🏠|📧|About!|Library|📅
🏠 Home|📧 Contact|💡 About!
|
📅 Today 09-04 in history
📅Chronology of events
📅 Days
📆09-04-2020
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📂 More ...
📅09 April
📝 Documents
📊 Statistics and Surveys
✌️ Martyrs
💚 Martyrs (Al-Anfal)
☪ ISIS's victim
😞 Victim of civil war
👩 Violence victim
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
|💳 Donations‌Help us build a better Kurdipedia. Even small donations can make a difference.
We need your donation to achieve updated and faster technology for our services, to establish and promote the Kurdipedia organization and the hiring of dedicated staff to increase and improve the content, design and daily operation of our website.
|📕 LibraryThe Biggest Kurdish Digital Library - (10,789) books||
👫 Asenath Barzani
Asenath Barzani, Born to Samuel Ben Nathanel halevi in 1590 CE in the Kurdish city of Mosul in Southern Kurdistan. She was raised by her father Samuel who taught her Kabbalah and excused her from all daily tasks that other young girl her age usually did. She dedicated her life to studying and memorizing the Holy words of God. Asenath was quoted by Rabbi Tirzah Firestone, The Receiving; Recovering Feminine Wisdom p. 112 as saying “Never in my life did I step outside of my home. I was the daughter
👫 Asenath Barzani
🏷️ Group: Biography
Asenath Barzani
Click for more information and bigger image!
📝 Turkey v Syria's Kurds: The short, medium and long story
The Turkish military has launched a major cross-border operation in north-eastern Syria against a Kurdish-led militia alliance allied to the United States.
The move came after US troops, who relied on the militia alliance to defeat the Islamic State (IS) group on the ground in Syria, withdrew from the border area.
We've boiled down why it matters.
Why has Turkey launched an assault?
One main reason: Turkey considers the biggest militia in the Kurdish-led alliance a terrorist group. It says i
📝 Turkey v Syria's Kurds: The short, medium and long story
🏷️ Group: Documents
Turkey v Syria's Kurds: The short, medium and long story
Click for more information and bigger image!
👫 Geoffrey L. J. Haig
In 1995, when I first began to learn Kurdish, my interest was captivated by the feature commonly referred to as ergativity in the past tense of transitive verbs. Although it was familiar to me in an abstract fashion from the linguistic literature, actually using a language with that particular feature is a very different matter. However, at a fairly early stage I came to the conclusion that ergativity in Kurdish was a largely superficial phenomenon, something manifested in the morphology, but with
👫 Geoffrey L. J. Haig
🏷️ Group: Biography
Geoffrey L. J. Haig
Click for more information and bigger image!
🎵 Kurdish king (Mîr) with his queen (Banû)
...
🎵 Kurdish king (Mîr) with his queen (Banû)
🏷️ Group: Artworks
Kurdish king (Mîr) with his queen (Banû)
Click for more information and bigger image!
📊 Articles 372,182 | Images 58,210 | Books 10,789 | Related files 40,320 | 📼 Video 165 | 🗄 Sources 14,073 |
📖 کۆمەڵگای خاڵخالان (قەرەناو) | 🏷️ Group: Articles | Articles language: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

کۆمەڵگای خاڵخالان (قەرەناو)

