بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر رۆژێکی کەلێندەرەکەمان چیی تیادا روویداوە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 02-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📆29-03-2020
📆28-03-2020
📆27-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅02 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,766) پەڕتووک||
📅 31-03-2020
باکووری کوردستان
- نالان ئۆزئایدن هاوسەرۆکی شارەوانی شەمرەخ بە گومانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرەنتینەکرا.[2]
- کاتژمێر 06:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێڵی گواستنەوەی نەوتی ئێران بۆ تورکیا لە سنووری گوربولاک لە بازیدی سەربە ئاگری، بە هۆکارێکی نادیار گڕی گرت. راگەیاندنەکانی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گڕگرتنی هێڵە نەوتەکە لە ئەنجامی تەقینەوەیەک ڕوویداوە و تیمەکانی ئاگر کوژینەوە ڕەوانەی ناوچەکە کراون. هێشتا ئێران و تورکیا بەفەرمی لەسەر هۆکاریی گڕگرتنی بۆرییە نەوتییەکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.[6]
رۆژهە
📅 31-03-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەڵمەتێک بۆ کۆتایهێنان بە گەمارۆی سەر کامپی پەنابەرانی مەخمور دەستیپێکرد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
ئەندامی حیزبی کرێکاری کۆمۆنیست و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی شورایی لە ڕۆژی 31-03-1991 لە هەولێر لە کاتی بەرگریی شوراکاندا بەرامبەر هێرشی حزبی بەعس بۆ گرتنەوەی شاری هەولێر گیانی لەدەست دا.
✌️ واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
🏷️ پۆل: شەهیدان
واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ جەزا عەلی کاتب
شەهید جەزا لە ساڵی 1946 لەگەڕەکی گۆیژە لە شاری سلێمانی لە بنەماڵیەکی کورد پەروەر چاوی بە ژیان هەڵهێناوە. کاکە جەزا هەر لەسەرەتای لاوێتیەوە هەستی بە زوڵمی دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان کردوە و شەیدای کوردایەتی و ڕێبازی پارتی و بارزانی بوە بۆیە لە ساڵی 1963 وە پەیوەندی کردوە بە رێکخستنە نهێنیەکانی پارتیەوە و بەردەوام بوە لە خەبات و تێکۆشان بۆ رزگاری کورد و کوردستان لە داگیرکردن و چەوسانەوە.
خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی زانستی لەسلێمانی تەواو کردوە، لەدوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول و لە ئەنجامی چا
✌️ جەزا عەلی کاتب
🏷️ پۆل: شەهیدان
جەزا عەلی کاتب
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەسعود محەمەد
هزرڤان و نووسەری بیروردی کوردو کەسایەتی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەسعود محەمەدی جەلیزادە لە ساڵی 1919دا لەشاری کۆیە لەبنەماڵەیەکی ئایینی و وێژەیی و زانست پەروەر هاتۆتە جیهانەوە و گەشتی خوێندنی لەساڵی 1926دا لە کۆیە دەست پێکردووەو قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر لەساڵی 1940دا تەواوکردووە و لەساڵی 1945یشدا خوێندنی کۆلیژی مافی لەبەغدا وەرگرتووە و بووەتە پارێزەرێکی یاساناس.
لە خوێندنی کۆلیژی مافدا هاوپۆل و دۆستی دڵسۆزی دڵداری شاعیری لێهاتووی کورد بووە و بەیەکەوە زۆربەی ئێواران سەردانی ساڵۆنی وێ
👫 مەسعود محەمەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەسعود محەمەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,777 | وێنە 58,087 | پەڕتووک PDF 10,766 | فایلی پەیوەندیدار 40,137 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,018 |
📖 ئیبراهیم خانی دەلۆ 1920 | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

