🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
✌️ سینان دەرسیم - میرخان (دالۆکای شانلی)
نازناو: سینان دەرسیم - میرخان
ناو و پاشناو: دالۆکای شانلی
شوێنی لەدایک بوون: دەرسیم
ناوی دایک: یازگولو
ناوی باوک: عەلی
ڕێکەوت و شوێنی شەهید بوون: 27-10-2020، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
✌️ سینان دەرسیم - میرخان (دالۆکای شانلی)
📷 ڕێگای عەربەت ساڵی 1958
ڕێگای عەربەت کەجاران پێیان ئەوت هوانە
دوای ساڵی 1958بوبە مەخزەنی هوانە[1]
📷 ڕێگای عەربەت ساڵی 1958
👫 حازم کوتک - حازمی عەلی کوتک
...[1]
👫 حازم کوتک - حازمی عەلی کوتک
📕 57 ساڵ خولانەوە لە ژێر وەهمی شۆڕشدا
یادداشت و بیرەوەری
نووسەر: حازمی عەلی کوتک
بڵاوکردنەوەی دەزگای فێربوون ساڵی چاپی 2020
مەبەستم لە نووسینی ئه و کتێبە ئەوە نیە خۆم وەک کارەکتەری (حەمەدۆک) وینابکەم، یان مێژووی خەباتی خۆم و بنەماڵەک
📕 57 ساڵ خولانەوە لە ژێر وەهمی شۆڕشدا
🏰 خەنەس
خەنەس

شوێنەواری خەنەس دەکەوێتە قەزای شێخان وە بە هاوینەهەواری سەنحاریبی پاشای ئاشورییەکان ناسراوە. لە ناو نیمچە دۆڵێکدا زنجیرە شاخێک دەڕوانێتە سەر ئاوێکی سازگار، لە شاخەکەدا چەندان پەیکەر و ئەشکەوت
🏰 خەنەس
🏰 کافران
ئەشکەوتی کافران شوێنی دەگمەن و دیمەنی سەرەنج راکێش
ئامادەکردنی: محەمەد هەسنانی
کوردستان خاوەنی چەندین ئەشکەوتی سەرەنج راکێش و دەگمەنە، یەکێک لەوانەش ئەشکەوتی کافران، کە دەکەوێتە چیای زۆزک بە دووری
🏰 کافران
📖 کەنار دەريا
کەنار دەريا

نووسینی ئالن رۆب گريێ
وەرگێڕانی ئارام ڕەشيد

سێ زارۆک لە کەنار دەريا پياسە دەکەن. دەستی يەکتريان گرتووە و بە تەنيشت يەکترەوە، بەرەو پێشەوە ڕێ دەکەن. هاوباڵان، ڕەنگيشە هاوتەمەن؛ نزيکە
📖 کەنار دەريا
📖 فریشتەکان و تووتڕکی شین
کورتیلە چیرۆک

فریشتەکان و تووتڕکی شین

تارا کامپێڵ

لە ئینگلیزییەوە

دەپرسی: بۆچی ئاسمان شینە؟

دەی، بەندە لەسەر ئەوەی کێ وەڵام دەداتەوە.

ئەگەر لە پێگەیشتوویەک بپرسیت، ئەگەری زۆرە وەڵام
📖 فریشتەکان و تووتڕکی شین
📕 زمانی کوردی هونەرە
زمانی کوردی هونەرە
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 زمانی کوردی هونەرە
📕 وتارێک لەسەر قالە مەڕە
قالە مەڕە
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 وتارێک لەسەر قالە مەڕە
📖 پێشنیاری پرۆژە یاسای کاری خۆبەخشی
...[1]
📖 پێشنیاری پرۆژە یاسای کاری خۆبەخشی
📕 ژن لە هەوراماندا
ژن لە هەوراماندا
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 ژن لە هەوراماندا
📕 لێکۆڵینەوە لە سەر میشکات الانوار
لێکۆڵینەوە لە سەر میشکات الانوار
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 لێکۆڵینەوە لە سەر میشکات الانوار
📕 لێکچوونەکانی نێوان رافیزە و جوولەکە
لە کتێبی منهاج السنةی شيخ الاسلام ابن تیمية وەرگیرەوە
وەرگێڕانی: خانی کوردستانی
📕 لێکچوونەکانی نێوان رافیزە و جوولەکە
📕 وریاکردنەوەی موسڵمانان لە جەژنی جولەکە و گاورەکان
عەلی خان
2013
📕 وریاکردنەوەی موسڵمانان لە جەژنی جولەکە و گاورەکان
📕 ئاسان بۆ فێربوونی فارسی
بابەت: فەرهەنگ
ئامادەکردنی: ڕازاو ئەنوەر
[1]
📕 ئاسان بۆ فێربوونی فارسی
📖 سکرتێرە 17
سکرتێرە 17

