ساڵی 1964 لەگوندی باجوانی #کەرکووک# لەدایکبووە خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەکەرکووک لەگەڕەکی ڕەحیماوا تەواوکردووە.
لە 05-03-1983 پەیوەندی بە (ی.ن.ک)ەوە کردووەو لەتیپی 21ی کەرکووک کەرتی یەکی ساڵەیی بووە بەپێشمەرگە.
شەهید جوتیار ئەندامێکی چالاکی نێو ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بووەو ئازاو خۆڕاگرو چوست و چالاک بوو، بەشداری زۆربەی شەرەکانی سنوری تیپی 21ی کەرکووکی کردووە، لەشیوە سوورو سەرجادەی کەرکووک- #هەولێر#و داستانی گرتنی بێتواتەو شەڕی گوندی گۆپتەپەو دابان هەلاج و قەیوان ماوەت و شەڕەکانی سەرکردایەتی و دواتر شەڕەکانی بەرگریکردن لەئەنفالەکان.
-لەبیرەوەرییەکانیدا پۆلا هەیبەیی ئاوا باس لەشەهیدبوونی جوتیار دەکات: پاش کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سیروانی کوێخا نەجم، من و حەمە سەقەرو شەهید سەرکەوت ئەحمەد خدر بەڕێکەوتین بەرەو هەڵەتی خوار گوندی کارێزە بۆ سەردانی بنکەیەکی قایم کە لای من جێگای گومان بوو، لای ئێوارە هەرسێکمان گەیشتینە بنکەکە تەنیا 3 پێشمەرگەی کاک سیروانی لێبوون ئەوانیش کاروان دوبزی و جوتیار کەرکووکی و نیزام محەمەد بوون، بۆ ڕۆژی دواتر کە لەخەو هەستاین دونیا زوقم بەستبووی، شەهید جوتیار زۆر نەخۆش بوو، دەمەو بەیانی جاش هاتە سەرمان لەوکاتەدا شەهید نیزام حەرەس بوو، هەرلەوێ جوتیار کەرکووکی شەهیدبوو، پاشان چووینە کەڵبەزێکەوەو جاش لەهەموو لایەکەوە دەوریان گرتین و سەرکەوت کەرکووکیش لەوێ شەهیدبوو، پاشان نیزامیش شەهیدبوو. ئەمە لەڕێکەوتی 25-11-1988 بوو لەکارێزەی خاڵخالان.
پاشان ڕژێم تەرمی شەهیدەکانی بەکۆپتەر بردبۆ #چەمچەماڵ# و بەجلوبەرگەکانیانەوە نێژران.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,637 times
Write your comment about this item!