محەمەد حاجی سەعید
لەساڵی 1963 لە دایکبووە.
لەساڵی 1979 پەیوەندی دەکات بە رێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە.
لەساڵی 1981 لە ئەنجامدانی چالاکییەک لەلایەن رژیمی ئێراقیەوە ئاشکرا دەبیت و روو دەکاتە شاخ.
سەرەتا لە تیپی 31 سلێمانی دەبێت بە پێشمەرگە و سالی 1984 دەچێتە تیپی 37ی شارباژێر دواجار لە کەرتی یەک دەبیت بە فەرماندەی کەرت لە ساڵی 1987 دەبێتە جیگری تیپی 37ی شارباژێر زیاتر لە 7 جار بریندار دەبیت لە ئاکامی چالاکی و شەرکردن دژی سوپای داگیرکەری ئێراقی.
لەرێکەوتی 16-03-1988 لە هەڵەبجە لەکاتی تاقیکردنەوەی (ڤاس)دا شەهید دەبێت.
ئامادەکردنی: هیوا شارباژێری
⚠️ Questo articolo è stato scritto in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull''icona
per aprire l''articolo in lingua originale!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!