ئەعسابم لێیان نەماو گۆتم : وەرن بزانم ئەوە لەکێ بوون ؟ هەردووک بە پێکەنین لۆلای من هاتن و گۆتیان : کوو عومرت بەزایەع چووە، ئەتوو هەر خۆ لەژۆرێنێ باشە، کورە دەوەرە دەرێ جەولەکی لێدە بزانە
📖 سکرتێرە 17
📖 سکرتێرە 16
سکرتێرە 16

گۆتیان دەتەماشایەکی عەریزەکەی بکە ڕەعمەت لەبابت، کێڕان مەغرور بووی و خۆت لێگۆڕا..!! لەبەر دری وان دەستم دا عەریزەکەی و چاوەکم پێداخشاند، سەرم سوڕما لەوهەموو داواکاریەی، با هەندەکتان لۆ ب
📖 سکرتێرە 16
📕 قەزا و قەدەر؛ چەند چەمکێکی ئاوەژوو کراو
نووسینی: ئیبراهیم میکە عەلی [1]
📕 قەزا و قەدەر؛ چەند چەمکێکی ئاوەژوو کراو
📕 مۆمێک بۆ ڕێگای کاروانی ژیان
بابەت: وتار
نووسین: حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
[1]
📕 مۆمێک بۆ ڕێگای کاروانی ژیان
📕 مێزەرە لیبراڵەکان
بابەت: ئاین
نووسین: د.ڕەفعەت ئەلسەعید
وەرگێڕان: حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
[1]
📕 مێزەرە لیبراڵەکان
📕 کورد و کوردستان 3
نووسین: کۆمەڵێک ئەفسەری ئینگلیز
وەرگێڕان: حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی حسین ئەحمەد جاف.
بابەت: لێکۆڵینەوە
[1]
📕 کورد و کوردستان 3
📕 گوڵبژێرێک لە دەقەناوازە و بەتامەکانی مێژوو
نووسین: هادی عەلەوی
وەرگێڕان: حسەین عوسمان نێرگزەجاڕی
بابەت: پەند و بەسەرهات
[1]
📕 گوڵبژێرێک لە دەقەناوازە و بەتامەکانی مێژوو
📕 پوختەی شارستانیەتی ئیسلامی
نوسینی دکتۆر رەحیم کازم محەمەد هاشمی
وەرگێرانی نیهاد جەلال حەبیب اللە
📕 پوختەی شارستانیەتی ئیسلامی
📕 چۆن باشترین ژیان بژین
چۆن باشترین ژیان بژین؟
نوسینی: جیم ڕۆن
کاری وەرگێران بڵاوکردنەوەی چەناڵی ڕێنوێنی سەرکەوتن کردویەتی.

تێبینی: ئەم کتێبە بریتیە لە -وەرگێڕان و نوسینەوەی لە شێوازی کتێب-ی سیمینارێکی زۆر بەپێزی ڕاهێن
📕 چۆن باشترین ژیان بژین
👫 کەسایەتییەکان
هێمن موکریانی
👫 کەسایەتییەکان
جەعفەر حەسەن
✌️ شەهیدان
نەجمەدین مەجید مستەفا پێنجوێنی
👫 کەسایەتییەکان
عەلی نوری
👫 کەسایەتییەکان
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا
📊 لە گەڤەر پێنج هەزار ماڵ خاپوورکراون | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
لە گەڤەر پێنج هەزار ماڵ خاپوورکراون
📊 ئامار و راپرسی

ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە شارۆچکەی گەڤەر، کە پێنج هەفتەی خایاند، بە رووخانی 5000 خانوو، کۆچکردنی نزیکەی 80 هەزار هاووڵاتی کۆتایی هات. پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی گەلان دەڵێت "بەدەستی خۆم 77 تەرمم رادەستی دادپزیشکی ئەرزڕووم کردووە".
دوای دەستپێکردنەوەی شەڕ لە 22ی تەمموزی 2015، لەنێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان PKK و پەرەسەندنی ئەو شەڕە بۆ نێو شاران، چەندین شارۆچکەی باکووری کوردستان بوونەتە مەیدانی شەڕ و پێکدادانی قورس لەنێوان هەردوولادا. یەکێک لەو شارۆچکانەی بووەتە مەیدانی شەڕ، شارۆچکەی گەڤەرە.
گەڤەر کە سەر بە شاری جۆلەمێرگە لە باکووری کوردستان، دەکەوێتە نزیک سێکوچکەی سنووریی باکوور، رۆژهەڵات و باشووری کوردستان. دەروازە سنوورییەکەی ناوی ئەسەندەرە، کە 40 کیلۆمەتر لە گەڤەر دوورە و لەسەر سنووری رۆژهەڵاتی کوردستانە و گرنگیی ستراتیژیی ئەو شارۆچکەیەی زیاتر کردووە. بڕیاریشە لە داهاتوویەکی نزیکدا لەسەر سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و گەڤەر دەروازەیەکی دیکە بکرێتەوە، ئەمەش بایەخی گەڤەر زیاتر دەکات.
بەگوێرەی سەرژمێریی ساڵی 2014 ژمارەی دانیشتووانی گەڤەر 117 هەزار کەسە. ئابووریی ئەو شارۆچکەیە پشت بە بازرگانی و قاچاخچێتی سەر سنوورەکان و مەڕداری دەبەستێ.
والیی جۆلەمێرگ رۆژی 13 ی ئاداری 2016، قەدەخەی هاتوچۆی لە گەڤەر راگەیاند. لەو رۆژەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی یەکەکانی پاراستنی سڤیل، ناسراو بە YPS، سوپا و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، بە بەشداریی 80 زریپۆش و 10 هەزار سەرباز دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێک لە شارۆچکەکەدا کردووە. گەڕەکەکانی قشڵە، ئۆرمان، مەزارلک و جمهوریەت بوونەتە مەیدانی ئۆپەراسیۆنەکە.
عیرفان ساری، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەوەرانی گەڤەر و جۆلەمێرگ، بە (رووداو)ی گوت "وەک رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە، هەوڵماندا بەر بەو شەڕە بگرین. لەگەڵ والی و یەپەسە دانیشتین، بەڵام بێسوود بوو".
کادیرێکی پێشووی ئاکپارتی کە بەهۆی هەڵوێستی حکومەت لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی شارەکان دەستی لە کارکێشاوەتەوە، بەومەرجەی ناوەکەی پارێزراو بێ، بە (رووداو)ی گوت "PKK دەستپێشخەر بوو بۆ دەستپێکردنی شەڕ، بەڵام لە گەڤەر YPS ئامادە بوو شارۆچکەکە بەجێبهێڵن. پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە لەگەڵیان دانیشتین. ئەوان رازی بوون بچنە دەرەوە، بەڵام دیارە لەسەرەوە فەرمان بە سوپا کرابوو ئۆپەراسیۆن بکەن. بۆیە رێگەیان بە کشانەوەی YPS نەدا".
شارۆچکەی گەڤەر لە 10 گەڕەک پێکدێت. بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانەوە بەتایبەتی لە گەڕەکەکانی قشڵە، ئۆرمان، مەزالک و جمهوریەت، زیانێکی گەورە بە موڵک و ماڵی هاووڵاتیان کەوتووە. سەرەڕای ئەوەی ئۆپەراسیۆنەکان کۆتاییانپێهاتووە، بەڵام هێشتا والیی جۆلەمێرگ قەدەخەی هاتوچۆی هەڵنەگرتووە.
سەلما ئیرماک، ژنە پەرلەمانتاری هەدەپە و نوێنەری شاری جۆلەمێرگ لە پەرلەمانی تورکیا، بە (رووداو)ی گوت "ئۆپەراسیۆنەکە کۆتاییهاتووە. بەگوێرەی زانیارییەکان 5000 خانوو رووخاون. دەوڵەت بۆئەوەی لە شوێنە ستراتیژییەکانی ناو شارۆچکەکە مۆڵگەی ئەمنی دروست بکات، بەردەوامە لەسەر رووخاندنی خانووەکان، هەر بۆیەش والی قەدەخەی هاتوچۆ هەڵناگرێ”.
لەبارەی زیانە گیانییەکانیش ئەو ژنە پەرلەمانتارە دەڵێت "بەدەستی خۆم 77 تەرمم رادەستی دادپزیشکی ئەرزڕوم کردووە بۆ ناسینەوەی تەرمەکان، چونکە هەندێک لە تەرمەکان شێوێندراون و ناناسرێنەوە. خەڵکی مەدەنی تێدایە، بەڵام زۆرترینیان ئەندامی YPSن، لەوانەیە تاک تاکە گەریلای PKKشی تێدابێ".
سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتیانی گەڤەر، ئیرماک دەڵێت "ئێستا دەوڵەت دەخوازێ رێوشوێنی خراپەکاری و تاوانەکانی بزر بکات، بۆیە دەخوازن فۆرمێک بە خەڵکی پڕ بکەنەوە کە تێیدا نووسراوە: خانووەکەم لە ئەنجامی کردەوەی تیرۆریستی PKK تەقیوەتەوە".
زۆربەی دانیشتووانی گەڤەر ئەو شارۆچکەیان بەجێهێشتووە، پێشبینی دەکرێت تەنیا 10 هەزار کەس لە شارۆچکەکە مابن. عیرفان ساری دەڵێت "دەنگۆی کوشتنی خەڵکی مەدەنی بریندار لە جەزیرە لەنێو ژێرزەمینی باڵەخانەکان رەنگدانەوەیەکی خراپی لەسەر خەڵکی گەڤەر دروستکرد. بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆن، زۆربەی خەڵکەکە شارۆچکەکەیان بەجێهێشت". بە مەزەندەی عیرفان 80 هەزار کەس شارۆچکەکەیان جێهێشتووە.
عیرفان پشتڕاستیکردەوە کە بەشێکی زۆری شارەکە کاولکراوە و گوتی "لە سێ بەشی شارەکە بەشێکی زیانی زۆر گەورەی پێکەوتووە. بەشێکی دیکەش کەم زیانی پێگەیشتووە. ماڵی هاووڵاتیان تەقێندراوەتەوە. شوێنی مەڕداران سووتێندراون. دەوڵەت ئێستا خەریکە لە هەر گەڕەکێک مۆڵگەیەکی ئەمنی دروست دەکات. دوای تەواوبوونیان پێموایە قەدەخەی هاتوچۆ هەڵدەگرێت".
سەرەڕای ئەو بارودۆخە ناهەموارەی لە گەڤەر دروستبووە، بەڵام رووداوەکان وەکو جەزیرە، سوور، سلۆپی، نوسەیبین و شرناخ رەنگدانەوەیان لەسەر رای گشتی نەبووە. لەوانەشە هۆکاری ئەمە بۆ هەڵکەوتەی جوگرافیی گەڤەر بگەڕێتەوە.
سەرۆکی ژووری بازرگانیی گەڤەر و جۆلەمێرگ نکۆڵی لە لاپەڕگەیی گەڤەر ناکات، بەڵام پێیوایە ئابلووقەی سەر گەڤەر بەشێوەیەک تووند بوو کە زۆر زەحمەت بوو رووداوەکان دزە بکەن: "ئابلووقەیەکی زۆر قورس لەسەر گەڤەر هەیە. بۆئەوەی رووداوەکانی نێو ئەو شارۆچکەیە دزە نەکەنە دەرەوە، هەموو رێگەکانیان گرتووە. چوون و هاتنەدەرەوە تەنیا بە راسپاردەی فەرمانداری گشتی دەبێت".
هەرچەندە شارەوانییەکانی HDP لە ناوچەکانی وان، سەرهەد و جۆلەمێرگ ئامادەکارییان بۆ قۆناغی دوای هەڵگرتنی قەدەخەی هاتوچۆ لەو شارۆچکەیە کردووە، بەڵام نازانرێت کەی رێگە بە خەڵکەکە دەدرێت بگەڕێنەوە. هەروەها چۆن دەوڵەت قەرەبوویان دەکاتەوە؟
محێدین فورات، سەرۆکی ئاکپارتی لە جۆلەمێرگ، بە (رووداو)ی گوت "پێموایە دوای ناخۆشییەکانی ئەمدواییە، دواڕۆژێکی خۆش چاوەڕێی گەڤەرییەکان دەکات. وەزارەت و دەزگاکانی دەوڵەت کە پەیوەندیدارن بە ئاوەدانکردنەوەی گەڤەر، نەخشە و پلانی پێویستیان داناوە. لەدوای هەڵگرتنی قەدەخەی هاتوچۆ دەست بە قۆناغی دوای ئۆپەراسیۆنەکان دەکرێت".
- 11-05-2016


