ساڵی (1956) لەگوندی بارۆیی بازیان چاوی بۆ کوردستان هەڵهێناوە، لەساڵی (1976) پەیوەندیکردووە بەڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە، ساڵی (1977) چەکی شەرەف و پێشمەرگایەتی لەهەرێمی (5)ی قەرەداغ دەکاتە شانی و دەبێتە نموونە پێشمەرگەی ناوچەکە، ساڵی (1981) دەبێتە فەرمادەی کەرتی دووی بازیان و لەژیانی پێشمەرگایەتی چەندینجار بەسەختی برینداردەبێت لە #27-02-1982# لەگەڵ (3) هاوسەنگەریدا (بەکری خەمە، عەول شێخ وەساڵی، نوری هومرزیاری) لەشاخی دارۆغا پاش شەڕێکی سەخت و بەرگرییەکی زۆر بەرامبەر جاش و سەربازو چەندین فڕۆکە، گەورەترین شەرەفیان پێدەبەخشرێت و شەهیددەبن.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,889 gånger