کە 58 ساڵ پێش ئێستا لە دەشتی سندووسی نەغەدە دۆزراەتەوە. ساڵی 1958 لە ئەنەجامی هەڵدانەوەی تەپۆڵکەی حەسەنلوو لەلایەن تیمێکی هاوبەشی ئێرانی و ئەمریکایی و لە 7 کم شاری نەغەدە دۆزراوەتەوە. ئەو جامە 21 سم درێژی، گێپەڕ(قطر)ەکەشی 25 سم و 950 گرەمیش کێشی هەیە، کە لە ناو بیتنایەکی سووتاودا و لە تەنیشت ئێسکی دەستی کەسێکەوە دۆراوەتەوە. ئەو جامە مێژووەکەی بۆ 3200 ساڵ پیش ئیستا و بۆ سەردەمی (ماننا)کان دەگەڕێتەوە، کە ڕۆڵێکی بەرچاویان لە پەرەگرتنی هونەر لە سەردەمی دواتری خۆیان واتە (ماد)ەکاندا هەبووە.