Related files 📂
کۆمەڵگەی خاڵخالان (قەرەناو)
نوسینی: ئاراس ئیلنجاغی
قەرەناو- شوان- قەزای ناوەند- کەرکوک
خاڵخالان نشینگەیەکی ئارەزوو مەندانەیە، لەسنوری کەرتی(60)ی گوندی(قەرەناو)ی هۆبەی کشتوکاڵی ناحیەی شوانی پارێزگای کەرکوک،لەساڵی(2000)ەوە دامەزراوەو سەرۆکایەتی شارەوانی پلە(4)ی لێکراوەتەوە، لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نەخشەی بنەڕەتی لەساڵی(2002)بۆ پەسندکراوە.
شوێنی جوگرافی
بەدووری(21)کیلۆمەتر بەڕێگای قیرتاو و(18)کیلۆمەتر ئاسۆیی(قەدبڕ)لەوپەڕی باکوری ناحیەی(شوان)ی پارێزگای کەرکوک هەڵکەوتووە، قەرەناو کە مەڵبەندی کۆمەڵگاکەیە سەرەتای ناوچەی (شێخ بزێنی سەروو)ە،بەڕێگای قیرتاو(56)کیلۆمەتر لە چەقی پارێزگای کەرکوکەوە دوورە، لەڕۆژهەڵاتدا گوندەکانی(ئیلنجاغ و دارئەختیارو سماقەوکەپەنک)ی ناحیەی شوان دەوری داوەو لەباکورو ڕۆژئاواش(زێی بچوک)لەگەڵ ناحیەی(تەقتەق)ی قەزای کۆیەی پارێزگای هەولێری جیادەکاتەوە، لەباشوریشدا هاوسنورە لەگەڵ یەکەم گوندی شێخ بزێنی خواروو(جگیلە)، هەروەها بەدووری(2،5) کیلۆمەتر لە کەناری چەپی ڕووباری زێی بچوکدایە.
هەڵکەوتەی گەردوونی خاڵخالان
کەوتۆتە نێوان هێلی پانی(35،51-35،53)پلەی باکوری گۆی زەوی و نێو هێلی درێژی(44،35-44،36)ی ڕۆژهەڵات، بەرزی مەڵبەندی کۆمەڵگاکەش(376)مەترە لەئاستی ڕووی دەریاوە، باروودۆخی ئاووهەوای لەناوچەی بارانی نامسۆگەردایە و تێکڕای بارانی ساڵانەی لەنێوان(200-500)ملیمەتر دایە و زستانی ساردو باراناویە و هاوینیشی گەرم و وشکە.
ڕووبەری کۆمەڵگەی خاڵخالان
تێکڕای ڕووبەری کەرتی(60)ی قەرەناو، کەمەڵبەندی کۆمەڵگاکەیە،(8819)هەشت هەزارو هەشت سەد و نۆزدە دۆنمە،لەساڵی(2002) لەنەخشەی بنەڕەتی سنوری شارەوانیەکەی تەنها(1) یەک کیلۆمەتر چوارگۆشە بووە، بەڵام لەئێستادا(20016) فراوانبووە بۆ دوو هێندە،سنورەکە ئێستاخۆی دەدات لە نزیکەی(3) سێ کیلۆمەتری چوارگۆشە.
کورتەیەکی مێژووی قەرەناو(کۆمەڵگەی خاڵخالان)
بۆ مێژوی(کۆمەڵگەی خاڵخالان) لەبەر ئەوەی ئەم کۆمەڵگایە لەسەر زەوی و زاری گوندی(قەرەناو) بونیاتنراوە، پێویستە لە(قەرەناو)ەوە دەست پێ بکەین، لەسەر زاری (قەرەناو)ییەکان مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی نۆزدەیەم(1800)ز، بەڵام بەر لەو بەروارە(بنەماڵەی مام وسو) کە بە(وسوە کوێر) بەناوبانگ بووە، بەدووری(1)یەک کیلۆمەتر لەڕۆژئاوای گوندەکە لە(چڕگە ڕەش)ی نزیک (کانی جوعان)ەوە نیشتەجێبوون و بەپیشەی شوانکارەو کشتیارییەوە خەریکبوون، لە خوارووی ئەمانەشەوە (گامێشەوان و بەخێوکەری مانگا) هەبوون لە نزیک ڕووباری(زێی بچوک) لە (بن گەڕ) خێوەت وکۆتانیان هەڵداوەو ژیانیان گوزەراندوە، بەهۆی ئاژەڵداری و کشتیارییەوە هەردوو بنەماڵە جیاوازی دەکەوێتە نێوانیانەوە بە ناوەندگیری نەوەی ئاغاکانی شێخ بزێنی سەروو ڕێکدەکەون وبەیەکەوە هەرسێ بنەماڵە گوندی(قەرەناو)ی ئەمڕۆ دروستدەکەن، کە ئێستا بووە بەمەڵبەندی سەرۆکایەتی شارەوانی کۆمەڵگەی خاڵخالان.
قەرەناو یان(خاڵخالان) لەچیەوە هاتووە؟
بیروڕا و مانای جیاواز لەسەر ناوی(قەرەناو) هەیە، لەڕووی ماناوە(قەرە) لەزمانی کوردیدا لە هەمبانە بۆرینەی(هەژار موکریانی)لە لاپەڕە(578)دا (13)مانای هەیە وەک (1- ڕەش 2- سوری ئاماڵ ڕەش 3- نزیک 4- تەشقەڵە 5- ڕەعیەتی بێ گاو وجوت 6- چەڵتوک جاڕ 7- ڕامکردن و کەوی کردن ی8- چێشتەخۆڕە 9- تارمایی و ڕەشایی لەدوور 10- فەریک 11-دۆزینەوەی شتی گوم ناو 12- تاریکی 13- لکی تازەی دار)، بەڵام قەرەناویەکان دەلێن(وشەکە تورکیە(قەرە) واتە(ڕەش)، ناویش هەر(ناو)ە، ئەمە بە وەرگێڕانی دەق وپیت دەچێت، ناکرێت(قەرە) تورکی بێ و(ناو)یش کوردی بێت.