ئیبراهیم خانی دەلۆ 1920

میللەتی کورد لە دوای رووخانی دەوڵەتی (ماد)ەوە کە بە دەستی (کۆرش)ی فارسە ئەخمینیەکان لەناوچوو و سەرنگون بوو تاکو رۆژگاری ئەمڕۆ بەردەوام لە خەبات و کۆشش کردندا بووە، هەمیشە سەنگەر ومقاومەت و بەرخودانی ئاوەدانتر کردووەتەوە و بەگژ هەموو داگیرکەرێکدا چووتەوە بە هیوا و مەبەستی بەدەستهێنانی مافە مرۆی و نەتەوایەتیەکانی خۆی،زۆرن ئەوانەی سەر بەرزانە چوونەوە ئامێز و باوشی خاک و ئاسودە سەریان نایەوە،‌‌ ویستیان سەربەرزانە بژێن و مەردانە و جوامێرانە بمرن لە پێناو بەدیهێنانی رەوش و دۆخێک کە مرۆڤ و کۆمەڵگا ماف و کەرامەتیان پارێزراو بێت. با بزانین پیرە شارێکی وەک شاری (کفری) لە گەرمیانی. لەگەرمەی شەڕی یەکەمی جیهانیدا سوپای ووڵاتانی هێزی هاوپەیمانان هێرشیان هێنایە سەر (وڵاتی نێوان دوو زێ) تاکو ئاخر و ئۆخری شەڕەکە بەشێکی خاکی ویلایەتی (موسڵ)ی ئەو سەردەمەیان خستە ژێر رکێفی خۆیانەوە، لەو سەردەمەدا (کفری) سنجەقێکی سەر بە ولایەتی شارەزوور لە ویلایەتی موسڵ بووە، لە سەروەختی فەرمانڕەوای عوسمانییەکاندا (کەمەر خانی دەلۆ) چەند جارێک لە عوسمانیەکان ڕاپەڕی و لە سەرئەنجامی ئەو راپەڕینانە بە دەستی عوسمانیەکان شەهید بوو، ئەو رۆح و پەیامە شۆڕشگێڕیەی بە خانەوادە و خەڵکی دەڤەرەکە سپارد.
ناوەرۆک
ئینگلیزەکان لە سەروەختی داگیرکردنی کوردستاندا شاری (کفری)یان کردبووە مەڵبەندێکی چەوساندنەوە و داپڵۆسین و ئازاردانی خەڵکەکەی و سەرانە و باج و بێگارێکی بێشومار و زۆریان خستبووە سەر خەڵکی ناوچەکە ئەوەندی دیکە خەڵکی ناوچەکەیان بێدەرتان و بەش مەینەت و نەدار تر کردبوو، بۆیە داد و بێدادیان بوو لە زوڵم و زۆرداری ئینگلیزەکان کە لە حەژمەتا خەڵکی هانا و سکاڵای دڵی خۆیان بردە لای (برایم خان دەلۆ) بۆ سەرزنشت کردن و ئامۆژگاری کردنی جێگری حاکمی سیاسی بریتانیا و دەست و پەیوەندەکانی، چەند جارێک دەنگی نارەزای و تووڕەی خەڵکی لەلایەن برایم خانی دەلۆ بە (سالمون)ی جێگری حاکمی سیاسی بریتانیا (ئەو سەردەمە فەرمانڕەوای شاری کفری دەکرد) راگەیەندرا بەڵام بێهودە بوو، چونکە ئەوان بۆ مژینی شیلەی گیانی خەڵکی و دزینی سەروەت و سامانی کوردستان برسی و رووت و رەجاڵ کردنی دانیشتوانی کوردستان هاتبوون بۆیە بێبەزەیانە دەهاتنە وێزەی دانیشتوانی ناوچەکە و دەستیان لە ئەوکی خەڵکی بەش مەینەتی کورد رۆژ لە دوای رۆژ توندتر دەکردەوە هاوکات داپڵۆسین و زەبر و زەنگ کار و بەرنامەی ئەوان بوو، کەڵکە بوونی ئەو هەموو غەدر و ستەمانە لەلایەک و گرتنی (شێخ مەحمودی حەفید) بە دیلی لە شەڕی دەربەند بازیان لەلایەکی دیکەوە و هاوتەریب مەسەلە چارەنوسسازەکانی دیاری کردنی چارەنوسی نەتەوەکان بووە هەوێن و هۆکار و فاکتەری هەڵایسان و بەرپا بوونی شۆڕش لە بەشێکی ناوچەکانی گەرمیاندا
بەرپا بوونی شۆڕش
و لە ماوەی یەک هەفتەدا شارەکانی (خانەقین و دووز و کفری) بەرگی دیلیەتیان داماڵاند و لەلایەن شۆڕشگێڕانەوە ئازاد و رزگارکران، پێش بەرپا بوونی شۆڕش (برایم خانی دەلۆ) پەیوەندی بە (رەفعەت سمایل بەگ داودە لە دووز و خورشید بەگ دەلۆ لە خانقین) کرد تاکو هەریەک لە ناوچەکەی خویدا دوژمن لە خاکەکەیان دەرپەڕێنن و هاوکات فشارێک بخەنە سەر کاربەدەستانی ئینگلیز بۆ ئازاد کردنی شێخ مەحمودی حەفید لە دیلیەتی و دەستبەسەری. لە رۆژی 22ئابی و لە درێژەی ئەو زنجیرە شۆڕشەی کەلە سەرانسەری ئێراق دژ بەداگیرکەران بەرپا کرابوو، (برایم خانی دەلۆ) سەرکردەی شۆڕش لە دەڤەری گەرمیان لەگەڵ تێکڕای هۆزی (دەلۆ) و بە پاڵپشتی زۆربەی هەرە زۆری هۆزەکانی تری ناوچەکە لە دژی دەسەڵاتدارانی داگیرکەر راپەرین و شۆڕشێکیان بەرپا کرد، تاکو لەو ئان و ساتە هەستیار و چارەنوسسازانەدا نەتەوەی کورد بە مافە مرۆی و نەتەوایەتیەکانی خۆی شاد و شکور بێت، لوتکەی چیای باوەشاسوار ئەو سەنگەرە قایمە بوو کە تەقەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی تێدا کرا و ترس و بیمێکی زۆری خستە دڵی داگیرکەرانەوە، (سالمون) جێگری