کە هاوسەری کەسێکی کوردی ڕۆژهەڵای کوردستابووە. لە ساڵی 1980ی زایینییەوە ڕێکخراوی میرات و کولتووری کورد لە ئامریکای دامەزراندووە.
ئەو ژنە، نهۆمی سەرەوەی ماڵەکەی بە مۆزەخانە و پەرتووکخانەیەکی تایبەت بە توێژینەوە لەسەر فەرهەنگی کورد تەرخان کردووە و بۆخۆشی لە تەمەنی 40 ساڵییەوە هەتا کۆتایی ژیانی، تەمەنی خۆی بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر فەرهەنگ و کولتووری کورد تەرخان کرد.
پێش مردنی سەقاڵی نووسینەوەی مێژووی زارەکی کوردەکان بوو و ئاواتەخواز بوو کە مۆزەخانەیەک لسەر فەرهەنگی کوردەکان بکاتەوە، کە پاش مردنی لە ساڵی 2010دا ماڵائاوایی لە ژیان کرد و هەنووکە ماڵەکەی بووە بە مۆزەخانەیەک لەسەر فەرهەنگ و کولتووری کورد.
هاوسەرەکەشی (هومایون سەعیدپوور) ساڵی 2010 بەهۆی تووشبوون بەنەخۆشیی شێرپەنجە ماڵئاوایی لە ژیان کرد و کۆمەڵیک لە بەرهەمە ئەدەبییەکانی خۆی لەسەر فەرهەنگی کورد، پێشکەش بە کەونینەناسانی زانکۆی بنگهامپتون کرد