- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەچڕی بۆردومانی ناوچە سنورییەکانی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی یان کرد.
- بەپێی هەواڵی ئاژانسی دیجلە، شەوی ڕابردوو هێزەکانی پۆلیسی تایبەتی تورکیا لە گەڕەکی حاجی بەکر (خاچورت) لە شاری وان ژنێکی دووگیانیان گولەباران کردووە و دوای برینداربوونی لە نەخۆشخانەی شارەکە گیانی لەدەستداوە. بەپێی هەواڵەکە، ژنەکە ناوی (رەمزیە بور) دووگیان بووە و کۆرپەکەی حەوت مانگ بووە.
- ئێوارەی ئەمرۆ سێ خۆکوژی داعش هەوڵیاندا لە سەرنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە نزیکببنەوە، بەڵام پێش گەیشتنیان بە سەنگەرەکان لەلایەن پێشمەرگەوە تەقەیان لێکراوە و کوژران.
- لەگوندێکی ناحیەی زوومار بەهۆی بۆردوومانی تیرۆریستانی داعشەوە، پێشمەرگەیەک شەهید بووە و سێ پێشمەرگەیەش برینداربوو.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 5,061
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!