لە ماوەی حەوت مانگدا لە تورکیا 2 هەزار ڕۆژنامەڤان لە کارەکانیان دەرکراون، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی پاک میدیاش دەڵێت "لە مێژووی تورکیادا یەکەمجارە بەمشێوەیە ڕۆژنامەنووسان مافیان پێشێل دەکرێت".
بەپێی ئاماری ڕێکخراوێکی ڕۆژنامەڤانی لە تورکیا، لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 2000 ڕۆژنامەوان لە کارەکانیان دەرکراون.
ئیسماعیل تۆپچوو ئۆغلۆ، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی پاک میدیا ڕایگەیاند "لە مێژووی تورکیادا یەکەمجارە وا ڕۆژنامەنووسان مافیان پێشێلدەکرێت و پێشتر شتی وا ڕووینەداوە، چونکە لەماوەی شەش بۆ حەوت مانگی ڕابردوودا زیاتر لە دوو هەزار کادیری ڕۆژنامەڤانی دەزگا میدیاییەکانی تورکیا بە بینینراو، بیستراو و نووسراوەوە لەکار دەرکراون".
بەپیێ گوتەکانی ئیسماعیل تۆپچوو، ئێستا ئەم ڕۆژنامەنووسانە کرێی خانوویان پێ نادرێت و ناتوانن منداڵەکانیان بنێرنە قوتابخانە. لەماوەی ساڵی ڕابردوودا فشارێکی زۆر لەسەر دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەو وڵاتە دروستبووە و چەندین دەزگا داخراون.
- 10-04-2016
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,193 times
Write your comment about this item!