لەدایکبووی گەلاوێژی 1974ی شاری کرماشانە کاری فیلمهەڵگریی لە ساڵی 1370ی هەتاوییەوە دەست پێکردووە و هێندێک لە بەرهەمەکانی ئەو دەرهێنەرە کوردە بریتین لە: "گۆرانییەک بۆ بێستوون"، "ڕەنگی نیاز" تابڵۆی ژیان"، هەروەها دەرهێنەریی فیلمی "لافاو"ی لە ئەستۆ بووە.
ئەو دەرهێنەرە کرماشانییە ساڵی 2013 بە بەشداریی کورتە فیلمی "قی قو" لە هەشتەمین دەورەی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی لەندەن و چوارەمین دەورەی کێبڕکێی کورتە فیلمی یادکردنەوەی "یەڵماز گۆنای" ی لەندەن خەڵاتی تایبەتی داوەرانی بەدەست هێنابوو.