بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: رێکخراونامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 10-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆10-04-2020
📆09-04-2020
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅10 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,795) پەڕتووک||
📅 09-04-2020
باکووری کوردستان
- لە نەخۆشخانەی فێرکاری ئامەد تووشبووییەکی دیکەی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 12 کەس بەرزبووەوە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شارام سەفەری، رۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی راوێژ پرس، بانگهێشتی دادگای سەرپێڵ زەهاو کرا.[6]
- بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “پەروین ئەدوایی“، چالاکی مەدەنی دانیشتووی شاری مەریوان، بەهۆی کەوتنە بەر لێبوردنی گشتی لە زیندان ئازاد کرا.[7]
باشووری کوردستان
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بە
📅 09-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-04-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 08-04-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی پاسووری ئامەد لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێڵێدا تەقینەوەیەک روویدا و بە پێی زانیاریەکان 5 کەس گیانیان لەدەستداوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، 19 زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ ئەنجامی تاقیکاریی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان کراون.[7]
- تەرمی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی عەسکەر محەممەدی خەڵکی گوندی نەبی کەندیی بەخشی ناوەندیی چاڵدێران لە بەرزاییەکانی ئەو شارەدا دۆزرایەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کوردە چوار ڕۆژ لە بەر
📅 08-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
شێوازی نوێی دابەشکردنی مووچە لە هەڵەبجە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەلام مەنمی
ساڵی 1937 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە
لەساڵی 1960 کۆلیژی شەریعەی لەبەغداد تەواو کردوە
زیاتر لە 22 ساڵ مامۆستا بووە دواتر بووە بە سەرپەرشتیاری پەروەردەی سلێمانی.
لە هەفتاکانی سەدەی بیستەوە دەستی بە کاری نووسین کردووە.
لە 09-04-2015 کۆچی دوایی کردووە.
👫 سەلام مەنمی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەلام مەنمی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار پیت مویلەر و هاوڕێکەی لیا فیسەر ئەو کاتەی کە خوێندکار بوون، بە بەرگی دیدەوانیەوە لە رێگەی کوردستانی باکوورەوە گەشتی کوردستانی باشوریان کرد و لە نزیکەوە توانیان کورد بناسن و تێکەڵاوی شۆڕشی کورد بوون، چونە حاجی هۆمەران، ئەم گەشتەیان وای لێکردن و کوردیان خۆشبوێت، لە پاش رێکەوتننامەی جەزائیر لە نێوان (شای ئێران و سەدام حوسەین)دا لە ئازاری 1975دا کە شکست بە شۆڕشی کورد هێنرا، پیت مویلەر و هاوڕێکانی یارمەتیەکی زۆری ئەو کوردانەیان دا، کە وەک دەستەی یەکەمی پەنابەرانی کورد روویان لە
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
پیت مویلەر - Piet Muller
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,239 | وێنە 58,222 | پەڕتووک PDF 10,795 | فایلی پەیوەندیدار 40,356 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,086 |
📊 ئاماری پێشێل کاریەکانی مافی مرۆڤ لە مانگی ئاپریلی 2016لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
ئاماری پێشێل کاریەکانی مافی مرۆڤ لە مانگی ئاپریلی 2016لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کور
📊 ئامار و راپرسی

ئاماری پێشێل کاریەکانی مافی مرۆڤ لە مانگی ئاپریلی 2016لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان

ئەم راپۆرتە دۆخی مافی مرۆڤ لەمانگی ئاپریلی 2016 لە ڕێ کەوتی جومعە13خاکەلێوە تاشەمە11گوڵان بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە کەڵک وەرگرتن لەراپۆرتی رێخراوە مەدەنیەکانی ئێران و رێخراوەکانی مافەکان مرۆڤ لە کوردستان کۆ کراوەتەوە.جێگەی ئاماژەیە بەهۆی دۆخی بەسراوی هەواڵنێری لە ئێران و ئیزن نەدەان بە رێخراوە مەدەنی ومافەکانی مرۆڤ ئەم ئامارە تەواونییە لەوانەیر هەندێک ڕاپۆرت ڕادەستی ئیمە نەگەیشتبێت ئەمەتەنیا بەشێکە لە پێشێل کاریەکان لە مانگی رابردوو

کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەست بەسەر کردن زیاتر لە چەند سەد کەس لە شارۆمەندانی کورد، بە پێشێل کاری مافی مەدەنی و ئازادی رادەربڕین، بەرچاو نەگرتنی مافی ژیان، ئەمنیەتی تاکەکەسی، سووکایەتی بە هاووڵاتیان کورد، ئەشکەنجەی بەندکراوە سیاسیەکان و لەبەر چاونەگرتنی مافە سەرەتاییەکانی بەندکراوە سیاسیەکان کۆتایی بە مانگی ئاۆریلی 2016 هێنا.