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️11-05-2016
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 11-05-2016
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💣 تاوانی جەنگ
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🔘 ئامەد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 81% ✔️
81%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
81%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 11 2016 4:35PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 11 2016 4:36PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 2,688 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 57 ساڵ خولانەوە لە ژێر...
  📖 زمانی کوردی هونەرە
  📖 وتارێک لەسەر قالە مەڕە
  📖 ژن لە هەوراماندا
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 20-04-2021
  🗓️ 19-04-2021
  🗓️ 18-04-2021
  🗓️ 17-04-2021
  🗓️ 16-04-2021
  🗓️ 15-04-2021
  🗓️ 14-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
هێمن موکریانی
مامۆستا هێمن-ی شاعری ناوداری کورد ناوی تەواوی محەمەدئەمین، کوڕی سەید حەسەنی شێخەلیسلامی موکرییه، دایکی ناوی زەینەب، کچی شێخی بورهانە.
هێمن لە شەوی 4 لەسەر 5 ی مانگی مەیی ساڵی 1921 لە گوندی لاچین-ی نزیک شاری مەهاباد لەدایکبووە.
هەر بە منداڵی دەخرێتە بەر خوێندن و چەند ساڵ لە قوتابخانەی سەعادەت لە شاری مەهاباد دەخوێنێت. پاشان باوکی لە قوتابخانە دەریدەهێنێت و دەینێرێت بۆ خانەقای شێخی بورهان، بە مەبەستی ئەوەی کە لە دواڕۆژدا ببێتە مەلاو جێی مەلا جامی، باپیرە گەورەی، بگرێتەوه.
چوار ساڵ لە خانەقا دەخ
هێمن موکریانی
جەعفەر حەسەن
جەعفەر حەسەن لە ساڵی 1944 لە خانەقین لە دایکبووە بەڵام لە شاری هەولێر نیشتەجێ بووە. برای هونەرمەند ناسر حەسەنە.
دوای مانەوەی بۆ ماوەی 25 رۆژ لە نەخۆشخانە، رۆژی 2021-04-19 لە تەمەنی 77 ساڵیدا بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، و بڕیاریشە هەر لە هەولێر بە خاک بسپێردرێت، هونەرمەند جەعفەر خاوەنی چەندین سرودی نیشتیمانییە و سرودەکانی بۆ زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسی وەرگێڕدراون.
جەعفەر حەسەن
نەجمەدین مەجید مستەفا پێنجوێنی
رۆژی 20-04-2015 لەمیحوەری داقوق لەکاتی روبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعشدا گیانی پاکی بەخشیە خاکی کوردستان.
ناوبراو دەرچووی خولی چوارەمی کۆلێجی سەربازی قەڵاچوالان بوو بەپلەی بەکالۆریۆس، پاشان بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێنا، دووەم شەهیدی خێزانەکەیانه و خێزانداره و خاوەنی دوو کچە.
نەجمەدین مەجید مستەفا پێنجوێنی
عەلی نوری
لە 1942 لە سلێمانی لەدایکبووە و، خێزاندارە. لەژیانی هونەریدا بەشداری لەچەندین کاری هونەری شانۆیی و درامادا کردووە لەوانە (ژاڵە، خەمی چۆلەکەکان، رەشەی پۆلیس).
لە 20-04-2017 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
عەلی نوری
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا
یەکێکبوو لە کارمەندانی تیمی ئاگر کوژینەوەی سلێمانی بوو، بەهۆی ئاگر کەوتنەوەکەی رۆژی 21-04-2017 لە بەشە ناوخۆیی کوڕانی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی، گیانی خۆی کردە قوربانی خوێندکاران.
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,281 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)