22-05-2016
- کردنەوەی پارکی هەواری شار لە سلێمانی بە رووبەری 440 دۆنم، ئەم پاڕکە گەورەترین پاڕکەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە و لە ئاستی جیهاندا 26ەمینە.
- ئیسماعیل ئاغای ئیلخانیزادە، کۆتا وەزیری کۆماری کوردستان بوو کە لەژیاندا مابوو، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگوندی حەمامیانی شاری بۆکان کۆچی دوایی کردو هەر ئەمڕۆ لەهەمان گوند بەخاک سپێردرا.
- لە سنوری میحوەری مەخمور 350 کەس لە ژێر دەستی داعش هەڵهاتن و خۆیان رادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کرد و لە ئێستاشدا لە کەمپی دیبەگە نیشتەجێکراون.
- 10 چەکدارای داعش ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشیانکردە سەر میحوەری هێزەکانی پێشمەرگە لەگوندی موزەیری لەرۆژئاوای کەرکوک، بەڵام هیچ زیانێک بەر پێشمەرگە نەکەوت و سەرجەم چەکدارەکان کوژران.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان