پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,011
Kuvat 105,411
Kirjat 19,103
Liittyvät tiedostot 95,983
Video 1,285
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
لە گەڤەر پێنج هەزار ماڵ خاپوورکراون
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
لە گەڤەر پێنج هەزار ماڵ خاپوورکراون
Tilastot ja selvitykset

لە گەڤەر پێنج هەزار ماڵ خاپوورکراون
Tilastot ja selvitykset

ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە شارۆچکەی گەڤەر، کە پێنج هەفتەی خایاند، بە ڕووخانی 5000 خانوو، کۆچکردنی نزیکەی 80 هەزار هاووڵاتی کۆتایی هات. پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی گەلان دەڵێت "بەدەستی خۆم 77 تەرمم ڕادەستی دادپزیشکی ئەرزڕووم کردووە".
دوای دەستپێکردنەوەی شەڕ لە 22ی تەمموزی 2015، لەنێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان PKK و پەرەسەندنی ئەو شەڕە بۆ نێو شاران، چەندین شارۆچکەی باکووری کوردستان بوونەتە مەیدانی شەڕ و پێکدادانی قورس لەنێوان هەردوولادا. یەکێک لەو شارۆچکانەی بووەتە مەیدانی شەڕ، شارۆچکەی گەڤەرە.
گەڤەر کە سەر بە شاری جۆلەمێرگە لە باکووری کوردستان، دەکەوێتە نزیک سێکوچکەی سنووریی باکوور، ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان. دەروازە سنوورییەکەی ناوی ئەسەندەرە، کە 40 کیلۆمەتر لە گەڤەر دوورە و لەسەر سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و گرنگیی ستراتیژیی ئەو شارۆچکەیەی زیاتر کردووە. بڕیاریشە لە داهاتوویەکی نزیکدا لەسەر سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و گەڤەر دەروازەیەکی دیکە بکرێتەوە، ئەمەش بایەخی گەڤەر زیاتر دەکات.
بەگوێرەی سەرژمێریی ساڵی 2014 ژمارەی دانیشتووانی گەڤەر 117 هەزار کەسە. ئابووریی ئەو شارۆچکەیە پشت بە بازرگانی و قاچاخچێتی سەر سنوورەکان و مەڕداری دەبەستێ.
والیی جۆلەمێرگ ڕۆژی 13 ی ئاداری 2016، قەدەخەی هاتوچۆی لە گەڤەر ڕاگەیاند. لەو ڕۆژەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی یەکەکانی پاراستنی سڤیل، ناسراو بە YPS، سوپا و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، بە بەشداریی 80 زریپۆش و 10 هەزار سەرباز دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێک لە شارۆچکەکەدا کردووە. گەڕەکەکانی قشڵە، ئۆرمان، مەزارلک و جمهوریەت بوونەتە مەیدانی ئۆپەراسیۆنەکە.
عیرفان ساری، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەوەرانی گەڤەر و جۆلەمێرگ، بە (رووداو)ی گوت "وەک ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە، هەوڵماندا بەر بەو شەڕە بگرین. لەگەڵ والی و یەپەسە دانیشتین، بەڵام بێسوود بوو".
کادیرێکی پێشووی ئاکپارتی کە بەهۆی هەڵوێستی حکومەت لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی شارەکان دەستی لە کارکێشاوەتەوە، بەومەرجەی ناوەکەی پارێزراو بێ، بە (رووداو)ی گوت "PKK دەستپێشخەر بوو بۆ دەستپێکردنی شەڕ، بەڵام لە گەڤەر YPS ئامادە بوو شارۆچکەکە بەجێبهێڵن. پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە لەگەڵیان دانیشتین. ئەوان ڕازی بوون بچنە دەرەوە، بەڵام دیارە لەسەرەوە فەرمان بە سوپا کرابوو ئۆپەراسیۆن بکەن. بۆیە ڕێگەیان بە کشانەوەی YPS نەدا".
شارۆچکەی گەڤەر لە 10 گەڕەک پێکدێت. بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانەوە بەتایبەتی لە گەڕەکەکانی قشڵە، ئۆرمان، مەزالک و جمهوریەت، زیانێکی گەورە بە موڵک و ماڵی هاووڵاتیان کەوتووە. سەرەڕای ئەوەی ئۆپەراسیۆنەکان کۆتاییانپێهاتووە، بەڵام هێشتا والیی جۆلەمێرگ قەدەخەی هاتوچۆی هەڵنەگرتووە.
سەلما ئیرماک، ژنە پەرلەمانتاری هەدەپە و نوێنەری شاری جۆلەمێرگ لە پەرلەمانی تورکیا، بە (رووداو)ی گوت "ئۆپەراسیۆنەکە کۆتاییهاتووە. بەگوێرەی زانیارییەکان 5000 خانوو ڕووخاون. دەوڵەت بۆئەوەی لە شوێنە ستراتیژییەکانی ناو شارۆچکەکە مۆڵگەی ئەمنی دروست بکات، بەردەوامە لەسەر ڕووخاندنی خانووەکان، هەر بۆیەش والی قەدەخەی هاتوچۆ هەڵناگرێ”.
