کۆمەڵەی یەکێتییە دێرینەکان پەیامێکیان بڵاوکردووەتەوە و لە بەشێکی پەیامەکەیاندا باس لەدیداری سلێمانی دەکەن و گوایە (ملیۆنان دۆلاری تێچووە).
هەرچەندە ئەم پرسە پەیوەندیدارە بەزانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی دەکرا بۆ سۆراغ و گەیشتن بەڕاستی و دروستی بڕی تێچوونی دیدارەکە پەیوەندیان بکردایە بە ئیدارەی زانکۆی ئەمریکییەوە، بەڵام بەداخەوە وایان نەکردووە و لەخۆیانەوە کە ڕەنگە لە پەرۆشیشیان بێت مەزندەی تێچوونێکی ناڕاستیان کردووە، بۆیە دەمانەوێت ڕوونیبکەینەوە کە بەپێچەوانەی ئەو خەمڵاندنە ناڕاستە، بەشدارانی دیداری سلێمانی خۆبەخشانە بەشداربوون و هیچ کەس و کەسایەتییەک هیچ بڕە پارەیەکی وەرنەگرتووە، بۆیە بڕی تێچوونەکەی زۆر ڕەمزی بووە و ئەوەش کە تێیچووە بەهاوکاری کۆمەڵێک سپۆنسەری نیشتمانپەروەر و بەهیمەتی خۆبەخشانەی خوێندکارانی زانکۆ ئەمریکی بووە.
دیداری سلێمانی بۆنەیەکی ساڵانەی سیاسی و ڕۆشنبیری گەورەیە بۆ کوردستان و سلێمانی، ڕاستە دیدارێکی هاوشێوه لە هەر جێگایەکی تردا بێت ملیۆنان دۆلاری تێدەچێت، بەڵام بەشداری دەیان کەسایەتی ناسراو لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەکە و عیراق و کوردستان ئامادەبوونی خۆبەخشانەیان کە نیشانەی ڕێزلێنانیانە لە زانکۆ و شاری سلێمانی و ڕێکخەرانی دیدارەکە، بڕی تێچوونەکەی دیداری سلێمانی زۆر ڕەمزی و پێچەوانە کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی د.بەرهەم ساڵح
10-04-2016
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 6,110