حاکمی سیاسی بریتانیای ناچارکرد خۆی بە پێی خۆی بچێتە خزمەتی برایم خانی دەلۆ بۆ سارد کردنەوەی لە شۆڕش و هەڵچوون، ماڵ و دەسکەوتەکانی دنیا و پلە و پایە نەیتوانی هەڵوێستی مساومە و سازشکردن لە سەر کێشەی نەتەوایەتی و نیشتمان لەلای برایم خان دروست بکات چونکە بەقای بە پەیمان و بڵێنەکانی ئەوان نەمابوو لە هەمان کاتدا گفت و بڵێنی رزگار کردنی شار و ناوچەکەی بە جەماوەر دابوو. بەرەبەیانی رۆژی 22ی ئابی 1920 برایم خانی دەلۆ و هاوکارانی لە دیووی پشتەوە سەرکەوتنە سەرلوتکەی شاخی (باوە شاسوار) کە ئەو چیایە بەسەر شاری کفری دەڕوانێت دەستیان بەسەر مەتریلۆزی محکەمترین بنکەی ئینگلیزەکاندا گرت لەوێەوە کەوتنە گوللەباران کردنی مەرکەزی دەرەک (پۆلیسخانە) بەم کارەش شارەکە لە خەو راپەرین و ئافرەتان لە سەربانی ماڵەکانیانەوە هەڵهەڵەیان لێدەدا و پیاوان لە کوچە و کۆڵانکانی شاردا لە چاوەڕوانی ژوانی رزگار کردنی شاردا بوون، (سالمون) هەر زوو کەوتە خۆ و بەشوێن هەندێک لە پیاو ماقوڵانی شاردا ناردی تاکو چارەسەرێک بۆ خامۆش و دامرکاندنەوەی شۆڕش بدۆزنەوە و لەگەڵیدا سەردانی برایم خان بکەن، بەڵکو دەست لە شۆڕش هەڵگرێت هەرچەندە ئامۆژگاری سالمون کرا هەنگاوی لەو بابەتە نەهاوێژێت بەڵام بێهودە بوو، سەرئەنجام سالمون بەدیلی گیرا.
حکومەتێکی کاتی
شار لەو رۆژەدا لە دەست‌ی داگیرکەران رزگارکرا و حکومەتێکی کاتی بەسەرۆکایەتی برایم خان دامەزرا و کە ئەندامەکانی بریتی بوون لە (ئەکبر خان و وەیسی بەگی دەلۆ و حەمید عبدالرحمن کارێزی و حەمەجانی رۆغزایی و حاجی محەمەد تەرخانی و کاکەمەند ئەمین دروێش)، داموو دەزگاکانی بەڕێوەبردنی کاروباری هاووڵاتیان وەکو شارەوانی و پۆلیس و دارایی و خۆراکی خەڵکی و …هتد رێکخرایەوە و ئاڵو وێرکردن بەرووپێەی هندی لە بازاڕدا قەدەغە کراو بە شێوەکی کاتی دراوی عوسمانی بە گڕ خرایەوە، و ئەو دانەوێڵە و خۆراکانەی کە لە کۆگاندا هەبوون و دەست بەسەریاندا گیرا بوو بەپێی ژمارەی خێزان و بەبەلاش و یەکسان بەسەر هاووڵاتیاندا دابشکرا. دوای ئەوەی کە ئینگلیزەکان بۆیان دەرکەوت کە بەهێز و لولەی تفەنگ ناتوانن زاڵ بن و سەرکەوتن مسۆگەر بکەن بۆیە ناچار بوون زمانی گفتوو دانوسان دەست پێبەکەن، کە پاش ئەوەی لە رێگای دانووسانەکانەوە داگیرکەران ئەو راستیەیان لەلا ئاشکرا بوو کە ئەم شۆڕشە مەغزا و رەهەند و ئامانجێکی نەتەوایەتی هەیە، چونکە یەکەم داوایان ئازاد کردنی شێخ مەحمود بوو بۆیە ناچار بوون هەموو هێزەکانی خۆیان لە کەرکوک ناوچەکانی تر کۆ بکەنەوە تاکو ئەو شۆڕشە سەرکوت بکەن، پاش ئەوەی کە شاری کفری ماوەیەک لەلایەن شۆرششگێڕانەوە بەڕێوە دەبرا لە ئاکامی ئەو هێرشە فراوان و بەربڵاوە لە دوای و بەرگریەکی قارەمانانە کە چەندین شەهید گیانی خۆیان پێشکەش بە نەتەوەکەیان کرد، داگیرکەران جارێکی تر شاری کفریان خستوە ژێر رکێف و دەسەڵاتی خۆیانەوە و رقی خۆیان بە خەڵکی ناوچەکە رشت و باجێکی زۆریان خستە سەر خەڵکی 500 پارچە چەک و بڕێکی زۆر پارەیان بە دانیشتوانی شار بژارد.


🗄 سەرچاوەکان
[1]⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ویکیپیدیا

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس⚔ مێژوو
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 86% ✔️
86%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
86%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: May 5 2016 9:08PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: May 5 2016 9:12PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 2,176 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.112 KB May 5 2016 9:08PMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ئیبراهیم خانی دەلۆ 1920

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە
1.👁️دەلۆ
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 8,081 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574