- کردنەوەی پارکی هەواری شار لە سلێمانی بە ڕووبەری 440 دۆنم، ئەم پاڕکە گەورەترین پاڕکەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە و لە ئاستی جیهاندا 26ەمینە.
- ئیسماعیل ئاغای ئیلخانیزادە، کۆتا وەزیری کۆماری کوردستان بوو کە لەژیاندا مابوو، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگوندی حەمامیانی شاری بۆکان کۆچی دوایی کردو هەر ئەمڕۆ لەهەمان گوند بەخاک سپێردرا.
- لە سنوری میحوەری مەخمور 350 کەس لە ژێر دەستی داعش هەڵهاتن و خۆیان ڕادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کرد و لە ئێستاشدا لە کەمپی دیبەگە نیشتەجێکراون.
- 10 چەکدارای داعش ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشیانکردە سەر میحوەری هێزەکانی پێشمەرگە لەگوندی موزەیری لەرۆژئاوای کەرکووک، بەڵام هیچ زیانێک بەر پێشمەرگە نەکەوت و سەرجەم چەکدارەکان کوژران.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 8,131 ganger