بەپێی مادەی19 جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی رادەربڕینی هەیە،هەر وەها لە بەندی1مادەی9 پەیمانی نێونەتەوەیی مافی مەدەنی وسیاسیدا هاتووە; هەمو تاکێک مافی ئازادی وئەمنیەتی تاکاکەسی هەیە، هیچ مرۆڤێک نابێت کەسێک بەهۆی باوەڕەکانیەوە ئازار بدات.

لەبەندی دووهەمی مادەی19دا ئاماژە دەکات : هەر تاکێک مافی ئازادی بەیانی هەیە، دەتوانێت بۆ پەرەپێدانی وتەکان و باوەڕەکانی بە هەرچەشنێ هەوڵ بدات وەک لەچاپ دان، بڵاوکراوەی هۆنەری، ریکلام، خوێندن و هەر چەشنە بەشوێنداچووندا ئاساییە بۆ باوەڕەکانی.

هەر وەها لەمادەی22دە هاتووە هەر تاکێکی کۆمەڵگا مافی ئەوەی هەیە ئەمنیەتی لەکۆمەڵگا ببێت ولە رێگای هەوڵ دان لە پانتای نەتەوەیی یارمەتی نێو نەتەوەیی بە بەرێخستن کردنی سەرچاوەکانی نێونەتەوی،مافی بزرنەبوونی ئابووری،کۆمەڵگایی وکلتووری خۆی بو پاراستنی پێگە وکەسایەتی خۆی بەکار بهێنێت. وبەپێی بەندی 5 هیچ کەس مافی ئەوەی نییە تاکێک ئەشکەنجە،ئازار،سزا بدات یان بە شیوەگەلی نامرۆڤانە سەرکوت بکات.

بە پێی جارنامە گەردوونیەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ، مافی سیاسی و کۆمەڵایەتی، هەر تاک و کۆمەڵگایەک مافی هەیە بۆ مافە سروشتی و پێناسە کراوەکان تێکۆسان بکات و هەوڵ بدات کۆمەڵگایی خۆیی بنیاد نێت، هیچ ناوەندێک مافی ئەوەی نیە مافی ئەوانی تر پێشێل بکات و نایەکسانی بەرهەم بهێنێت.
لە ئیستا دا زۆرتر لە 50چالاکی سیاسی و باوەڕیەکان لە ئیران ورۆژهەڵاتی کوردستان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوەو چاوەڕێی جێ بەجێ بوونی سزاکەیان دەکەن

لە مانگی رابردوودا راپۆرتیک سەبارەت بە لەسێدارەدانی چوار گیراوی کورد لە گرتووخانەی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دراوە.
بە پێی هەوالە گەیشتووە کان بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گیراوانی کورد بە هۆگەلی جۆراو جۆرلەسێدارە دەدرێن وئەم لە سێدارە دانانە بەرای گشتی ناگەیەت،کۆماری ئیسلامی ئێران رێژەی لەسێدارە دان بڵاو ناکاتەوە

سەر لە بەیانی رۆژی سێ شەمە 31خاکە لێوە لە گرتووخانە دەریا لەشاری ورمێ سزای سێدارەی 4 بەندکراوی کورد بە ناوگەلی”مەجید مورادی،ئەحمەد محی،علی رەزا ساریان و مەنسوور رازیانی”جێ بە جێ کرا.ناوبراوان بە تاوانی پەیوەندی دار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لەسێدارە دران

لە رۆژی سێ شەمە بەڕواری7گوڵان بەندکراوانی کورد”سامان نەسیمی ومحمدعەبدوڵاهی”بانگهێشتی حسینیەی گرتووخانەی ورمێ کراون ولەلایەن بەڕێوەبەری گرتووخانەکەوە پێیان وترا:ئێوە لەدۆخی سووردان بۆ جێ بەجێکردنی سزاکانتان وتەنها دەتوانن داوای لێبووردن بکەن

قۆڵ پێچ کران

“قۆڵ پێچ کردن،بانگ هێشت کردن،دەرکردنی سزا،چێ کردنی فایل”

لەم مانگەدا رێژەی _____کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان قۆڵ بەست وبانگ هێشتی بنکە ئەمنیەکان وسزایان بەسەردا سەپا

رۆژی جومعە 13خاکە لێوە میعاد ئەحمەدی چالاکی مەدەنی لە شاری سنە لە ماڵ خۆی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە قۆڵ بەست کرا.و دوای24کاتژمێر مانەوەلە ناوەندی ئاسایش وزانیاری شاری سنەراگوێزی گرتووخانەی مەرکەزی هەمان شارکرا،هەروەها ئاسایش بانگهێشتی سوهەیلا محمدی لە چالاکانی مەدەنی بۆ بنکەی ئاسایش کرا
لە شەمە 14خاکەلێوە وەفا ئازەربار خۆێندکاری زانکۆ خەڵکی شاری مەهاباد بە تاوانی هەوڵ دژی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای4مانگ زیندانی بەسەردا سەپا