لەبارەی زیانە گیانییەکانیش ئەو ژنە پەرلەمانتارە دەڵێت "بەدەستی خۆم 77 تەرمم ڕادەستی دادپزیشکی ئەرزڕوم کردووە بۆ ناسینەوەی تەرمەکان، چونکە هەندێک لە تەرمەکان شێوێندراون و ناناسرێنەوە. خەڵکی مەدەنی تێدایە، بەڵام زۆرترینیان ئەندامی YPSن، لەوانەیە تاک تاکە گەریلای PKKشی تێدابێ".
سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتیانی گەڤەر، ئیرماک دەڵێت "ئێستا دەوڵەت دەخوازێ ڕێوشوێنی خراپەکاری و تاوانەکانی بزر بکات، بۆیە دەخوازن فۆرمێک بە خەڵکی پڕ بکەنەوە کە تێیدا نووسراوە: خانووەکەم لە ئەنجامی کردەوەی تیرۆریستی PKK تەقیوەتەوە".
زۆربەی دانیشتووانی گەڤەر ئەو شارۆچکەیان بەجێهێشتووە، پێشبینی دەکرێت تەنیا 10 هەزار کەس لە شارۆچکەکە مابن. عیرفان ساری دەڵێت "دەنگۆی کوشتنی خەڵکی مەدەنی بریندار لە جەزیرە لەنێو ژێرزەمینی باڵەخانەکان ڕەنگدانەوەیەکی خراپی لەسەر خەڵکی گەڤەر دروستکرد. بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆن، زۆربەی خەڵکەکە شارۆچکەکەیان بەجێهێشت". بە مەزەندەی عیرفان 80 هەزار کەس شارۆچکەکەیان جێهێشتووە.
عیرفان پشتڕاستیکردەوە کە بەشێکی زۆری شارەکە کاولکراوە و گوتی "لە سێ بەشی شارەکە بەشێکی زیانی زۆر گەورەی پێکەوتووە. بەشێکی دیکەش کەم زیانی پێگەیشتووە. ماڵی هاووڵاتیان تەقێندراوەتەوە. شوێنی مەڕداران سووتێندراون. دەوڵەت ئێستا خەریکە لە هەر گەڕەکێک مۆڵگەیەکی ئەمنی دروست دەکات. دوای تەواوبوونیان پێموایە قەدەخەی هاتوچۆ هەڵدەگرێت".
سەرەڕای ئەو بارودۆخە ناهەموارەی لە گەڤەر دروستبووە، بەڵام ڕووداوەکان وەکو جەزیرە، سوور، سلۆپی، نوسەیبین و شرناخ ڕەنگدانەوەیان لەسەر ڕای گشتی نەبووە. لەوانەشە هۆکاری ئەمە بۆ هەڵکەوتەی جوگرافیی گەڤەر بگەڕێتەوە.
سەرۆکی ژووری بازرگانیی گەڤەر و جۆلەمێرگ نکۆڵی لە لاپەڕگەیی گەڤەر ناکات، بەڵام پێیوایە ئابلووقەی سەر گەڤەر بەشێوەیەک تووند بوو کە زۆر زەحمەت بوو ڕووداوەکان دزە بکەن: "ئابلووقەیەکی زۆر قورس لەسەر گەڤەر هەیە. بۆئەوەی ڕووداوەکانی نێو ئەو شارۆچکەیە دزە نەکەنە دەرەوە، هەموو ڕێگەکانیان گرتووە. چوون و هاتنەدەرەوە تەنیا بە ڕاسپاردەی فەرمانداری گشتی دەبێت".
هەرچەندە شارەوانییەکانی HDP لە ناوچەکانی وان، سەرهەد و جۆلەمێرگ ئامادەکارییان بۆ قۆناغی دوای هەڵگرتنی قەدەخەی هاتوچۆ لەو شارۆچکەیە کردووە، بەڵام نازانرێت کەی ڕێگە بە خەڵکەکە دەدرێت بگەڕێنەوە. هەروەها چۆن دەوڵەت قەرەبوویان دەکاتەوە؟
محێدین فورات، سەرۆکی ئاکپارتی لە جۆلەمێرگ، بە (رووداو)ی گوت "پێموایە دوای ناخۆشییەکانی ئەمدواییە، دواڕۆژێکی خۆش چاوەڕێی گەڤەرییەکان دەکات. وەزارەت و دەزگاکانی دەوڵەت کە پەیوەندیدارن بە ئاوەدانکردنەوەی گەڤەر، نەخشە و پلانی پێویستیان داناوە. لەدوای هەڵگرتنی قەدەخەی هاتوچۆ دەست بە قۆناغی دوای ئۆپەراسیۆنەکان دەکرێت".
- 11-05-2016
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,902 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-05-2016 (8 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : تاوانی جەنگ
شار و شارۆچکەکان: ئامەد
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 78%
78%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-05-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-05-2016 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 3,902 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,011
Kuvat 105,411
Kirjat 19,103
Liittyvät tiedostot 95,983
Video 1,285
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.453 toinen!