عەبدوڵڵا لاوەند جیهانگیر
شەهید عەبدوڵڵا لاوەند لە ساڵی 1944 لە گوندی هیلال سەر بەشاری
شرناخشرناخ ی
باکووری کوردستانباکووری کوردستان لە دایکبووە.
لەهەڕاتی لاوییدا تێکەڵاوی خەباتی کوردایەتی بووە، لەگەل
شڤان پەروەرشڤان پەروەر پێکەوە لە یەک گرووپی سیاسی خەباتیان کردووە، ساڵی 1972 لەگەڵ پۆلێک تێکۆشەر و دڵسۆزی کوردایەتی روودەکەنە باشووری کوردستان تا بەشداری بکەن لە
شۆرشی ئەیلولشۆرشی ئەیلولدا، روودەکەنە شاری زاخۆ، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی سیاسی و پەیوەندییان بە باڵی مەکتەبی سیاسییەوە، دەخرێنە زیندانی خەلانەوە.
شەهید عەبدوڵڵا لاوەند خاوەنی دوو هاوسەر دەبێت لە کاتی نسکۆی شۆڕشدا خێزانە گەورەکەی روو لە شاری بەغدا دەکات، خۆی و ژنە بچوکەکەشی روو لە ئێران دەکەن لەکاتی رۆشتنیاندا بۆ ئێران لە شەڕێکدا هاوسەرەکەی بریندار دەبێت.
شە هید عەبدوڵڵا لاوەند بەهۆی پەیوەندی پێشینەی لەگەل
جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانیدا هەیبووە، لەگەڵ هەڵگیرسانەوەی شۆرشی نوێ ئاگاداری رووداوەکانی بووە بەهەوڵ و کۆششێکی زۆر چەک و تەقەمەنی بۆ شۆرش پەیدا کردووە، لەکاتی بەڕێکەوتنی بۆ پێشمەرگایەتی لەلایەن ئێرانەوە دەستگیر دەکرێت بەهەوڵی
مام جەلالمام جەلال ئازاد دەکرێت.
لە سەرەتایی هەشتاکاندا پەیوەندی دەکات بە شاخەوە، لەبەرامبەر ئەوەدا حکومەتی ئێران هاوسەرەکەی زیندانی دەکەن لە دوایی 3 مانگ بەناچاری ئازادی دەکەن.
لە کۆتایی ساڵی 1983 لەسەرەتایی گفتوگۆی نێوان
یەکێتی نیشتمانی کوردستانیەکێتی نیشتمانی کوردستان و حکومەتی ئێراکی ئەوکات شەهید عەبدوڵڵا دەچێتە بەغدا و بە هاوسەرەکەی شاد دەبێتەوە و پێکەوە دەگرێنەوە بۆ کوردستان.
شەهید عەبدوڵڵا لاوەند دەستی باڵای هەبووە لە هۆنراوە و ئەدەبی کوردییدا، هەر بۆیە ماڵەکەی لە
بالیسانبالیسان دەبێتە جێگەی میوان و کۆبوونەوەی ئەدەیب و هونەرمەندان کۆڕی شیعری نیشتمانی و شۆرشگێری دەبەستن، کەسێکی کۆمەلایەتی بووە خۆشەوسیتی دەڤەری بالیسان بووە هەمیشە خەریکی چارەسەرکردنی کێشەی خەلک بووە. ڕۆژی
08-12-198608-12-1986 جەلال تاڵەبانی بانگێشتی دەکات بۆ سەرکردایەتی بە مەبەستی پێدانی بەرپرسیارێتی و بەڕێکردنی بۆ دەڤەری
بادینانبادینان دوای گەیشتن و کۆبوونەوەی لەو بارەیەوە، لەکاتی بە ڕێکەوتن بۆ دەڤەری بادینان لە گوندی (
کۆنەفلوسکۆنەفلوس) دەکەونە بۆسەی جاشەوەو لەگەڵ دوو لە هاورێکانی بە ناوەکانی (حاجی ئەحمەد شێخ وەسانی و ئەکرەم کۆنەفلووسی) شەهید دەکرێن پاشان تەرمەکەی لەکانی بەرد بە خاک دەسپێردرێت.