زیاتر لە 125 هەزار خوێندکاری ئاوارەی ناوەڕاست و خوارووی عیراق لەهەرێمی کوردستان دەخوێنن، کە دابەشبوون بەسەر هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمداو قوتابخانەی تایبەتیان بۆ کراوەتەوە.
لە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 55142 هەزار و لە هەولێر 61266 هەزار و لە پارێزگای دهۆکیش زیاتر لە 8598 خوێندکاری عەرەب دەخوێنن.
خۆگر خالید بەرێوەبەری پلاندانان لە پەروەرردەی گشتی سلێمانی بۆخەندان وتی: "ئه و خوێندکارە عەرەبانە لەناو بیناو کابینەدا دەخوێنن".
بەپێی ئه و ڕێککەوتنەی کە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عیراق کردوویەتی، دەبێت وەزارەتی پەروەردەی عیراق سەرپەرشتی خوێندکاران و خویندنگاکان بکات، بەڵام تەنها یاریدەدەرێک لەلایەن پەروەردەی هەرێمەوە بۆ خوێندنگاکان دادەنرێت، مووچەشیان لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بۆ دابیندەکرێت.
جگە لە خوێندکارانی عەرەب کە لەهەرێمی کوردستان دەخوێنن، 2165 خوێندکاری ڕۆژئاوای کوردستان لە پێنج قوتابخانەدا لە هەرێم دەخوێنن و 159 مامۆستایان بۆ دابینکراوە.
خۆگر خالید وتی "ئه و خوێندکارانە لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمن، بەڵام بەشێک لە مامۆستایان مووچەیان لە یونسێفەوە بۆ دابیندەکرێت".
یوسف ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی دهۆک بۆ خەندان وتی "لە سنوری ئێمە زیاتر لە 42 قوتابخانەی عەرەب هەیە کە بەشێک لە عەرەبەکان لەگەڵ کوردەکان پێکەوە دەخوێنن و ئەوانە سەر بە ئێمەن".
- 13-04-2016