حزبی دەعوە.
5- حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
6- هادی عامری سەرۆکی رێکخراوی بەدر کە وەک سەرپەرشتیاری حەشدی شەعبی هەڵسوکەوت دەکات.
7- موقتەدا سەدر کوڕی محەمەد باقر سەدر و سەرۆکی پێشووی سوپای مەهدی کە خۆی کەسایەتییەکی کاریگەری شیعەیە.
8- قەیس خەزعەلی سەرۆکی عەسایب ئەهل ئەلحەق و نوێنەری مەحموودی هاشمی لە نەجەف.
9- شبل ئەلزەیدی سەرۆکی کەتیبەکانی ئیمام عەلی.
10- شێخ رەیان کلدانی سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی کریستیانەکانی عێراق و فەرماندەی کەتیبەکانی بابل کە سەر بە کەتیبەکانی ئیمامی عەلییە، تاکە دەستڕۆیشتووی ناو حەشدی شەعبییە کە شیعە نییە.
گرووپە دەسەڵاتدارەکانی نێو حەشدی شەعبی
باڵادەستترین گرووپی ناو حەشدی شەعبی رێکخراوی بەدرە کە هادی عامری سەرۆکایەتیی دەکات. بەدر لەرووی سەربازییەوە لە رێکخراوەکانی تر ئەزموونی زیاترە و ئەندامی زۆرتری هەیە و جیاوازی ئەوەیە لەرووی سیاسییەوە لە عێراق دەستڕۆیشتووترن و لە پەرلەمانی ئێستەی عێراقدا 22 نوێنەریان هەیە، مەزەندە دەکرێ 15 هەزار چەکداریان هەبێت. بەدر ساڵی 1981 لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی عێراق لەسەر دەستی مەحموودی هاشمی لە ئێران دامەزراوە و پاشان لە ساڵی 2005دا لەو رێکخراوە جیا بووەوە.
چەک و چەکدار لە حەشدی شەعبیدا
رێژەی چەکدارانی حەشدی شەعبی روون نییەز هادی عامری لە لێدوانێکدا بە 100 هەزار کەس ئاشکرای کردووە. هەر چەکدارێک مانگانە 700 هەزار دیناری عێراقی مووچە و 125 هەزار بۆ خۆراک وەردەگرن. وەرگرتن لە حەشد ئاسایی نییە و هەر گرووپێکیان یاسای تایبەتی خۆی هەیە.
حەشدی شەعبی لەرووی چەکەوە، چەکی تایبەتی نییە و زۆربەی چەکەکانی دروستکراوی ئێران یان هی سوپای عێراقە، بەڵام لەرێگەی دەسەڵاتی شیعەوە چەکی ئەمەریکایشی لە سوپای عێراق دەست کەوتووە. بە گشتی ئەو چەکانەی لای میلیشیاکانی حەشدی شەعبییە وەک کڵاشینکۆف، بی کەی سی، ئار پی جی، قەناس و ئێم 16. بەڵام مووشەکی زەوی بۆ زەویشیان پێیە و مووشەکی تایبەتی سوپای پاسدارانی ئێرانە.
حەشدی شەعبی و ئێران
لە چەند رەهەندەوە دەکرێ بگوترێ حەشدی شەعبی رێکخراوێکی چەکداری نزیک لە ئێرانە، چونکە زۆربەی ئەو گرووپانەی حەشد فەرماندەکانیان لە ئێران ژیاون و تەنانەت ئەندامی کارای سوپای پاسداران و سوپای قودسی ئێرانن. ساڵی رابردوو کە ئەبو مونتەزیر محەمەد (یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی رێکخراوی بەدەر) لە فەلووجە کوژرا، ئێران پرسەیەکی گەورەی بۆ گێڕا کە فەرماندەی سوپای قودس وێڕای بەشداری لە پرسەکەی، ئەبو مونتەزیری وەک هاوسەنگەر و هاوخەباتی خۆی ناساند. جیا لەو، سەرکۆماری پێشووی ئێران مەحموود ئەحمەدی نەژاد لە پرسەیەیدا بەشداری کرد.
لە رەهەندی ئاینییەوە کە سەیر حەشدی شەعبی بکەی، زۆربەی گرووپەکانی پێڕەوی رێنوێنییەکانی عەلی خامنەیی دەکەن و سەرۆکی رێکخراوی عەسائیبی ئەهلی حەق نوێنەری هاشمی شاهروودییە لە نەجەف. شاهردووی سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی دادوەری ئێران بووە و ئێستە ئەندامی ئەنجوومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی کۆماری ئیسلامییە. شاهروودی کە لە نەجەف لە دایک بووە، لە کەسانی زۆر نزیک لە عەلی خامنەییە.