یەکشەمە15خاکە لێوە سزای سێ ساڵ زیندان بەسەر برایان هوشەنگ ومحمد پیروز زادەگان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان سەپێندرا،ناوبراوان لە مانگی رەزبەر دەست بەسەرکرابوون لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ورمێ وە بە تاوانی هەوڵ دژی ئەمنیەتی ملی سزا دران

دووشەمە16خاکەلێوە “نەسرەدین دالایی میلان “خەڵکی شاری ماکۆ کە پاییزی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە گیرابوو بە تاوانی پەیوەندی بەیەکێک لە حزبە کوردیەکانەوە 6مانگ زیندانی بەسەردا سەپا
پێنج شمە 19خاکە لێوە لەچارەنووسی “پشتیوان نەهرۆیی” گەنجی کوردی شاری بانە کە سەرماوەزی رابردوو لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە قۆڵ بەست کرابوو هێشتا هیچ زانیاریەک لەبەر دەست دا نییە

شەمە21خاکەلێوە “ئەفشین حسێن پەناهی”خەڵکی ناوچەدێولان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە قۆل بەست و راگوێزی شوێنیکی نادیار کرا
شەمە21خاکە لێوە بانگهێشت کردنی “سوهەیلا محمدی”بۆدادگاو دادگایی کردنی بەهۆی بەشداری کە کەمپەینی رزگار کردنی کانی بڵ وکۆکردنەوەی 5هەزار واژۆ بۆکانی بڵ

رۆژی24خاکە لێوە سێ برای بۆکانی بەناوگەلی “ئەفشین،سەعیدوحامد حەیدەرزادە” لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە قۆڵ بەست کران

شەمە28خاکەلێوە یەکێک لەئەندامانی کانونی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای سنە بەناو “تاهیر قادرزادە”سزای سێ مانگ ویەک رۆژ زیندانی بۆ بڕایەوە

چوارشەمە یەکی گوڵان دادگای شۆڕشی شاری نەقەدە سزای لوقمان بالکی کوڕی علی وئیسلام مستفاپور کوڕی مامەند بە 11ساڵ و6ساڵ زیندان راگەیاند

چوار شەمە یەکی گوڵان ئاسایش وزانیاری شاری سنە،خالد حسینی،غالب حسینی ومەجید حەمیدی،بانگ هێشتی بنکەی ئاسایشی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرد وپێیانی راگەیاند کە لە خۆپیشاندانی یەکی مەی رۆژی جیهانی کرێکاربەشداری نەکەن
جومعە 3گوڵان دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە سزای 6ساڵ ویەک رۆژ زیندانی بۆ علی حسن پەناهی مامۆستای خەڵکی ناوچەی دێولانی رۆژهەڵاتی کوردستانی سەر ڕاست کردەوە

سێ شەمە 7گوڵان ئاسۆرۆستەمی بانگهێشتی لقی36دادگای پێداچوونەوە کرا

چوار شەمە8گوڵان هێزە ئەمنیەکانی سەربەوەزارەتی ئاسایش وزانیاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری نەقەدە هەوڵی قۆڵبەست کردنی شەهاب ئەحمەدی ئازەر کوڕی ئەحمەد یان دا،ناوبراو پێشتر چەندین جار دەست بەسەر کرابوو

پێنج شەمە9گوڵان هێزە ئەمنیەکانی ئاسایشی بۆکان کوتایانەسەر ماڵی ئەفسانە بایزیدی کچی ئەبووبەکر ودوای قۆڵبەست کردنی بۆ شوێنێکی نادیار گوێزایانەوە
پێنج شەمە9گوڵان شەهاب ئەحمەدی ئازەر لەماڵەکەی خۆی لەیەکێک لە گەرەکە کانی شاری نەقەدە قۆڵبەست کرا،جێگەی ئاماژەیە ناوبراو لەلایەن هێزە کانی سەربە ئاسایش وزانیاری دەست بەسەر کراوە

پێنج شەمە 9گوڵان بێ ئاگایی لە چارەنووسی 7 هاوڵاتی بەناوگەلی”سامان رونما،رەزا عزەت تاج، وەلی شەریفی،سابیر رەسوڵی پور،محمد رویان وفاروق شەفاهی ویەک هاوڵاتی تر کە مانگی رەشەمەی رابردوو دەست بەسەر کرابوون،تائێستا لە چارەنووسیان و شوێنی دەست بەسەر کردنیان هیچ زانیاریەک لەبەر دەست دا نییە