هەرچەندە (قەرەناو)نزیکە لەماناکانی (تارمایی و تاریکی و ڕەشایی لەدوور و ڕەعیەتی بێ گاو جووت و دۆزینەوەی شتی گوم ناو) چونکە لە بناری ڕۆژئاوای خاڵخالان هەڵکەوتووە و دێمەکارەو دوورە لە ئاوی زێی بچوکەوە بە2کیلۆمەتر زیاتر، ئەم وشک وبرینگیە لە هاوین وەک شەبەح و تاریکایی و ڕەشایی لێ دەکات،ئەگەر سەوزاییەک بدۆزیتەوە وەک ئەوە وایە شتێکی گومناوت دۆزیبێتەوە،دێمەکاریش ڕەعیەتی بێ گاو جوتە، بەڵام ناکرێت(چڕگە ڕەش) فەرامۆش کەین کە بنەماڵەی یەکەمی قەرەناوییەکانی لێ نیشتەجێبووە لە سەرەتاوە، دەکرێت هەر لە(چڕگە ڕەش)ەوە ناوەکە وەرگیرا بێت، لەسەردەمی عوسمانیەکانیش زۆرێک ووشەی(قەرە) بووە بەپاشگرو پێشگری ناوی گوندەکانی کوردستان وەک(قەرەناو)ی شوانی کەرکوک و سەقزی ڕۆژهەڵات، یان (قەرەبەگ) یان (مەلا قەرە)یان بۆ کارە کشتیارییەکانی وەک دروستکردنی(قەرە خەرمان)... تاد.
دەکرێت نوسەرە تورکەکان(ڕەش)ی (چڕگە) یان کردبێتە(قەرە)، یان هەروەک(مەلاو بەگ)ی ڕەش،(قەرە) خرابێتە پاڵ ناوی کەسێکەوە.
خاڵخاڵان-یش لەناوی چیای خاڵخالانەوە هاتووە، کە گوندی(قەرەناو) لە بناری ڕۆژئاوای هەڵکەوتووە، بەرزی ئەم چیایە(1185)مەترە لەئاستی ڕووی دەریاوە، بەرزترین شاخی پارێزگای کەرکوکە و چاوچاوانێ لەگەڵ حەمرین دەکات، لەشۆڕشی نوێی باشوری کوردستانیش تیپێکی قارەمانیش بەناوی ئەم شاخەوە ناونرابوو تیپی(25ی خاڵخالان)، بیروڕای ئەفسانەش هەیە بۆ ناوی ئەم شاخە گوایە(هەیبەسوڵتان) خوشکیەتی.
ژمارەی دانیشتوانی خاڵخاڵان
بەپێی ئامارێکی سەرۆکایەتی شارەوانی خاڵخالان بۆ ساڵی 2016 ژمارەی خێزانەکانی(2000)خێزانە و(12000)سەرخێزانی تێدا نیشتەجێ یە لە(5)گەڕەکدا ئەوانیش(ئازادی، فەرمانبەران، شارەوانی، مەشخەڵ، قەڵاتە)، هەروەها کۆمەلێک فەرمانگەی تێدایە(5) قوتابخانەو خوێندنگەی بنەڕەتی و ئامادەیی کە لەساڵی خوێندنی(2015-2016) ژمارەی قوتابی و خوێندکاری گەیشتۆتە(943) قوتابی و خوێندکار،(2)بنکەی تەندروستی و(5)مزگەوت ونوسینگەی ناحیەی شوان وئەنجومەنی شوان و بنکەی پۆلیس و بنکەی ئاسایش، فەرمانگەی ئاو و سەرۆکایەتی شارەوانی تاد.
لەماوەی 2006-2015 نزیکەی 8ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە لە پرۆژەی جۆراوجۆرو (2000)مەتر ئاوەڕۆی سندوقی و (11000) مەتر ئاوەڕۆی لولەیی و (28500)مەتردوجا کۆنکرێت و(57000)مەتردووجا قیرتاوی بۆ گەڕەک وکۆلانەکانی کراوە.
گرفتی کۆمەڵگای خاڵخالان
لەڕووی کارگێرییەوە لە بنەڕەتدا سەر بەناحیەی شوانی قایمقامیەتی ناوەندی پارێزگای کەرکوکە، بەر لە پرۆسەی ئازادکردنی(2003)ی عێراق مەڵبەندی ناحیەی شوان بوو، ڕاستەوخۆ سەر بەپارێزگای کەرکوکی هەرێم لە دەربەندیخان،دوای پرۆسە بەرێوەبەرایەتی ناحیەی شوان قەرەناوی بەجێهێشت و چۆوە مەڵبەندی(ڕێدار)،کۆمەڵگەی خاڵخالانیش وەک نشینگەیەکی شارستانی بووە (سەرۆکایەتی شارەوانی خاڵخالان) بە پلەی چواری بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی، گرفتی ئەم کۆمەڵگایە:
1- لەسنوری ماددەی 140ی دەستوری عێراقە، بارودۆخی کارگێری و یاسایی و تاد یەکلانەبۆتەوە وسەر بەپارێزگای کەرکوکە.
2- لەخزمەتگوزارییەکانی کارەباو خوێندن سەر بە پارێزگای هەولێرە.
3- لەشارەوانیدا سەر بە پارێزگای سلێمانیە.

⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Sources
[1]🇰 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن (ئاراس ئیلنجاغی) سەبارەت بە (کۆمەڵگای خاڵخالان (قەرەناو) لە: 15-5-2016 9:22:44

⁉️ Items Property - Meta-Data
🏷️ Group:📖 Articles
🏳️ Articles language:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 Book🔣 Miscellaneous
📄 Document Type⊶ Original language
🌐 Language - Dialect🏳️ Kurdish - Sorani

⁉️ Technical Metadata
©️ The copyright of this item has been issued to Kurdipedia by the item''s owner!
✨ Item Quality: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Bad👎
✖️
 40%-49%
Bad
✖️
 50%-59%
Poor
✔️
 60%-69%
Average
✔️
 70%-79%
Very good
✔️
 80%-89%
Very good👍
✔️
 90%-99%
Excellent👏
99%
✔️
Added by (Hawrê Baxewan) on May 16 2016 9:51AM
✍️ This item recently updated by (Hawrê Baxewan) on: May 16 2016 9:55AM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ This item according to Kurdipedia''s 📏 Standards is not finalized yet!
👁 This item has been viewed 14,147 times

📚 Attached files - Version
Type Version 💾📖🕒📅 👫 Editor Name
📷 Photo file 1.0.187 KB May 16 2016 9:51AMHawrê Baxewan
✍️ Update this item!
☰ More
⭐ Add to my collections
💬 Write your comment about this item!

✍️ Items history
🏷️ Metadata
RSS

📷 Search in Google for images related to the selected item!
🔎 Search in Google for selected item!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Ranking item
⭐⭐⭐⭐⭐ Excellent
⭐⭐⭐⭐ Very good
⭐⭐⭐ Average
⭐⭐ Poor
⭐ Bad

کۆمەڵگای خاڵخالان (قەرەناو)

📚 Related files: 3
📂[ More...]
🖇 Linked items: 2
👫 Biography
1.👁️ئاراس ئیلنجاغی
2.👁️هەژار موکریانی
📂[ More...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Page generation time: 19,703 second(s)!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574