لەگەڵ ئەوەی بەشێکی زۆر لە چەکی دەستی حەشدی شەعبی، چەکێکە لە کارگەکانی سوپای پاسدارانی ئێران دروست دەکرێ و وەک چەکی تایبەتی سوپای پاسداران دەناسرێت، ئەوەیش دەری دەخات لە نێوان ئێران و حەشدی شەعبی پێوەندی راستەخۆ هەیە. جیا لەوەی چەندان جار میدیا وێنەی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسیان بڵاو کردووەتەوە کە لەو ناوچانە بووە حەشدی شەعبی شەڕی داعشی تیادا کردووە.
کورد لە سێ روووەوە مەترسیی شەڕی حەشدی شەعبیی لەسەرە
یەکەم: ئێران دووەم پارچەی گەورەی کوردستانی داگیر کردووە و ئەو وڵاتە دۆزی کورد لە ئاستی ناوچەکەدا دەخوێنێتەوە، هەر چەشنە دەستڕاگەیشتنێکی کورد بە دەسەڵاتی سیاسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئێران وەک مەترسیی تەناهی لەسەر خۆی سەیری دەکات، واتە ئێران بە گشتیی لەگەڵ ئەوەدا نییە کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەسەڵاتی سیاسی هەبێت.
دووەم: حەشدی شەعبی و ئێران و حکوومەتی شیعەی عێراق بەوە رازی نین ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بگەڕێتەوە سەر کوردستان، ئەگەری ئەوەی هەیە پاش شەڕی داعش لەسەر ئەو ناوچانەی ەهێزی پێشمەرگە دەیپارێزێت، حەشدی شەعبی بارەگە بکاتەوە و شەڕ بە کورد بفرۆشن، وەک ئەوەی هەفتەیەکە لە دووزخورماتوو روو دەدات و کورد شەهید دەکەن.
سێیەم: بڕیاردەران و دەسەڵاتدارانی حەشدی شەعبی رازی نین کورد لە عێراق جیا بێتەوە، ئەوەیش ئەگەری ئەوە دێنێتە ئاراوە کە لە ئەگەری جیابوونەوەی کورد لە بەغدا، حەشدی شەعبی وەک هێزێکی سەربازی مەترسی بۆ سەر کوردستان دروست بکات، چونکە شیعەی عێراق کار بۆ ئەوە دەکەن لە داهاتوودا حەشد جێی سوپا لە عێراق بگرێتەوە.
لاوازییەکانی حەشدی شەعبی بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کورد
یەکەم: حەشدی شەعبی هێزێکی تۆکمەی سەربازی نییە، بەڵکو گرووپگەلی ناڕێک و شەقامین و لە چەکداری جیاواز پێک هاتوون، تەنیا مەترسیی هاوبەش ئەو گرووپانەی لەیەک کۆ کردووەتەوە و لە بێکاری و توندیی بیری مەزەبیدا، چەکیان هەڵگرتووە.
دووەم: لە نێوان هەردوو مەرجەعی شیعەی ئێران خامنەیی و شیعەی عێراق سیستانی، جیاوازی زۆر هەیە لەسەر چۆنێتیی بەکارهێنانی حەشدی شەعبی، ئەوەیش ئەگەری دوولەتبوونی حەشد لەهەر کاتێکدا بەهێز دەکات.
سێیەم: بەشێکی زۆر لە سەرکردایەتیی حەشدی شەعبی لەلایەن ئەمەریکاوە وەک تیرۆریست ناسراون و ئەو وڵاتە بە دژی خۆی دەیانناسێت.
چوارەم: هێزی پێشمەرگە هێزێکی نەتەوەییە و ئێستە لە ئاستی جیهاندا دان بەو هێزەدا نراوە و وەک هێزێکی دژە تیرۆرستان ناسراوە، رای گشتیی جیهانی پشتیوانی دەکات و خۆیشی باوەڕێکی پتەوی لە پاراستنی خاکدا هەیە.
پێنجەم: وڵاتانی عەرەبی بە تایبەتی کەنداو، حەشدی شەعبی بە مەترسی لەسەر خۆیان ئەژمار دەکەن.
شەش: حەشدی شەعبی لە شەڕی داعش هەڵسوکەوتی نامرۆڤانەی زۆر بووە، ئەوەیش وای کردووە بۆ سونە و کوردی عێراق جێی باوەڕ نەبێت و لەگەل ئەوەیشدا لە رای گشتیی جیهان وەک هێزیکی باوەڕ پێکراو و مرۆڤدۆست، ئەژمار ناکرێ و وەک ملیشیا ناسراون.
ئاگری ئیسماعیل نژاد

⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
📚 فایل های مرتبط: 4
🖇 آیتم های مرتبط: 3
☂️  اهزاب و سازمانەل
1.👁️حەشدی شەعبی
👫  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
1.👁️حەیدەر عەبادی
2.👁️قاسم سلێمانی
📂[  فرەتر(ویشتر)...]

⁉️  ویژگیەل بەخش
🏷️ ڕزگ(دەسە): 📖  مەقاڵەل گؤجەر
🏳️ زبان مقاله: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🌐 لهجە: 🏳️ ک. جنوبی
📄 نوع سند: ⊶ زبان اصلی
📙 کتاب: 🔎 تحقیقات

⁉️ Technical Metadata
✨  کیفیت بەخش : 88% ✔️
88%
✖️
 30%-39%
بد👎
✖️
 40%-49%
بد
✖️
 50%-59%
بد نیست
✔️
 60%-69%
متوسط
✔️
 70%-79%
عالی
✔️
 80%-89%
عالی👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
88%
✔️
اێ ڕکؤردە إژ لآ Jun 14 2016 1:09AM أڕا(مانو بەرزنجی)
✍️ اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ(هاوڕێ باخەوان): أڕاMar 8 2017 10:39PM نووآ بی(بروز بی)
☁️ نیشانی مەقاڵە
🔗
🔗
⚠️ اێ بەخشە إڕؤی(طبق) 📏 إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
👁 اێ بەخشە 5,971 گل سئرکریائە(دێینە)

📚 Attached files - Version
نوع Version 💾📖🕒📅 👫 نام ویرایشگر
📷  پەروەندە عەسگ 1.0.146 KB Jun 14 2016 1:09AMمانو بەرزنجی
📚 کتاووخانه
  📖 تەگرەژیلە
  📖 چەمێ ئەژ چریکەێ بەرد
  📖 کۆردی ئەڤەڵ دەبستان - ...
  📖 شازايه بۊچگڵه
  📖  فرەتر(ویشتر)...


📅 کرونولوژیا از وقایع
  🗓️ 04-12-2020
  🗓️ 03-12-2020
  🗓️ 02-12-2020
  🗓️ 01-12-2020
  🗓️ 30-11-2020
  🗓️ 29-11-2020
  🗓️ 28-11-2020