جومعە 10گوڵان سامان قادری ئازەر هاوڵاتی خەڵکی بۆکان کە لە 23 مانگی بەفرانبار دەست بەسەر کرابوو هێشتا لە بەند دایەوە بنەماڵەکەی لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاگان

جومعە 10گوڵان “عبدالڵە بەرخان”کە پێشترلەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە قۆڵ پێچ وخرابووە ژووری تاکەکەسی ئاسایشەوە،دادگایی کراو یەک ساڵ سزای بەسەردا سەپاو راگوێزی گرتووخانەی شاری مەریوان کرا

گرتووخانە

لە ئێستادا 384بەند کراوی سیاسی کورد لە گرتووخانەکانی ئێران ورۆژهەڵاتی کوردستان دا ژیان بەسەر دەبەن

لەم مانگەدا پێشێل کاری مافی بەندکراوان لەوانە ئەشکەنجە،نەدانی چارەسەری پزیشکی”محمد سدیق کەبوود وەند،زەینەب جەلالیان،ئەفشین سوهراب زادە،کەیوان داوودی،علی رەزارەسوڵی، رەمەزان ئەحمەد کەماڵ ئەیوب ئەسەدی و… هەندێک لەو بەند کراوانەن کە سەبارەت بە چارەسەری پزیشکی لەلایەن کاربەدەستانی گرتووخانەکان پشت گوێ خراون. دەرکردنی بڕیاری سزای تازەو..وەک مانگەکانی پێشوو بەردەوام بوو بەشێوەی خوارەوەیە:

جومعە13خاکەلێوە سزای عوسمان موستەفاپور بەندکراوی کورد بەهۆی گوم بوون یان لەناو چوونی فایلەکەیەوە لە 25ساڵ بووبە 35ساڵ.ناوبراو بەندکراوی سیاسی گرتووخانەی ورمێ یە کە 25ساڵە بەبێ مافی پەیوەندی بەهیچ کەسێک لەدەرەوە لە گرتووخانەدایە

دووشەمە23خاکەلێوەبەهۆی جیانەکردنەوەی تاوانەکان لەیەک دی لە گرتووخانەی ورمێ، دووبەند کراوی سیاسی کورد بەناو”موستەفاسەبزی وعلی یەگانە”بەند کراەی بەندی 13لەم گرتووخانەدا کەوتنە بەر هێرشی کەرەستە دەس کردەتیژەکانی چەند بەند کراوێکی تاوانە مەترسیدارەکان وزۆر بە دژواری بریندار بوون

یەک شەمە29خاکەلێوە دوو بەند کراوی سیاسی کورد لە گرتووخانەی شاری تەورێز بەناو “محمد ئەمین ئاگوشی وئیرەج محمدی”لە دادسەرای تەورێز پێناسەی تاوانیان بۆ کرا بەتاوانی ساختەی تێک دانی باری ئاسایی گرتووخانە،ناوبراوان بە هۆی ناڕەزایی دەربڕین سەبارەت بەدۆخی نالەباری گرتووخانەکە لەلایەن بەڕێوەبەری گرتووخانەکە لە لقی7دادسەرای تەورێز فایلیان بۆ هاتە چێ کردن

یەک شەمە 29خاکەلێوە ڕاگەیاندنی مان گرتن لەخواردنی رەمەزان ئەحمەدکەماڵ بەهۆی کەم تەرخەمی کاربەدەستانی گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەج سەبارەت بە چاودێری تەندرووستی وپزیشکی بۆ ناوبراو

لەیەک شەمە29خاکەلێوە ئەفشین سوهراب زادە بەند کراوی سیای کورد لە گرتووخانەی شاری میناب بەهۆی رێگە پێ نەدان بە چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانەیەک لەدەرەوەی گرتووخانە بە دووراندنەوەی لێوەکانی دەستی دایەمان گرتن لەخواردن بەڵام سەرەڕای ناجێگربوون و مەترسی دار بوونی تەندروستی ناوبراو لە رۆژانی دوایی دا کەربەدەستانی گرتووخانەکە هیچ ئاوڕێکیان لێ نەداوە

دووشەمە30 خاکە لێوە ڕێگری کرا لەوەی کە چارەسەری پزیشکی بۆ بەند کراوی سیاسی کورد ئەیوب ئەسەدی لە دەرەوەی گرتووخانە بکرێت،ناوبرا دیسک کەمەری هەیە.دادگای شارەکە رێگەی چارەسەری لە دەرەوەی گرتووخانەکەی بەناوبراو نەدا

