لە ساڵی 1953 لەگوندی گۆپتەپەی سەر بەناحیەی ئاغجەلەر چاوە گەشەکانی بەژیان هەڵهێناوە، ساڵی 1976 لەگەڵ دروستبوونی مەفرەزە سەرەتاییەکانی (ی.ن.ک) دەبێتە پێشمەرگە لەهەرێمی (2)ی کەرکووکی ئەوسای (ی.ن.ک)، پاشان لەساڵی 1980 لەهەرێمی (3) بۆتە فەرماندەی مەفرەزە، دواتر لەبەر لێهاتوویی و ئازایەتی خۆی بۆتە فەرماندەی کەرت لەتیپی (23)ی سورداش و هەروەها لەساڵی 1984 گوازراوەتەوە بۆ تیپی (21)ی کەرکووک و دواتر کراوە بەحاکمی تیپی (25)ی خاڵخالان، ئەو فەرماندە قارەمانە بەشداری زۆربەی نەبەردی و چالاکییەکانی هێزی پێشمەرگەی کردووەو دەوری کاریگەرو بەرچاوی هەبووە لەهەموو نەبەردییەکاندا، سەدحەیف و مەخابن لەڕۆژی #05-05-1988# (2) ڕۆژ دوای کیمیابارانکردنی گوندەکەیان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لەگەڵ پۆلێک پێشمەرگەی قارەمانی تر بۆ بەرگریکردن لەخاک و گەلەکەی لەشەڕێکی قارەمانانەدا شەهیددەکرێ و دەچێتە ڕیزی کاروانی شەهیدانەوە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,487 times