لە بنەماڵەیەکی جووتیار و زەحمەتکێش ساڵی 1957 لە گوندی گۆپیتەی بناری گڵەزەردە چاوی بە دنیا هەڵهێناوە. بە هۆی زوڵم و زۆری داگیرکەرەوە گیانی شۆڕشگێری لەناخیدا سەوز دەبێت. بڕیار دەدات کە چەکی شۆڕشگێڕی بکاتە شان و ببێتە یەکێک لە پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکان و ساڵی 1978 پەیوەندی دەکات بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە، دواتر لەناو ڕیزەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#دا درێژە بە پێشمەرگایەتی دەدات. بە هۆی ئازایەتی و کارامەیییەوە دەبێتە فەرماندەی مەفرەزە. دواتر دەکرێتە فەرماندەی کەرتی 2 ی بازیان لە تیپی 57 ی سەرگرمە.
پێشمەرگەیەکی ئازا و فەرماندەیەکی لە خۆبردوو نەبەرد بووە هەمووکات ئامادەی سەنگەری بەرگری بووە و بەشداری شەڕی پارتیزانی هەرێمەکەی کردووە و هەمیشە بە شانازی و بەو پەڕی بڕوا بە خۆبوونەوە ئەرکەکانی سەرکردایەتی جێبەجێکردووە. لە ژیانی پێشمەرگایەتییدا 5 جار بریندارکراوە. لە ڕۆژی 26-01-1990 لەلایەن کۆمەڵێک خۆفرۆش و بەکرێگیراوەوە شەهید دەکرێت.. هەمیشە ئەم وتەیەیی دووبارەکردووەتەوە: (پێشمەرگە مرۆڤی مردنە، بۆیە تا دەژی خۆشییەکانی ژیانی بە نارنجۆکی باوەڕی نەسف دەکات.)
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 10,549 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!