لەساڵی 1964 لەگەرەکی مەڵکەندی #سلێمانی# هاتۆتە دنیاوە. ساڵی 1981 بۆتە پێشمەرگەو بەشداری چەندین نەبەردوو پێکدادانی سەربازی کردووەو چەندینجاریش بەسەختی برینداربووە. تا ڕاپەرینی 1991 بەردەوام و بەبێ پچران پیشمەرگە بووە. لەدوای ڕاپەرین سەرگەرمی کارکردن و دابینکردنی بژێوی ژیانی بووە، ئەمە جگەلەوەی کە ئاکۆ ڕەش دەنگی خۆش و پر لەغوربەتی هەبوو، لەئاواز دانانیشدا دەستێکی باڵای هەبوو، ئاوازی بۆ گۆرانی چەند گۆرانیبێژێک داناوە لەوانە: جەمال شەریف، کامەران عومەر، سامان عومەرو چەند گۆرانیبێژێکی دیکە کە تائێستا تۆمارنەکراون. جگەلەوانەش چەندین شیعری سۆفیگەریشی نووسیوەو ئاوازی بۆ داناون، کاتی خۆی بەنیازبوو چەند گۆرانییەک تۆماربکات و وەک یەکەم بەرهەمی بیخاتە بازارەوە، بەڵام هونەرمەندێک بێزاریدەکات و ئیتر سوێند دەخوات نەچێتەوە بەلای هونەردا.
لەساڵانی 1977-1979 باشترین یاریزانی هەڵبژاردەی لاوانی سلێمانی بووەو لەتۆپی پێ، تۆپی دەست، سێباز، چەندین خەڵاتی ڕێزلێنانی وەرگرتووە.
ئاکۆ هەرگیز خۆشەویستی نەکردووەو بە بەردەوامیش بەتایبەتی لەدوای ڕاپەرین هەمیشە بەگۆشەگیری و تەنیایی و بێدەنگی ژیانی دەبردەسەر.
20-10-2006، پێشمەرگەی دێرین و هونەرمەندو ئاوازدانەر بەهۆی نەخۆشی لەشاری سلێمانی گیانی بەخشی.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,892 times
Write your comment about this item!