پێنج شەمە 2گوڵان لێدانی بەند کراوی کورد حسن کەماڵ رەمەزان،بەندکراەی سیاسی کورد لە گرتووخانەی ورمێ بەهۆی دەمەقاڵێ لەگەڵ یەکێک لە مەئموورەکانی گرتووخانەکە لەلایەن زیندان بان و بەڕێوەبەری گرتووخانەکە درایە بە پەلامار ولێدان و لووت وملی بەدژواری بریندار بوو،دوای لێدانیکی زۆر دەست وپێی بەستراو کرایە ژووری تاکەکەسی گرتووخانەکەوە

جومعە3گوڵان،رێگەپێ نەدان بەچارەسەری پزیشکی،پەیوەندی بەبنەماڵە وئازادی کاتی بەکەماڵ شەریفی رۆژنامەوان وچالاکی سیاسی دوورکراو لە گرتووخانەی شاری میناب،ناوبراو لە دۆخێک دا سزاکە تێ دەپەڕێنیت کە بە تێ پەڕبونی8ساڵ لە سزاکەی تەنها یەک جار توانیویەتی دایک وباوک خۆی ببینێت وئێستا تووشی گرفتی کۆئەندامی جووڵان بوو

شەمە4گوڵان رێگری لە چارەسەری پزیشکی وئازادی کاتی دوای22ساڵ زیندان هەمبەر بە “محمد نەزەری” بەندکراوی گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەج کە بەهۆی ئاڵۆز بوونی فایلەکەی وگەندەڵی برووکراسی ناو گرتووخانەکە تائێستا لەبارێکی ناتەندرووست پشت گوێ خراوە

شەمە4گوڵان گرتووخانەی مەهاباد،بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پزیشکی شیاو نەبوونی هیچ کارمەندێکی تەندرووستی لە دەرەوەی کاتی دەوام دۆخی بەند کراوە نەخۆشەکانی گرتووخانەکە زۆر نالەبار راگەیەندراور

پێنج شەمە9گوڵان مان گرتنی500بەند کراوی گرتووخانەی مەهاباد،بەهۆی گوشار وئاستەنگی گەلیک کەلە گرتووخانەکەدایە بەتایبەت هەڵسووکەوەتی بەڕێوەبەر ودادوەری چاودێری گرتووخانەکە هەمبەر بە داواکاری بەندکراوان. ئەم کردەوە بووبەهۆی بەشداری نزیک بە 500 کەس لە مان گرتنەکەدا
بەندکراوان نیوەڕۆی28ئاپریل خوراکی گرتووخانەیان وەر نەگرت وبەفەرمی مان گرتنیان راگەیاند

جومعە 10گوڵان “ئومێد رەحمانی”بەند کراوی بەشی تاوانە ماڵیەکانی گرتووخانەی ورمێ بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بارو دۆخی ووڵام نەدانەوەی کاربەدەستانی گرووخانەکە مانگرتنی راگەیان ورۆژی11گوڵان سەری خۆی لە گەچ گرت.لەدوای ئەم رووداوە ناوبراو لەلایەن کاربەدەستانی گرتووخانەکە راگوێزی ژووری تاکەکەسی گرتووخانەکە کرا کە دۆخی مەترسی دار بەراورد دەکرێت

جومعە 10گوڵان “محمد ئەمین ئاگوشی”گیراوی سیاسی بەهۆی باروودۆخی نالەباری گرتووخانەی شاری تەورێز دەستی دایە مانگرتن لە خواردن ناوبراو بەهۆی دۆخی نامرۆڤەنەی گرتووخانەکە خوازیارە دووبارە بگوازرێتەوە بۆ گرتووخانەی شاری زاهیدان.

کرێکاران و سێنفەکان
گوزارشی پێشێلکاریەکانی مافی کرێکاران لەم مانگە دا :

بە پێی ئەو هەواڵانەی گەیتوونەتە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەم مانگە دا نزیکەی 1646 کرێکار لە کارەکانیان بێ بەش و دەر کراون، پێنج شیرکەتی گرینگی بەرهەم هێنان داخراون. لەو مانگە دا کرێکارگەلی زۆر بە هۆیی ئەوەی کە کرێدەست و موچەکانیان نەدراوەترێیە، تووشی کێشە بوون بۆ گوزەرانی ژیانیان.

