کوردستان لەبەردەم هەژمونی گەندڵکاراندایە
بۆ/ سەرۆکایەتی حکومەت
بۆ/ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
بۆ /رای گشتی
بەڕێزان وەک دەزانن لەئێستادا خەڵکی کوردستان چاوەڕێ ی چاکسازی دەکەن، لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بە بڕیارێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی چەند مامۆستایەکی ئایینی لە ئەرکەکانیان دورخرانەوە، ئێمە وەک ڕێکخراوەکانی هەولێر کە لەخوارەوە ناومان هاتووە پێمان وایە ئەو جۆرە بڕیارانە مەترسین لەسەر پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی هاوڵاتیان، بەتایبەت کە هیچ هۆکارێکی ڕون لە بڕیارەکان نەخراوەتە ڕوو لەبارەی هۆکاری دوورخستنەوەی ئەو مامۆستا ئایینیانە، بەبڕوای ئێمە ئەو جۆرە بڕیارانە ئامانج لێ ی ئەو خەڵکانەیە کە بە ئاشکرا ڕووبەڕووی گەندەڵی بونەتەوە و، داوای پاراستنی موڵکی گشتی و بەرژەوەندی هاوڵاتیان دەکەن، هەروەک چۆن پێشتر بەڕێوەبەرێکی گشتی وەزارەتی ڕۆشنبیری بەهۆی وروژاندنی کەیسێکی گەندەڵی لەکارەکەی دوورخرایەوە، ئەو هەنگاوانە ئاماژەیەکی ترسناکی هەژمونی ڕەوتی گەندەڵیە بەسەر کوردستان کە هیچ پیرۆزیەک لەبەرچاو ناگرێت و، سزای هەموو ئەوانە دەدات کە کۆسپ لەبەردەم کارەکانیان دروستدەکەن.
بۆیە ئێمە لێرەوە داوادەکەین حکومەت و دەسەڵاتداران سنورێک بۆ ئەو ڕێوشوێنانە دابنێنن بەرامبەر ئەو خەڵکەی ڕووبەڕوی گەندەڵی دەبێتەوە و، لەجێ ی ئەوە خەڵکی گەندەڵ و یاساشکێن سزابدەن، کە هۆکاری تێکچونی دۆخی ئابوری و کۆمەلایەتی خەڵکی کوردستانن.
داواش لە وەزارەتی ئەوقاف دەکەین ئەو بڕیارە دەست بەجێ هەڵوەشێنێتەوە و، ئەو مامۆستایانەش بگەڕێندرێنەوە سەر ئەرکی خۆیان.
29-04-2016
هەولێر
ناوی ڕێکخراوەکان
1-دەزگای ستاندەر بۆ توێژینەوە
2-رێکخراوی نەخشە
3-رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی
4-رێکخراوی دەرفەت
5-رێکخراوی ژیر
6-رێکخراوی دڵسۆزی
7-رێکخراوی مۆنیتەر
8-رێکخراوی لوتکە
9-رێکخراوی چاوی زانکۆ
10- ڕێکخراوی ڕۆشنایی
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 16,810
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!