- سوپای عێراق بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان هێرشیانکردە سەر چەکدارانی داعش لە باشوور و باکووری ڕۆژئاوای مەخموور.
- عەدنان حەمەی مینا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانی لەگەڵ نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک و هادی عامری، فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی سەبارەت بە کۆبوونەوەکەیان گوتی: "ئومێدمانوایە گەیشتبینە چارەسەرێکی کۆتایی، هۆکاری کێشەکانمان دیاری کرد، بڕیاردرا هەرچی هێز هەیە لەنێو خورماتوو بکشێتەوە و ئەمنیەت و ئاسایش بدرێتە دەست پۆلیس و ئاسایشی شارەکە، تا ئەوکاتەی پۆلیس نیسابی تەواو دەبێت و ئامادە دەکرێن، هێزێکی هاوبەش لە هەردوولامان دروست بکرێت و لە دەرەوەی خورماتوو بهێندرێن بۆ ئەوەی بتوانین بەسەر کێشەکان زاڵ بین".
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 9,112