لەم مانگە دا بە هۆیی داخرانی رێگای کۆڵبەری لە شارەکانی سەردەشت، مەریوان، پیرانشار و بانە لە رۆژەڵاتی کوردستان کە لە لایەن کۆماری ئێسلامی ئێرانەوە رووی دا، نارەزایەتی گەورە ساز بوو و دوکانداران، کرێکاران و کۆڵبەران نارەزایەتیان دەربڕی و مانگرتنی سەراسەری لێ کەوتەوە کە تێیدا دوکن و بازارەکان داخران.
داخرنی سنوورەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانێ کێەی زۆر گەورە بۆ خەڵک ساز کت، بەتایبەت ئەو خەڵکانەی بژێوی ژیانیان لە کارکردن لەو سنوورانە دەسبەر دەکەن. ئەوە لە کاتێک دایە کە دەوترێ نزیک لە 20 ماڵباتی کوردستانی بە کارگەلێ وەک کرێکاری و کۆڵبەری بژێوی ژیانیان لەو سنوورانە دەسبەر دەکەن. بێکاری و نەبوونی دەرفەتی کار دەبێتە هۆیی کۆچکردنی کوردستانیان.
سەرەتایی بەهاری ئەمساڵ 500 کرێکاری فەرمی کارخانەی نەساجی برۆجێرد کە کرێکاری فەرمی و کۆنن، دەرفەتی کاریان بۆ نوێ نەکرایەوە، هەواڵەکان دەڵێن، بۆ کەم کردنەوەی خەرجیەکان، ئەو کارخانەیە نیوەی کرێکارەکانی دەرکردوە.

3 و 4 مانگی خاکەلێوە 100 نەفەر لە کرێکارانی کارخانەی ئیستەکی سنە لە کارەکانیان دوور خرانەوە و ئەوان بەم هۆیە مانگرتنی نارەزایەتیان ئەنجام داوە.

8 خاکەلێوە زیاتر لە 100 کرێکاری کارخانەی پارسیلۆنی خۆرەم ئاوا بۆ وەرگرتنی موچەکانیان، گردبوونەوەیان کرد و لە پێش ناوەندی پارێزگای خۆرەم ئاوا ئەنجام دا، بەڵام هیچ کەس وەڵامی نەدانەوە.
بەیانی 14 خاکەلێوە بە فەرمانی پارێزگاری کرماشان، شەش کەس لە کرێکارڵنی فەرمانداری قەسری شیرین کە لە ناوەندی هاویاری شارەداری قەسری سیرین کاریان دەکرد، دەرکران.
15 خاکەلێوە، کارخانەی عمران صنعت لە شارۆچکەی پیشەیی سەرپێل زۆهاو داخراو و کرێکارەکانی دەرکران. ساحیبی کارخانەکە بەدزی شتە باش و بەقیمەتەکانی کارخانەی دەرباز کردبوو.

18 خاکەلێوە کۆمەڵێک کە کرێکارانی شەریکەی خەزمەت گوزاری ناوەندی ئاسەوارە کلتووریەکانی ئیلام بۆ نارەزایەتی دەربڕین بۆ بار و دۆخی کاریان لە 8 ساڵی ڕابردوو و هەرەها نەدرانی موچەکانیان و پارەی بیمەکانیان گردبوونەوەیان کرد و داخوازی چارەسەری گرفتەکانیان بوون.

هەر لەو رۆژەدا کۆمەڵێک لەو کەسانی داخوازی ماڵیان کردبوو،گردبوونەوەیان کرد، ئەوان داخوازیان کردبوو بۆ خانوو، ماڵەکانی ناسراو بە خانە مهر، ماوەی سێ ساڵ بوو ناویان نووسی بوو، پارەیڵن دا بوو بەڵام پارێزگایی ئیلام، خانوەکانی نەدابوونێ.

کرێکارانی شەریکەی پیشەی لە پاوە بە هۆیی کێشەکانیان، چارەسەر نەکردنی کێشە کاریەکانیان لە پێش فەرمانداری پاوە کۆبوونەوەیان کرد.

کرێکارانی شەریکەی پەیمانکاری بعثت کە لە گەڵ ناوەندی تێلفونی ئیلام کار دەکا، بۆ نارەزایەتی دەربڕین بە کێشەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجام دا. کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداری ناوەندی ئیلام بە هۆیی نەدرانی عەیدانەی 1395 و سابقە کار 1394و پارەی بیمە گردبوونەوەیان کرد.

هەر لەو روژەدا شۆفیرنی شیرکەت واحدی ئیلام بە هۆیی دیاری نەکرانی موچەکانیان لە بەردەم ناوەندی شەریکەکەیان لە جادەی ئیلام -کرماشان گردبوونەوەیان کرد.

19 مانگی گوڵان کرێکارانی شەریکەی ئیستک بە هۆیی دەرکرانیان مانگرتنیان کرد
کارخانەی قالبسازی ئاسنی قوروە 400کرێکاری خۆیی دەرکرد.

19 خاکەلێوە، یەحی ئەحمەدنژاد، معاونی مەکتەبی سەرەتایی لە گوندی گردوانی ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا.

20 خاکەلێوە، بەپرسانی حکومەتی بە هۆیی شەریان لەسەر بەشیان لە کارخانەی قەندی زەکەریا، ئەو کارخانەیان داخست، کە بوو بە هۆیی بێکار بوونی 250کرێکار.کرێکارانی کارخانە قەندی پیرانشار بە هۆیی نەدرانی موچە و جێ بەجێ نەکرانی داخوازیەکانیان مانگرتنیان کرد.

