لوقمان عەلی مەحمود ئەحمەد (عەقید شاڵاو)
ئامر فەوجی 2 تۆپخانەی سەر بە لیوای 111 ی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.
لە رێکەوتی 01-07-1969 لە گوندی
دەربەند فەقەرەدەربەند فەقەرەی سەر بە شارەدێیی تانجەرۆ، لە بناری شارەزوور لەدایکبووە، لە ساڵی 1984وە پەیوەندی بە رێکخستنەکانی (ی.ن.ک)وە کردووە و دوای ئەوەی ئەم پەیوەندییەی لای رژێم ئاشکرا دەبێت لە ساڵی 1986 هەڵدێت و دەبێتە پێشمەرگە لە کەرتی 2ی تیپی 55ی قەرەداغ تا ساڵی 1988 و دواتر بە هۆی قورسی گوزەرانی خێزانەکەیەوە دەگەرێتەوە ناوشار و لەگەڵ ئەوەشدا هەر پەیوەندی بە رێکخستنەکانی ناوشارەوە دەمێنێت و لە راپەڕینی 1991یشدا رۆڵی بەرچاو دەگێڕێت لە رزگارکردنی شاری سلێمانی و شاری کەرکوکدا و دواتریش بەشێکی زۆر لە پلە سەربازییەکان دەبرێت لەناو هێزی پێشمەرگەدا و لە ساڵی 1997یش دەنێردرێتە (خولی یەکەمی فەرماندەکان)ی کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان و پاش تەواوکردنی خولەکە بە سەرکەوتووی دەبێتە ئەفسەری2، دواتر لەسەر میلاکی کەتیبەی دژە تانک کراوەتە فەرماندەی رەعیل، لە ساڵی 2014 بووەتە جێگری فەرماندەی (فەوجی 1 ی پیادەی میکانیکی لیوای 111ی سەر بە هێزەکانی پشتیوانی 2.
لە سەرەتای ساڵی 2015 کراوەتە فەرماندەی فەوجی 2 ی پیادەی میکانیکی لیوای 111 ی سەر بە هێزەکانی پشتیوانی 2 و بەشداری هەموو شەڕەکانی دژ بە تیرۆریستانی داعش کردووە، وەک ئازادکردنی جەلەولا و قەرەتەپە و کوباشی و تەلوەرد و ئازادکردنی سەلمان بەگ و بەرگریکردن لە سنورەکانی کوردستان.
لە ژیانی پێشمەرگایەتی و سەربازییدا، دوو جار بریندار بووە، لە بەرواری
24-04-201624-04-2016 لە نەبەردییەکدا دژ بە نەیارانی کورد و کوردستان، بە دەستی حەشدی شەعبی لە
دوزخورماتوودوزخورماتوو شەهیدکرا و گەشتە کاروانی نەمران.
عەقید شاڵاو لە پاش خۆی، چوار منداڵی بۆ خزمەتی گەل و نیشتیمان بە ناوەکانی (سیڤا و ژوان و دیلان و چێوار) جێهێشتووە.