💳 بخشیدن
👫 همکاران کوردیپیدیا
💬 قسەل(گەپەل) هۆمە
⭐ کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
📌 Actual
شازايه بۊچگڵه
ئانتوان دو سه‌نت ئگزۊپری
ئه‌ڵگه‌ردانن له‌ فه‌رانسیه‌وه‌ ئه‌را (كوردى كه‌ڵهوڕی) : موحسن ئه‌مینی
سنندج - دانشگاه كردستان - 2008
شازايه بۊچگڵه
گردەکشانە
گردەکشانە یەکێگ لە شارەیل پارێزگەێ ئازەربایجان خوەرئاوا و ناوچەێ موکریان و ناوەند بەش لاجان لە شارستان پیرەن پیرەن . دانیشتووەیل شار گردەکشانە 1.800 کەسن (ئامار ساڵ 1390 کووچی ھەتاوی) وە زوان کە کوردی سورانی (بنزاراوەێ موکریانی ) قسە کەن. مەردم گردەکشانە بێشتر لە ئێڵ مامەش ن.
گردەکشانە
شێخەڵڵای هەولێر کييە؟
شێخەڵڵا ناو بازاڕيگ مەردمى هەولێرە، کەفتەسە ناوڕاس شارەگە، ئمجا بنەچەک ناوەگەى ئەچێده و ئەرا مەزاريگ ک قاپيەگەێ رويه و کويچەى حەريق خانەقا و (باغ شار) جاران هەڵکەفتگە.
وشەگە لە(عەبدوڵڵا)ەوە سەرچەوە گرتگە، خوەى شێخ عەبدوڵڵا بويە، کوردەيل فرەيگ ناوچەى کوردستان هەناى ک پيشناويگ ئەکەفێد وەل ناو (عەبدوڵڵا)ەوە، ئەوە هەرچوار پيت (ع، ه، ب، د) قويته و ئەيەن و نايەرنەى بان زووان. ئەرا نموونە:(شێخ عەبدوڵڵا ئەکەن شێخوڵڵا. کاک عەبدوڵڵا ئەکەن کاکەوڵڵا)، وەلێ لەى ناوە ديارە هەولێريەيل پيت(واو)يش قرتاننه و لەج
شێخەڵڵای هەولێر کييە؟
نەخش کوردەيل لە دامەزرانن بەغدا
خەليفە مەنسور عەباسی ئەی شارە بنيات نا و کردەی ناوەند دسەڵات حکوومەت عەباسيەيل. کوردەيليش وەل مەنسور لە دامەزانن و سازين بەغدا هاوکاری کردنە.
کوردەيل لە ناوچەی(ئەزەج) بەغدا نيشەجی بوينە و ئيجار ناو ئەی ناوچە ئەڵگەردياس و کرياسە باب شێخ. ئەی ناوچە تا ئيسەيش يەکێگ لە پڕ هاتووچووترين ناوچەيل بەغداس.
لە موودەی ناو باب شێخێش ئەڵگەردێده و ئەرا مەزار(شێخ عەبدولقادر گەيلانی) ک ها ناو ئی ناوچە. بڕێگ له و کەسەيل بەرجەسه و ناودارە ک لەلای ئی شێخه دەرس خوەنستنە، کوردەيل ناوچەی ئەزەج(باب شێخ) بوينە جوور: ج
نەخش کوردەيل لە دامەزرانن بەغدا
هووز کەمانگەر (کەوانگەر) و کوشيان مەحمود بەگ
بەشيگ گەورای زەردۆئی سەر وە تیرەی کەمانگەرن، ئى تیرە یەکيگە لە تیرەيل گەوراى جاف، رووڵەيل ئى تيرە جاران لە ناوچەيل ئافريان ژويەر و خوارگ، ماويان، کورەدەرە، تفين، ساتياری، قەرەویس، کۆڵەسارە، ماسان، کەوانە، پاڵنگان، گرگان، عەنەب و دەرەشیش نيشتەجێ بوون، وەلێ شوون وماوى ئيسەيان ئەکەفێدە سنوور هەردوگ پاريزگاى کرماشان و سنە ناوچەى بيلور.
مەرز باکووريان: کرماشان و کامیاران، مەرز باشووريان ميان دەربەند کرماشانە، مەرز خوەرهەڵاتیان ناوچەی بيلورەو، له خوەرئاوايشەو کنار کويەێ شاهۆ و روانسەرە.
بڕيگ لەليان
هووز کەمانگەر (کەوانگەر) و کوشيان مەحمود بەگ

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0,281 ثانیه(اێس)
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574