کرێکاران و کارمەندانی دەنگ و سیمای ئیلام بە هۆیی نەدرانی موچەی زێدەکاریان نارەزایەتیان دەربڕیی.
کرێکارانی شەریکەی غرب دانە بە هۆیی نەدرانی موچەی سێ مانگیان، بیمەکانیان و سابیقەی کاریان لە شەقامی ئاویەر نارەزایەتیان دەربڕیی.

کۆەڵێک لە کرێکارانی شەریکەی شاهۆ لە کامیارن بە هۆیی نەدرانی موچەکانیان نارەزایەتیان دەربڕیی.

کرێکارانی شەریکەی ئاسۆپلاست بە هۆیی نەدانی موچە و پاداشەکانیان نارەزایەتیان دەربڕیی.
کرێکاران و کارمەندانی خزەمەتگوزاری شارەداری ئیلام بە هۆیی نەدرانی موچەی 5 مانگیان نارەزایەتیان دەربڕیی.

کرێکاران وکارمەندانی شەریکەی بەرهەمهێنانی بیسکویتی غەزل لە روانسەر بە هۆیی نەدرانی بیمەکانیڵ و پاداشتی 1394 یان نارەزایەتیان دەزبڕیی.

کرکارانی کارخانەی پولاد زاگرۆسی قوروە بە هۆیی دەرکرانیان نارەزایەتیان دەربڕیی، نەبوونی بروا و کێشە ساز کردنوو و گوێ نەدانە یاسایی کارکردن و دەرکرانیان هۆکاری ئەو نارەزایەتیە بوو.
کرکاران و کارمەندانی شارەداری ناڵۆس لە پیرانشار بە هۆیی نەدرانی موچەکانیان، کارەکانیان بە جێهێشت و گردبوونەوەیان کرد.

کۆڵبەری و مین
کۆڵبەری کارێکی نافەرمی و نایاسییە کە خەڵک لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دەرهێنانی بژێوی ژیانیان، ناچار دەبن روو بکەنە ئەو کارە. کۆڵبەران ژیانێکی پڕ دژوار و پڕ نەهامەتی دەبەنە سەر، لەلایەک بارێکی زۆر و بە بەهایی کەم دەگوێزنەوە، لەلایەکی تر لە لایەن هێزە ئەمنی و سەربازیەکانی کۆماری ئێسلامی تەقەیان لێ دەکرێت، بە هۆیی ئەو کارە قورسەشەوە، تووشی دەها جۆر نەخۆشی دەبن کە دەبێتە هۆکاری ژیانی کورت بۆ ئەو چینەی کۆمەڵگا، ئەوە لە کاتێک دایە کە نەکەونە بەردەستڕێژی گوللەو نەکووژرێن یان بریندار نەکرێن.
لە مانگی ڕابردووش دا وەک مانگانی پێشوو، هەواڵی کووژران و بڕێندار بوونی کۆڵبەران هەبوو،
لە یەکەم رووداو دا بە هۆیی سێڵاو لە بانە کۆڵبەرێکی 22 ساڵان بە ناوی خالق غەفاری خنکا و گیانی لە دەست دا.
لە رووداوێکی تر دا و هەر لە مانگی ئاپریڵ کۆڵبەرێکی سڵماسی بە ناوی بێهزاد کەماڵی کەوتە بەر دەسرێژی گوللەی هێزە ئەمنی و سەربازیەکانی ئێران و کووژرا.
لە رووداوێکی تر لە بانە، 14 ئاپریڵ کۆڵبەرێک دەدرێتە بەر گوللە و بیندار دەکرێت، کە بڕینەکانیشی زۆر سەختن.
لە ناوچەی دزلی، بە هۆیی نانەوەی کەمین لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە 4 کاسبکار دەکەونە کەمێن و دەڕفێندرێن و تا ئەو کاتە هیچ زانیاریەک لەسەر وان نیە.
لەو مانگەی کە دەرباز بوو، حاڵەتی هەرە دیار و گرینگ، مانگرتنی کاسبکارانی کورد بوو کە بە هۆیی بەستنی سنوورەکان رووی دا، لە شارەکانی مەریوان، بانە، سەردەشت و پیرانشار مانگرتنی چەند رۆژە رووی داو و لە نەهایەت دا سنوورەکان بۆ کاری کاسبکاران و کۆڵبەران کرانەوە، هەڵبەت لە شوێنگەلێ هێشتا نەکراونەوە.
تەقینەوەی مین لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەمساڵیش قوربانی گرتنی دەست پێ کردوە، چاندنی مین لە لایەن ئێرانەوە، بیانۆیەک بووە هەمیشە بۆ پاراستن و بواری ئەمنی، بەڵام خۆدی ئەو مینانە ئاسایشی خەڵکیان گرتوە و خەڵک دەکەنە قوربانی.
سەرەتایی ساڵی نوێ، 5 حاڵەتی تەقینەوەی مین رووی داوە لە قەسری شیرین، کە چەندین کەس بڕیندار بوون و خەسارەتی زۆری ماڵی لە هاوڵاتیان داوە.
لە دێهلۆران بە هۆیی تەقینەوەی مین، ژنێک بە ناوی حەمیدە راسهن تووشی مۆج گیران دەبێت و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.
هەر وەها بە هۆیی تەقینەوەی مین لە سنووری نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان، 5 کەس کە بۆ گەران و خۆی روویان لەو ناوچانە کردوو، بە هۆیی تەقینەوەی مین بڕیندار دەبن و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن کە دوویان مناڵن.
بە پێی زانیاریەکان، لە شەری 8 ساڵەی ئێران و ئێراق، 14 ملیۆن مین لە نێوان ئەو دوو وڵاتە چێنراون، کە زۆربەیان دەکەونە رۆژهەڵات و باشووری کوردستان، کۆماری ێیسلامی ئێران، هیچ هەوڵێکی جدی بۆ پاکردنەوە و هەڵگرتنەوەی ئەو مینە چێنراوانە نادات.

ژینگە
لە پێوەندی بە ژینگە و پاک و خاوێنی گوزارشەکانی ئەو مانگە ئەوانەن.

بیشەڵان و قامیشەکانی دەریاچەی زرێواری مەریوان ئاگر دران و لە دەسگایی رۆت فایەر کەڵک نەگیرا.
ئاوی خواردنوەی ئیسلام ئاوای غەرب بە ویروسی نۆڕاک پیس کرا.
ئاوی شارەکانی هەرسین، خۆرەمئاوا و ئێسلام ئاوای غەرب رەش و بۆ خواردنەوە نابێت.

بە هۆیی خۆڵ بارینەوە زیاتر لە 56 هەزار هێکتار لە دارستانەکانی ئێلام لە 10 لەسەد تا 100 لەسەد ویشک بوون.

خۆکووژی، کووشتن و هەڵەی پزیشکی
کچێکی 10ساڵان بە ناوی لەیلا لە دیواندەرە خۆیی کووشت.
کرێکارێک لە سەقز کە خێزاندار بوو، خۆیی کووشت.

دوو کچی گەنج بە ناوەکانی کاڵێ عەزیزی و لەیلا جەلالی لە سیلوانا خۆیان کووشت.
21 خاکەلێوە کچێکی 17 ساڵان بەناوی دڵشاد بەدەستی براکەی کووژرا.

دوو کوری 16 و 17 ساڵان بە ناوەکانی عەبدولا جەهان و عەبدولکەریم ئەمیری لە گوندەکانی سەر بە ورمێ خۆیڵن کووشت.

21 خاکەلێوە یەحیی ئەحمد نژاد مامۆستا لە گوندی گردوان خۆیی کووشت.

31 خاکەلێوە خالید.م لە سەقز خۆیی کووشت.
24 خاکەلێوە مەریەم.ع لە گوندی یارڵی مەهاباد خۆیی سوتاند.

شکوفە فەتح‌ئاادی 13 ساڵان لە لورستان بە هۆیی هەڵەی پزیشکەکان گیانی لەدەست دا.

25 خاکەلێوە خەدیجە مورادی 28 ساڵان لە کانی دیناری مەریوان خۆیی سوتاند.
مناڵێکی 12 ساڵان لە گوندی چالاب بە هۆیی هەڵەی پزیشکی گیانی لەدەست دا.
هەینی 10 گوڵان گەنجێکی 23 ساڵان لە مەریوان خۆیی کووشت.
هەر لەو رۆژە و لە کرماشان ژنێک خۆیی کووشت.

لە کۆتایی دا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوادەکات لەگەلی کوردستان، لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەدی هێنانی مافەکانیان تێ بکۆشن و هەوڵ بدەن زوڵم و ناعەدالەتیەکانی کۆماریئیسلامی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد بە گوێی جیهانیان بگەیێنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📈 جۆری ئامار و راپرسی🤺 توندوتیژی
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 74% ✔️
74%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
74%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 3 2016 9:47AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 3 2016 9:49AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 6,221 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئاماری پێشێل کاریەکانی مافی مرۆڤ لە مانگی ئاپریلی 2016لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کور
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
🎥 ئالبومەکان
1.👁️کۆڵبەرانی رۆژهەڵات
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️مادە هۆشبەرەکان
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️زەینەب جەلالیان
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,421 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574